• نوێ

    الثلاثاء، 30 أبريل 2013

    حاڵی شێخ خالد الراشد(خوای گەورە ئازادی بكات) لە زیندانی سعودیەدا

    شێخ خالد الراشد لە دایك بووی 1970 و بۆ ماوەی 11 ساڵ قوتابی شێخ بن بازبووە, وە 3 ساڵ قوتابی شيَخ ابن جبرین بووە , لای الشیخ عبدالرحمن البراك و الشیخ عبدالله السعد خوێندویەتی, لە ساڵی 2005  ماوەی 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا لەسەر بەرگری كردن لە پێغەمبەری خوا( صلی الله علیه وسلم), سەرەتا 5 ساڵ سزا درا دوای ڕەخنە گرتنی شێخ لەو بڕیارە.. قازی بۆی كرد بە 15 ساڵ!!


    دەربارەی تازەترین هەواڵی ناو زیندانی عبدالله ی كوڕی بابەتێك دەنوسێت كە ئەمەی خوارەوە وەرگێردراوی ئەو بابەتەیە:....
    ساڵی1427 شێخ خالد الراشد ووتارێكی پێشكەش كرد بە ناوی (ئەی ئوممەتی محمد) بە مەبەستی سەرخستنی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) ئەویش لەو كاتەدا بوو كە چەند وێنەكێشێكی دانیماركی خاچ پەرست بە قێزەونترین دیمەن وێنەی پێغەمبەری خوایان(صلی الله علیە وسلم) كێشابوو, لە كۆتایی ووتارەكەیدا ووتی: (هەركەسێك بڕوای بە خواو بە ڕۆژی دوایی هەیە با ئەمشەوی بەسەردا تێ‌ نەپەڕێت ئیلا خۆی بگەیەنێتە ئیمارەتی ریاز), هەزاران پیاو بەرەو ئەوێ‌ ڕۆیشتن, كاتێ‌ گەیشتە ریاز قسەی لەگەڵ موفتیدا كرد بەڵام بە داخەوە ئەو هیچ گرنگی و ڕەزامەندی نەبوو, لە لایەكی ترەوە بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆ نایف بن عبدالعزیز وتی: والله نابێت لە ریاز دەرچێتە دەرەوە وەك چووە ناوی, بۆیە لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی شێخ لە ڕیازەوە بۆ دەممام چوار نوقتەی پشكنینی داناو لەسەر هەر نوقتەیەكیش لیوایەكی دانا, بەڵام ویستی خوای گەورە وابوو نەیانبینی و بە هەموو نوقتەكاندا بە سەلامەتی گەیشتەوە ماڵەوە, ئیتر فەرمانی گرتنی دەرچوو.
     تا ماوەی نزیكی مانگێكی پێ‌ چوو خێزانی گواستەوەو ڕوی كردە شاری مەككە تا لەگەڵ خێزانی تازەی لەوێ‌ بژی, لەمەككە دەستگیر كرا لەگەڵ هاوسەریدا, خێزانەكەیان برد بەرەو یەكێك لە ئوتێلەكان و حیجزیان كرد لە كاتێكدا زۆر ئەترسا, بەڵام سەیر لەوەدایە ئەو ئافرەتانەی دەستگیریان كرد و بردیان لە بەردەمیدا جگەرەیان دەكێشاو نەیاندەهێشت لە ژوورەكەی دەربچێتە دەرەوە, ئەم ڕووداوەش دوای تەنها لە دوو ڕۆژ لە شوكردنی بوو, شێخ خالد الراشدیشیان برد بەرەو مەككەو بە فڕۆكەیەكی تایبەت گواستیانەوە بۆ جدە, زۆر بە خراپ و ناشیاوی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرد, لە جوێن و سوكایەتی پێ‌ كردن, دواتر بردیان بۆ ریازو خستیانە زیندانی (الحایر), یەكەم ڕۆژی زۆر بە سەختی لێ‌ ڕۆیشت بە جۆرێك ماوەی 24 كاتژمێر لە ژێر لێكۆڵینەوەدا بوو, لە هەر كاتێكی نوێژەكانیدا داوای دەكرد ڕێگای بدەن نوێژ بكات نەیاندەهێشت نوێژەكانی بكات بە بیانوی ئەوەی ئەمە فەرمانی بەرپرسانی سەرەوەیانە.
    سزایان دەدا بە ڕێگرتن لە خەوتن و بە پێوە ڕاگرتنی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر, كاتێ‌ وازیان لێ‌ هێنا بە خێرایی هەموو نوێژەكانی ئەنجام دەدا نەكو هێزی تەواری ئازای بدەن و لێی بدەن, ڕێگەی نوستن و دانیشتن  نوێژیشیان..!!! لێ‌ گرتبوو, لێكۆڵەرەوەیەك 3 بۆ 4 كاتژمێر لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرد و دەڕۆیشت و یەكێكی تر دەهات, شێخ خالد زۆر ماندوو شەكەت دەبوو بە هۆی وەستان و نەخەوییەوە, بە جۆرێك دەیان جار دەبورایەوە, بەڵام لێكۆڵەرەوەكەی زۆر بێ‌ بەزەیییانە هەڵی دەستانەوەو بە پێوە دەیوەستاندەوە, دوای ڕۆژی یەكەمی لە زیندانە ئینفیرادییەكەیدا 13 كاتژمێر بە پێوە دەیانوەستاند, ئەم سزادانەی هەشت مانگی خایاند, پاشان لەوێ‌ گواستیانەوە, دوای كرد بیگوازنەوە بۆ دەممام, بەڵام خۆزگە داوای نەكردایە, گواستیانەوە ئیتر بە قورسترین ئەشكەندە سزا دەدرا..