• نوێ

    الأحد، 28 يوليو 2013

    ئەو هەشت کەسەی زەکاتیان پێدەشێ

    خوای پەروەردگار دەفەرمێ:
    إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٦٠) التوبة.
    واتە ئەوانەی زەكاتیان پێدەشێ ئەو هەشت كەسەن
    یەكەم : لِلْفُقَرَاءِ الفقیر هەژار واتە ئەو كەسەی ئەگەر 10 دینار پێویست بێ ئەو تەنها 2 دیناری هەبێ ئەوە ئەو كەسە هەژارە.


    دووەم: وَالْمَسَاكِينِ المسكین واتە نەبوو زانایان باسی جیاوازی نیوان هەژارو نەبوویان كردوە نەبوو كەسێكە حالی لە هەژار چاكترە واتە ئەگەر 10 دینار پێویست بێ ئەو تەنها نزیكەی 7 دیناری هەبێ واتە تۆزێكی هەیە بەلام بەشی خۆی ناكات.
    سییەم : وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا ئەوانەی خەریکی كۆكردنەوەی زەكات و دابەش كردنین بەسەر خەلكی.
    چوارەم : وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ ئەوانەن كە دلیان رازی دەكرێ و زیاتر لەو ئیسلامە دەهێنرێنە پێش بەو برە پارەیەی كە دەیاندرێتێ ئەو كاتە ئەو برە پارەیەی دەیاندرێتە بۆ زیاتر بەهێز كردنی پەیوەندیەكان وشیرین كردنی ئیسلامە لایان ئەوانە زیاتر خەلكێكن تەواو لەو ئیسلامە حالی نەبووینەیان تازە هاتونەتە نێو ئیسلام لەزەكات بەشێكیان دەدرێتێ.
    پێنجەم: وَفِي الرِّقَابِ واتە ئەو كۆیلەیەی لەسەر برە پارەیەك پێكهاتوە ئازادی خۆی لە خاوەنەكەی بكرێتەوە ئەو كۆیلەیەش مافی ئەوەی هەیە زەكاتی پێبدرێ.
    شەشەم : وَالْغَارِمِينَ قەرزارەكان ئەو كەسەی قەرزارە مافی ئەوەی هەیەلەزەكاتی پێبدرێ بەلام نەك كەسێك قەرزی كردوە بۆ كرینی خانوێكی چاكتر یان سەیارەێكی چاكتر ئەو جۆرە قەرزە مەبەست نیە.
    حەوتەم: وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ لەپێناو خوا ئەو مانایەش زۆر فراوانە و جمهوری زانایان لەسەر ئەوەنكە وفی سبیل الله جیهادو پێداویستیەكانی دەگرێتەوە هەندێكی تریش لەزانایان ئاماژەیان بەوەكردوە كەدەشێ بۆ ئاوەدان كردنەوەی رێگاو بان و دروستكردنی نەخۆشخانەو قوتابخانە و ئەو جۆرە بابەتانە .
    هەشتەم: وَابْنِ السَّبِيلِ ئەو كەسەی لەسەفەرەو غەریبەیە پارەی لێدەبرێ ئەوەش بۆی هەیە لەزەكات وەرگرێ ئەگەر چی لەولاتی خۆشی دەولەمەند بوبێ واتە ئەو كەسە غەریبەو پارەی لێبراوە.
    ئەوانە ئەو هەشت كەسەن كە دەبێ زەكاتیان بدرێتێ .
    چەند روونكردنەوەیەك
    زۆرێك لەبرایان پرسیار دەكەن دەشێ زەكات بدرێ بەخزم وكەس
    زەكات دەشێ بدرێ بەخزم و كەس لەو كاتە دوو خەیری تێدایە پاداشتی زەكاتەكەو گەیاندنی سیلەی رەحم، بەلام زانایان فەرمویانە ناكرێ باوك زەكات بەكورەكەی بدات یان بەپێچەوانەوە هەروەكو ناكرێ پیاو زەكات بە خێزانەكەی بدات لەبەر ئەوەی ئەوانە نەفەقەیان لەسەر تۆ واجیبە واتە نابێ كورێك كە نەفەقەی بابی لەسەرە بلێ من زەكات بەباوكم دەدەم یان پیاوێك كە نەفەقەی خێزانی لەسەر بلێمن زەكات بەخێزانم دەدەم بەلام گەر هاتوو باوك قەرزار بوو یان كور قەرزار بوو هۆكاری قەرزەكەش شەرعی بوو وەكو قەرز كردن بۆ چارەسەری نەخۆشی یان بۆ هەركێشەیەكی تر لەچوار شەرع ئەوا دەكرێ لەو حالەتە زەكاتەكە بەوانیش بدرێ.
    جگە لەوانە دەكرێ خوشك زەكات بەبرا بدا یان برا بەخوشكی بدات یان بەمام یان بەخال و هەركەسێكی تری خزم و كەسی .
    خالێكی تر زەكات دان بەحیزبە ئیسلامیەكان .
    هەندێك دەلێن دەشی زەكات بەحیزبە ئیسلامیەكان بدرێ (وفی سبیل الله) دەیانگرێتەوە هەروەكو پێشتر ئاماژەمان بۆ كرد لەپێناو خوا زۆرینەی زانایاندەفەرمون مەبەست پێی جیهاد كردن وپێداویستیەكانیەتی.
    (والله اعلم) بەرەوای نابینین زەكات بەحیزبە ئیسلامیەكان بدرێ بەتایبەت لە دەزگاێكی راگەیاندن كە خەریكی گواستنەوەی كلتوری دوژمنان و شێواندنی مەنهەجی ئەهلی سوننە و جەماعەی تێدابێ.
    زۆر جار حیزبە ئیسلامیەكان لەرێی پێكهاتن و هاوپەیمانێتی لەگەل حیزبە عەلمانیەكان و دەولەتەكانی دەورو بەر زۆر زیاتریانلەو برە پارەیە دەستدەكەوێ كە مافی ئەو هەشت كەسەیە هەروەكو لەئایەتەكە باسی لێوەكراوە.
    بەلام ئەگەر ئەندامێكی ئەو حیزبە ئیسلامیانە یەكێك بوو لەو هەشت كەسەی کە ئایەتەكە باسی كردوون ئەوا حالی ئەو حالی خەلكی ترەو مافی خۆیەتی زەكاتی پێبدرێ بەلام زەكات دان بۆ دەزگای حیزبی والله اعلم بەشتێكی رەوای نابینن .
    ئەوە بەكورتی وەلامی ئەو پرسیارانە بوون لەسەر ئەو كەسانەی زەكاتیان پێدەشێ دلنیاشم ئەو بابەتە زۆر لەوە زیاترهەلدەگرێ بەلام ئەوە پوختەی قسەكانە .

    مامۆستا سەرباز محمد

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەو هەشت کەسەی زەکاتیان پێدەشێ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top