• نوێ

    السبت، 9 فبراير 2013

    بەرهەمی ڕاگەیاندنی عەلمانیەكان و دەستەوسانی بزاڤی ئیسلامی

    گەنجێك دوور لە بەها, خاڵی لە غیرەت و جورئەت, بێ‌ هەست بەرامبەر بەرپرسیارێتی, ناڕازی لە هەموو شتێك,رەخنەگری بێ‌ ئیش, حازر خۆری بەر سێبەر, وەڵام دەرەوەی هەموو نوێ‌ بانگەوازێك, تەماشاكەری هەموو شتێًك لە روانگەی ماددەو بەس, لای ئەو جوانی بریتییە لە رواڵەت و ناوەرۆك بەهایەكی نییە... بێ‌ بەرنامە لە ژیاندا, گوێ‌ لە هیچ ئامۆژگارییەك ناگرێ‌, خەونەكانی پڕن لە ئەفسانەو ژیانێكی سەرابی.. حیكمەتی بوونی خۆی لە ژیاندا نازانێت, وەڵامی پێ‌ نییە بۆ سێ‌ پرسیارە گرنگەكە: لە كۆێ‌وە هاتووی؟ بۆچی هاتووی؟ بۆ كوێ‌ دەچیت؟


    بە كورتی نازانێت ناشزانێت كە نازانێت. هەردەم سەرمەست و حەیرانە بە دەست بێ‌ دەستەڵاتی خۆی و ئەو خولیایانەی هەیەتیو هەرگیز بۆی نایەتە دی..خودپەرست و ئەنانی.. لەسەر هیچ كارێك خۆی ناگرێت.. دەرون بەزیو و بێ‌ وورەو ترسنۆكە بەرامبەر رووداوەكان, لە جێ‌ی عەقڵ عاتیفە پێشەنگ و مامۆستاو تەرازووی هەڵسەنگاندنەكانییەتی...
    نەزاندوو.. نەفام, گوێ‌ نەدەر بە گەورەو بچووكیو بگرە زۆر دروشمی گەورەیان فێر كردووە دژ بەم بەها جوانە, پێناسەی مرۆڤ لای ئەو بریتییە لە ئارەزووی گەدەو داوێن, تەنها بە جەستە لەم نیشتمانەدایە, كات زۆریو دەست بەتاڵی شێتی كردووە, لە فەراغێكی فیكری زۆر قوڵدا گێژ دەخوات.. پێ‌ی ئاسایییە هەموو كەسوكارەكەی ببنە سووتو بەس تەنها حەزەكانی بێتەدی.. خەبەرێكی خەوتوو.. زیندوویەكی دەرون مردوو.. جوانێكی پڕ لە ناشیرینییە....ئەوەندە دەزانی ئاڵودە بووە بە تلیاك....یان پەتی بێ‌ ئومێدی لە مل دەكات و هەانسە لە خۆی دەبڕێت و خۆی ماڵوێرانی دونیاو خەسارەتمەندی قیامەت دەكات..
    ئەمە یەكێكە لە بەرهەمەكانی شەونخونیو بێ‌ ماندووبوون هەوڵ و كۆششی چەند ساڵەی راگەیاندنە كوردییەكان بە زیاد لە (20)كەناڵی ئاسمانیو دەیان كەناڵی ناوخۆییو خۆیان ووتەنی لۆكاڵی, كە وێڕای ئەمەش زۆر لە ئەنجامی كاری خۆیان ڕازی نین و بەرهەمەكەیان بە كەم دەزانن و (..وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ...), ئەمە نمونەیەكە لە بەری ئەو درەختە ژەقنەموتەی لە ووڵاتی ئێمەدا مونافەسەیە لەسەر چاندنی...
    هەر ئەمەندە نا.. بەڵكو یەكێكی تر لە هۆكاری تەشەنە كردنی ئەم جۆرە بیرو دیاردە نامۆیانە.. كەمتەرخەمیو نابەرپرسیاری و دڵسۆزی نەنواندن و كارنەكردنی كۆمەڵە ئیسلامییەكانی خۆمانن.. بە جۆرێك لە بەرامبەر ئەو هێرشە جەرگبڕو پڕ لە دڵسۆزییەی ئەوانەی لەسەر دەرگاكانی دۆزەخ وەستاون و خەڵكی بانگ دەكەن بۆی نەك ناوەستنەوەو دەستیان ناگرن كە لەوەش بوونەوە كەشتییەكە كون نەكەن بگرە بەرەو سوتانیشی دەبەن!! بەڵكو زۆر جار ئەمەندە بە خوێن ساردیو لاموبالاتەوە قسە دەكەن كە ئەگەر ئەوانەشی هەست بە سامناكی ئەم بارودۆخە دەكەن و جەرگیان بۆی دەسووتێت زۆر دامەزراو نەبن لە هەڵوێستی خۆیان پەشیمان دەبنەوەو وەك ئەوان پشتێنی لێ‌ دەكەنەوە..
    بە كورتی دەڵێی قاعیدەی فەرمان كردن بە چاكەو بەرگری لە خراپە بە جارێك باری كردووەو لە بەر (حیكمەتێك) كە بونی نییە بە تەواوی لای ئەوان ڕاگیراوە, ووردە ووردە سەر بەرەو ئەوە دەكێشێت كە موبەریری بوون و مانەوەیان لە دەست بدەن..چونكە گومانی تێدا نییە بزووتنەوە ئیسلامییەكان كاتێك بوون و مانیان شەرعییە كە ببنە وەسیلەیەك بۆ گەیاندنی پەیامی خوایی بە خەڵكیو هەوڵدان بۆ ئەوەی ئیسلام ببێتە چەترو سایەی ئەو كۆمەڵگایانەی چەندین ساڵە كراوەتە كێڵگەی تاقیكردنەوەی بیردۆزە دەستكردو بەسەرچووەكان, مەگەر تەنها خوای گەورە خۆی بزانێت چەند كەس بە هۆی ئەو هێرشە بە پیلان و پلان داڕێژراوەوە گومڕا كراو خرایە سەر ڕێگا شەیتانییەكان و لەگەڵ كاروانی گومڕاییدا یخ دەدرێت, ئەوەتا لە قیامەتدا پڕ بە گەروو بە سەركردە گومڕاو گومڕاكەرەكان دەڵێن: (وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ). سورة سبأ (33).
    جا من لێرەوە جارێكی تر بە ووشەی زبرو دڵسۆزانە دەچریكێنمەوە بە گوێ‌ی ئەندام و لایەنگرانی ئەو لایەنانەی دروشمی ئیسلامیان بەرز كردۆتەوە بە تایبەتیش سەركردەكانیان كە ئیتر لێرە بەدواوە بەسە...بێنەوە مەیدان...چیتر واز لە دەمارگیری كوێرانەو سەمع و تاعەی نەفامیانە بێنن... ئیزگەو ئیزاعەكانتان بوونەتە ئیچاعە, كە تیایدا كاتی خەڵكی بەفیڕۆ دەدات و بەس.. بەزەیییەكتان بەو میللەتەدا بێتەوە كە هەمووان لە هەوڵی دزینی و دین و ڕەوشت و سامانیدان...

    حەمزە بەرزنجی

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بەرهەمی ڕاگەیاندنی عەلمانیەكان و دەستەوسانی بزاڤی ئیسلامی Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top