• نوێ

    الأربعاء، 23 يناير 2013

    چەند ووتەیەكی كورت بۆ ئەوانەی مەولود بە دروست ئەزانن:


    1-هەروەك چۆن مانگی رەبیع الأول بە مانگی لە دایك بوونی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ناودەبرێت, بە هەمان شێوەش مانگی وەفات كردنێتی...بۆ دروستە بە لاتانەوە ئاهەنگ بگێڕن كەچی وەك شیعەكان شیوەنیشمان پێ‌ ناكەن؟!
    2- ئێوە بە حیسابی خۆتان پێغەمبەری خواتان(صلی الله علیه وسلم) زۆر خۆش دەوێت...ئەم خۆشەویستە لە چیتاندا دەركەوتووە؟ لە سیماو روخسارتان...یان..رەوشت و ئاكارتان...یان..حیزب و پارتەكەتان...یان كەناڵە ئاسمانییەكەتان؟

    3- ئەڵێن بەرگری كارین لە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئەی ئەو هەموو سوكایەتییەتان بیست...چیتان كرد...كوا لیژنەكەی پەرلەمان بۆ ڕێگری كردن لە سوكایەتی كردن و بێ‌ ڕێزی كردن لە دین؟....تەنها خەڵكتان بەمە خامۆش كردەوەو بەس!!
    4- ئێوە پێتان وایبە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) نوری چاوتانەو قبوڵ ناكەن كەس بێ‌ ڕێزی بكات پێی: ئەوە لە پەناتاندا و لە سوریا شەوو ڕۆژ بە بەرچاوی دونیاوە لە لایەن بەعسییە نوصەیری و رافیزییەكانەوە سوكایەتی دەكرێت بە پێغەمبەری خۆشەویست(صلی الله علیه وسلم) بە ئیسلام ..هەتا بە خوای پەروەردگار.....دەبینن چۆن لە مزگەوتەكاندا دەنوسن (لا اله الا بشار...و لا رسول الا البعث)!!! كوامە لەشكرتان نارد؟؟...كامە دیفاعتان كرد....؟؟؟
    5- ئەمەیە زیندوو كردنەوەی ڕێبازی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە لای ئێوە: بەناو هونەرمەندان بێنن و تا درەنگانێك هۆرەو گۆرانی و مۆسیقا بچڕن و خۆتانی بۆ لار بكەنەوە...بێ‌ ئەوەی بزانن (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ) یانی چی؟؟
    6- ئەگەر شاگردی دەربڕین بۆ ڕێبازەكەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئەمە بێت كە ئێوە ئەیكەن...دڵنیا بن خۆ حیزبە عەلمانییەكان لە پێش ئێوەوەن لەمەداو....لەوەدا ئەبوجەهل ئاسا ئەزانن چۆن میللەت غەشیم كەن..
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەند ووتەیەكی كورت بۆ ئەوانەی مەولود بە دروست ئەزانن: Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top