• نوێ

    الأربعاء، 17 يوليو 2013

    فەتوایەكی ناوازەی شێخ بن باز دەربارەی جیهادی سوریا..

    لە فەتوایەكی تۆماركراوی ناوازەدا كە دەنگی شێخ بن بازە ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ‌ بێت و وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە سەبارەت بە پشتیوانی كردن لە جیهادی سوریا, شێخ زۆر بە ڕاشكاوی تەكفیری دەستەڵاتدارانی كاربەدەستی سوریا دەكات و ڕایدەگەیەنێت كە جیهاد كردن فەرزی عەینە لە دژیان, شایەنی باسە ئەو تۆمارە دەنگییە دەگەڕێتەوە بۆ زەمەنی قەتڵوعامی سوپای عەلمانی نوصەیری سوریا بە سەرۆكایەتی حافیز ئەسەدی باوكی بەشار لە سەرەتای هەشتاكاندا بۆ سەر شاری حەماو كوشتنی زیاد لە چوار هەزار كەس و خاپور كردنی شارەكە. ئەمەش دەقی ئەو تۆمارەیە بە وەڕگێردراوی:



    فەتوای شێخ ابن باز لە سەرەتانی هەشتاكاندا دەربارەی پشتگیری كردنی جیهاد لە سوریا
    پرسیار: لەم كاتەدا چی لەسەر موسڵمان واجبە بەرامبەر موسڵمانانی موجاهید لە سوریا ؟
    وەڵام: ئەوەی ئێمە ئاگامان لێیەتی لە حاڵی ئەوان ئەوەیە:
    ئەوان ستەم لێكراون و شیاوی ئەوەن پشتگیری بكرێن و یارمەتی بدرێن,
    چونكە دەوڵەتی ئێستایان زۆر بە قورس و خراپ دەیانكوژێت,
    وە ئەوان داوای حوكمی ئیسلامییان كردووەو داوای حوكمێكی تری جگە لە ئیسلامییان نەكردووە,
    وە دەوڵەتەكەش دەوڵەتێكی كافری نوصەیری عەلەوی رافیزی باتنییە,
    لەبەر ئەوە پێویستە ئەو موسڵمانانە سەربخرێن و پشتگیری بكرێن هەتا وڵاتەكەیان ڕزگار دەكەن
    لە دەستی ئەو دوژمنە كافرە مولحیدەیان كە هیچ درێغی ناكات لە خراپە بەرامبەر موسڵمانان.
    پرسیار: ئەگەر هاتوو هیچ كۆمەڵێك لە ناو ئومەتی ئیسلامیدا نەبوو هەستێت بە ئەنجامدانی
    جیهاد لە پێناوی خوادا, ئایا لەو كاتەدا جیهاد دەبێتە فەرزی عەین لەسەر هەموو موسڵمانێك؟
    وەڵام: بەڵێ‌ جیهاد دەبێتە فەرزی عەین لەگەڵ توانادا, وەك بیستت لەگەڵ توانادا,
    هەموو كەسێك دەبێت بە ئەندازەی توانای خۆی جیهاد بكات,
    خۆی لە پێناوی خوادا جیهاد بكات, وە لەگەڵ براكانیدا جیهاد بكات بە نەفسی یان بە ماڵی یان بە هەردوكیان,
    بەڵام وەك ووتم بە ئەندازەی توانا..
    پرسیاركار: ئایا لە ئێستادا چوون بۆ سوریا یان ئەفغانستان فەرزی عەینە؟
    شێخ: فەرزی عەینە لەگەڵ توانادا, چونكە هێرشیان كراوەتە سەرو ئەوانیش توانای تەواویان نییە,
    بۆیە پێویستییان بە كۆمەك و هاوكاری برا موسڵمانەكانیان هەیە بە سامان و نەفس و بانگەواز بۆ لای خوای گەورەو ووشەی پاك و جوان.
    ڕەحمەتی خوای گەورە لە جەنابی شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز
    ئاخۆ ئەگەر ئەمڕۆ زیندووبوایەو ئاگای لە قەتڵوعامی ئەو گەلە بوایە چی دەوت؟!

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: فەتوایەكی ناوازەی شێخ بن باز دەربارەی جیهادی سوریا.. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top