• نوێ

    السبت، 27 يوليو 2013

    حورمەتی خوێنی موسڵمان لە لای خوای گەورە...


    عبد الله بن عمر(رضي الله عنهما) قال:  رأيت رسول الله () يطوف بالكعبة ويقول : ((ما أطيبك وأطيب ريحك، ما أعظمك وأعظم حرمتك، والذي نفس محمد بيده! لحرمة المؤمن أعظم عند الله حرمة منك، ماله ودمه، وأن نظن به إلا خيرا)). رواه ابن ماجه أنظر السلسلة الصحيحة" رقم: 3420 و "صحيح الترغيب والترهيب" رقم 2441.


    واتە: عبداللەی كوڕی عومەر(ڕەزای خوا لە خۆی و لە باوكی) دەفەرموێت: پێغەمبەری خوام() بینی بە دەوری كەعبەدا تەوافی دەكرد و دەیفەرموو: (ئەی كەعبە)چەند جوان و شیرینی و چەند بۆنت خۆشە, چەندە گەورەیت و حورمەت وڕێزت زۆرە, سوێند بەو خوایەی نەفسی محمدی بەدەستە! حورمەتی ئیماندار لە لای خوای گەورە لە تۆ زیاترە, ماڵ و سامان و خوێنی بە حورمەتە, وە نابێت جگە لە خێر گومانی تری پێ‌ ببەین.
    بەڵام لە یاسای دەستكردی بۆگەندا كەم نرخترین خوێن خوێنی موسڵمانە...بۆ مردنی مەیمونێك لە وڵاتانی بەناو پێشكەوتوی كوفردا شین و ماتەم دەگێڕدرێت, بەڵام بۆ هەستانی لافاوی خوێنی ئوممەتی ئیسلام كەس نایەتە دەنگ...لە كاتی كوژرانی بانگەوازكەرێكی سەر دەرگاكانی دۆزەخ شۆڕشێك هەڵدەگیرسێنرێت..بەڵام سەربڕین و قەتڵوعامی میللەتێكی موسڵمان كێشەی ناوخۆیەو پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە!!!.. وەك ووتراوە:..
    قتل قرد في غابة جريمة لا تغتفر
    إبادة شعب أعزل قضية فيها نظر!!!
    ئەگەر ئەمڕۆش تەماشای حاڵی موسڵمانانی جیهان بكەین:...دەبینین چۆن دەریایەك بەرپا كراوە لە خوێنی بە ناهەق ڕژێنراوی:... بوزییەكان لە بۆرما دەمانكوژن...جولەكەكان لە فەلەستین...نوصەیرییەكان لە سوریا....
    خاچپەرستان لە ئەفغانستان.....حوثییەكان لە یەمەن.....مەجوسییەكان لە ئێران....
    رافیزییەكان لە عێراق.... عەلمانییەكان لە میصر.......كەچی هێشتا ئێمە تۆمەتبار دەكرێین بە تیرۆریست...... ئەوەی ئەمڕۆش لە میسر دەگوزەرێت هەمان حاڵەتەو تاكە گوناهی ئەو میللەتە هەژارەش تەنها ئەوەیە موسڵمانە..

    چەند دیمەنێكی قەسابخانەكەی خۆپیشاندەرانی ڕابیعەی عەدەوی لە میصر كە زیاد لە 140 كەسی تێدا بە دەستی بەڵتەجییەكانی سوپای عەلمانی كوژراو 4500 كەسیش بریندار بوون

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حورمەتی خوێنی موسڵمان لە لای خوای گەورە... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top