
عائیشە طەباخ سەرسام بوو کاتێ بیستی تاکە ژەمی خواردنی قوتابخانە کە پێویستە منداڵەکانی بیخۆن بریتییە لە گۆشتی بەراز, وە کاتێ پەیوەندی کرد بە شارەوانی (شیلی-مازارین)ەوە کە خۆی نیشتەجێی ئەو شارەیەو ڕەخنەی ئەوەی گرت ڕووبەڕووی وەڵامێکی زۆر توند بوویەوە بەوەی: (لەمەودوا هەر ئەوە هەیە, گۆشتی بەراز, یان هیچ خواردنێکی تر نییە)
ئەم هەنگاوەش دوای ئەو هەموو کێشمەکێش و جەنگەی فەڕەنسای دایکی عەلمانییەت دێت کە لەسەر حیجاب و نیقاب لەگەڵ موسڵماناندا كردی..
ڕۆژنامەی (گاریان)ی بەریتانی لەسەر ئەم مەسەلەیە ڕایگەیاند: ئەو جەنگە لە کاتێکدا دروستکراوە زۆرێک لە ڕەخنە گران پێیان وایە ئەم ژەمە گۆشتی بەرازییە جێگای نیقاشە, چونکە ناکرێت بە قوتابییەکی موسڵمان یان جولەکە بوترێت: ئەگەر دەتەوێت ببیتە کەسێکی فەڕەنسی پێویستە لەسەرت گۆشتی بەراز بخۆیت..!
0 التعليقات:
إرسال تعليق