• نوێ

    الأحد، 3 فبراير 2013

    هۆكارەكانی دەركەوتنی سفوری لە كۆمەڵًگادا

    1. ئیمان لاوازی: ئەویش بەهۆی زاڵ بوونی دونیا ویستی‌و شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوو، وە دووركەوتنەوە لە قورئان خوێندن‌و نزاو پاڕانەوەو عیبادەتەكان بەگشتی.
    2. لاوازی پەروەردەی ئیسلامیی لەناو خێزانەكان‌و قوتابخانەو خوێندنگاكانداو زاڵ بوونی بیر‌و بۆچوونی تر، وە ون بوونی رەوشتە بەرزەكانی وەك: شەرم‌و حەیا، چونكە مرۆڤ كە شەرمی نەكرد هەرچییەك بكات پرسیاری لێ ناكرێت.

    قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (ثلاث لاتسأل عنهم: ........ وامرأة غاب عنها زوجها وقد كفاها مؤنة الدنيا فتبرجت بعده). رواه البخارى في الأدب المفرد (590) والحاكم وأحمد وصححه الالباني (صحيح الجامع 3058).
    واتە: سێ جۆرە كەس هەن پرسیاریان لێ ناكرێت بۆ وا دەكەن (چونكە پەردەی حەیا‌و شەرم‌و شكۆیان دڕاندووە): ..... لەو سیانە یەكێكیان: ئافرەتێكە مێردەكەی لە سەفەر بێت‌و ئاگای لێی نەبێت، وەماڵ پێویستی دونیاشی بۆ فەراهەم هێنابێ، كە چی ئەم ئافرەتە لاشەو جوانییەكان (زینە)ی خۆی دەربخات بۆ بێگانە.
     ئەی دەبێت حاڵی ئافرەتانێك چۆن بێت كە بە بەرچاوی باوك‌و براو مێردەكانیانەوە خۆیان رووت دەكەنەوە. یاخود حاڵی ئەو پیاوانە چۆن بێت كە ئافرەتەكانیان بوون بە مەیمونی ماڵەوە‌و ئاسكی دەرەوە، وە لەگەڵ خۆیاندا دەیانگێڕن بە بازاڕو شوێنە تێكەڵاوییە پڕ لە تاوانەكان‌و بەنیوە رووتی دەیانخەنە بەردەمی پیاوانی بێگانە.

    زۆر بەداخەوە كە ئافرەتان بەجۆرێك سووك بكرێن كە لەكاتی زەماوەندیاندا بەرگێكی تەسكی تەنكیان لەبەر بكرێت‌و وەك بووكە بەبارانە بكرێنە پەندی ناوخەڵك. یان زۆر زاوا لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا وێنە دەگرن‌و لەجامخانەی دووكانی وێنەگرەكاندا هەڵبواسرێ‌و خەڵكی سەیری ناموسیان بكات.

    3. تەقلید‌و چاولێكەری كوێرانە: بەتایبەتی لەناو رەگەزی ئافرەتاندا، بەجۆرێك كەسێك لەگەڵ (مۆد) دا نەڕوات بەنامۆی دەزانن. وەهەر جل‌و بەرگێكی نوێ لەسەر تەلەفزیۆنەكانەوە دەركەوێت‌و لەبەری ئەكتەرێكی بێ ڕەوشتی رۆژئاوادا ببینرێ خێرا لێرە لاسایی دەكرێتەوەو دەخرێتە بازاڕ.

    4. ونبوونی فەرمان كردن بەچاكەو بەرگری كردن لەخراپە‌و رەخنە گرتن لەم دیاردانە: بەجۆرێ زۆر بە دەگمەن كەسێك سەرزەنشتی ئەو ئافرەتانەی ناوخێزانەكەی دەكات‌و ئاگاداریان دەكاتەوە لەسەرئەنجام‌و سزای ئەم تاوانە.

    5. نەبوونی زانستی شەرعی‌و بێ ئاگایی لەو دەقانەی باس لە رادەی تاوان‌و سزای ئەم تاوانە دەكەن لە قیامەتدا.

    6. ترسانی ئافرەتان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە پێناو نەهێشتنی سیمای ئیسلامیی كۆمەڵگاو چەسپاندنی بەرنامەی عەلمانییەتی لادینی لەوڵاتدا.

    7. پیلانی شەوو رۆژی بێ دینان: لەهێنانەوەی جل‌و بەرگ‌و سیما‌و خوڕەوشتی رۆژئاوایی‌و نیشاندانی فیلم‌و گۆرانی رەوشت رووشێنەر لە راگەیاندنەكانیاندا وەمراندنی غیرەتی پیاوەتی لە پیاواندا‌و گومڕاكردن‌و بەنج كردنی گەنجان بە دەیان گۆڤارو رۆژنامەی بانگەوازكەر بۆ ئەم مەبەستەو سانسۆر خستنە سەر باڵاپۆشان لەقوتابخانەو فەرمانگەكاندا‌و تەماشاكردنیان بە چاوێكی سووك‌و مرۆڤی پلە دوو، وە تەعین نەكردنیان‌و كارئاسانی بۆ نەكردنیان.

    ئەو دەرئەنجامانەی لە سفورییەوە دەكەوێتەوە

    1. جوڵاندنی غەریزەی كوڕان‌و پیاوان‌و پاڵنانیان بەرەو بەتاڵ كردنەوەی ئەم غەریزەیە لە خراپەدا. هەر بۆیە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (ماتركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النسآء). رواه البخارى  3/361 برقم (5096) واللفظ له ومسلم برقم 97-740.
    واتە: لە پاش خۆم هیچ تاقی كردنەوەیەكم بەجێ نەهێشتووە قورسترو زەرەرمەندتر بێت لەسەر پیاوان لە (ئافرەتان).

    2. سفوری سەركەشییەكی ئاشكرایە بۆ فەرمانەكانی خوای گەورەو ئەنجامەكەشی سەرشۆڕیو بێ رێزی دونیا‌و خەجاڵەتی‌و سزای قیامەتی بەدواوەیە.

    3. سفوری هۆكارێكی راستەخۆیە بۆ توشبوونی گەنجان بە نەزەر‌و ئەو دەرئەنجامانەی لە نەزەرەوە دەكەوێتەوە لە: نەخۆشییە دەروونییەكانی گەنجان بەوەی تووشی دەردی عەشق بووە. وەزینا‌و ....هتد

    پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ( كل عين زانية . والمرأة اذا استعطرت فمرت بالمجلس فهي كذا وكذا – يعني زانية). رواه الترمذي 5 / 98 - 99  برقم (2786) وقال: هذا حديث حسن صحيح. والنسائي، وقال الالباني: حسن. صحيح سنن الترمذي برقم (2237 – 2949).

    واتە: هەموو چاوێك زینا دەكات (نەزەر)، وەئافرەت ئەگەر بۆنی خۆش لە خۆی بدات‌و بەلای مەجلیسێكدا بڕوات ئەوە ئاواو ئاوایە (واتە زینای لێكراوە – بەو مانایەی: خەڵك بەحەرامی تەماشایان كردووەو حەزیان كردووە خراپەی لەگەڵدا بكەن).
    4. سفوری یەكێكە لەدیاردەكانی سەردەمی نەفامی. خوای گەورە دەفەرموێت: (....ولا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الجاهِلِيَّةِ الأُولى.....). الأحزاب /33.
    واتە: لاشەو جوانی شاراوەی خۆتان دەرمەخەن وەكو سەردەمی نەفامی دەیانكرد.

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هۆكارەكانی دەركەوتنی سفوری لە كۆمەڵًگادا Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top