لە سەرتادا خرایە زیندانێكی ئینفیرادی و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دەستەكانیان دەبەستەوەو هەڵیان دەواسی بە جۆرێكم قاچەكانی نەیدەدا لە زەوی, سەربازەكان بە سەرپەرشتی ئەفسەرەكەیان لێیان دەدا بە قامچی و ئاسن و دار و دواتر بە شەكەتی بە عەرەبانەیەك دەیانگەڕندەوە بۆ زیندانەكەی, ئەمەش هەموو ڕۆژێك.
    شێخ خالد بۆ ماوەیكی دوورو درێژ مانی لە خواردن گرت, بە ئامۆژگارییەوە لە لایەن زانایانی ترەوە دەهاتن بۆ لای و دەیانپرسی بۆچی مانت گرتووە؟ ئەوەیش باسی ئەو ئەشكەنجەو لێدانەی دەكرد كە لەسەرییەتی, كەسەكەش زۆر بێتاقەت دەبوو دەیوت چیم پێ‌ بكرێت دەیكەم, شێخیش گومانی باشی دەبرد كەسەكە پێی ووت: مانگرتنەكەت بشكێنە ئیتر نایەن بۆ ئەشكەنجەدانت, ئەویش باوەڕی پێ‌ كردو مانگرتنەكەی شكاند.
    جارێك لە جاران شێخ لە ژووری لێكۆڵینەوەدا بوو دەستو قاچ و چاو بەسترابوو, زیاد لە شەش كاتژمێر بە پێوە بوو..كاتێ‌ بە سەرسوڕمانەوە لێیان دەپرسی: یا شێخ لەو ماوە دوورو درێژەدا چیت دەكرد؟ لەو ماوەیەدا موراجەعەی شەش جوزئی قورئانی پیرۆزم كردەوە!!! دوای ئەو وەستان و چاوەڕوان كردنەی هیچیان لێی دەست نەكەوت, وە كاتێ‌ زیندانییەكی نوێیان دەهێنا كە تۆمەتەكەی زۆر دوور بوو لەوەی شێخەوە, لێیان دەپرسی: شێخ خالد الراشد دەناسیت؟ مەبەستیان بوو بیانویەكی بۆ بدۆزنەوە ببێتە بەڵگە لەسەر تاوانبار كردنی شێخ بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە هیچیان دەست نەكەوت, بەمەش وازیان نەهێنا بەڵكو هەندێك سەربازی خۆیانیان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەكردە زیندانەوە بۆ لای گوایە زیندانی نوێ‌یە تا دواتر تۆمەتی ناڕەوا بۆ شێخ دروست بكات.   
    سبحان الله سوێند بە خوای گەورە شێخ چێژی لە ئەشكەنجە دەبینی, كاتێ‌ ئەشكەندەیان دەدا قورئانی دەخوێند, یەكێك لە سەربازەكان دەڵێت: دەمبینی هەندێك جار پێ‌ دەكەنی, كاتێ‌ لێم دەپرسی, زەردەخەنەی دەكرد و دەیفەرموو: بە تەمای پاداشتم لای خوای پەروەردگارم, بە ئومێدی پاداشتی گەورەم.
    دوای سێ‌ ساڵ لە سزاو ئەشكەنجە بە تۆمەتی (غسیل الاموال) تۆمەتبار كرا, ئەو سامانەش كە شێخ لە سەری تۆمەتبار كرا ئەو بەخشین و خێرانە بوو شێخ كۆی كردبویەوە بۆ موسڵمانانی نێجەر, ئەویش بە ئەوراقی ڕەسمی وەزارەتی ناوخۆ, بەڵام درۆیان لەگەڵ كرد, وە تۆمەتی یارمەتی دانی تیرۆریان دایە پاڵی,
    شێخ هەموو شەوێك شەونوێژی دەكردو لە پارشێواندا داوای لێخۆشبوونی دەكرد, بەڵگەكەش بە ناوچەوانییەوەیەتی, شێخ زۆر كتێبی دەخوێندەوە زۆر دەم بە پێكەنین و ڕوو خۆش بوو.
    ئەمە بێگومان بەشێكی كەمی چیرۆك و بەسەرهاتی باوكمە لە زینداندا..جا ئێوەش داوای چەسپاوی لە خوای گەروە بۆ بكەن و لەبیری مەكەن سەری بخەن و داوای بەردان و ئازاد بوونی بۆ بكەن.
    وە زۆر شتی تر هەیە كە نەمنوسیوەو بڵاوی ناكەمەوە چونكە وەزعەكە گونجاو نییە, بەڵام بە ئیزنی خوای گەورە بەم زووانە بڵاوی ئەكەمەوە.
    لە خوای گەورە داواكارم سەرجەم زیندانیان ئازاد بكات, برایانی خۆم زیندانییەكان لە بیر مەكەن, چونكە زۆریان لەو حاڵە دان و زۆریش هەیە لەمە قورستر دەچێژێت.
    خوای گەروەش ئاگادارە لەسەر ئەوەی ووتم...
    " عبد الله خـالد الراشد "




    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حاڵی شێخ خالد الراشد(خوای گەورە ئازادی بكات) لە زیندانی سعودیەدا Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top