• نوێ

    السبت، 30 نوفمبر 2013

    چەند قسەیەك لەسەر رووبەرو بونەوەی ئیسلامی وعەلمانییەکان لە بەرنامە راستەو خۆكان

    موسلمان ئەگەر شارەزای ئیسلامەكەی بێت ترسی نیە لەهیچ رووبەروو بونەوەیەك لەگەل كەسی عەلمانی لە سەر هەر بوارێك لەبوارەكان.
    ئیمەی موسڵمان سوپاس بۆخوای گەورە لەسەر (حەقین) ئەو حەقە سەروەتێكی زۆر گەورەی ئێمەیە و لەگەل هەر (باتلیك) دابنیشین زۆر بەئاسانی دەتوانین حەقەكەی ئیمەو باتیلەكەی ئەو بناسێنین.
    ئەورو بەحوكمی ئەو پێشكەوتنە زانستیەی لەئارادایە عەلمانیەكان لەهەولی ئەوەدان رابردوە پر لە(تاوانەكانیان) بشارنەوەو رابردوی ئەو رابوونە ئیسلامیەش لەكە دار بكەن.
    فەشەلی خۆیان لە (ئیدارەو حوكم) بەهێرشكردنە سەر موسلمانان رووپۆش بكەن .
    ئەو بەرنامە راستەو خۆیانەی لەكەنالە عەلمانیەكان پەخش دەکرێ، دەكری بكریتە سەكۆیەك بۆ بانگەواز و خستنە رووی راستیەكان دەشكری وەكو ئەوان مەبەستیانە ئیسلامی پێناشرین بكەن.
    ناكرێ ئیسلامیەكان لەو جۆرەبەرنامانە بەژداری نەكەن، ئەوە مەبەستی من نیە لەو نوسینە ئەوەی زیاتر مەبەستمە بەچەند خالیك خزمەتی ئەو برایانە بكەم كە لەو جۆرە بەرنامانە بەژدار دەكەن.
    یەكەم : زۆر جار (ئیسلامیەكان) وەكو تاوانبارێك دەعوەتی ئەو جۆرە بەرنامانە دەكرێن بۆیە ئەو برا ئیسلامیەی بەژداری دەكات شێوازیدیفاع لەخۆ كردنی گرتۆتە بەر.
    خاوەنی بەرنامەكە لەگەل ئەو كەسەعەلمانیەی دەعوەت كراوە هەردووك پێكەوە هێرش دەكەنە سەر كەسە ئیسلامیەكە بۆیە گرنگە هەر لەسەرەتاوە بەر لەبەژداری كردن لەو جۆرە بەرنامانە(بابەتیبەرنامەكەو كاتی قسە كردن) زۆر بەوردی قسەی لەسەربکرێ لەکاتی بەرنامەکە رێنەدرێ نابابەت بگۆردرێ وەنە کاتیش زیاتر بەمیوانە عەلمانییەکە بدرێ.
    دووەم : ئەو برایەی بەژداری ئەو جۆرە بەرنامانە دەكات دەبێت شارەزابێت لەفیكری (عەلمانیەت) لەروێك وە شارەزای ئیسلام و مێژوی ئیسلام بێت لەروێکی تر.
    (عەلمانیەت) بناسی و مێژوی ئیسلامیش شارەزابێ لەبەر ئەوەی زۆر جار كەسە عەلمانیەكان لەترسی جەماوەر ناوێرن هێرشی راستەو خۆ بكەنە سەر ئیسلامبەڵام لەرێی شێواندنی مێژوی ئیسلامەوە هیرَش دەكاتە سەر ئیسلام .
    بۆنمونە لەبەرنامەی لەگەل رەنج فۆاد میسری دەڵێ:
    (...لەمیتۆدی دینی فەلسەفە حەرامە ئەگەر كەسێك ئەلف بای میتۆدی ئاینی بزانێ بچێتەوە سەر كتێبی احیا‌ء علوم الدین ئەزانێ غەزالی تا چەند زد بەفەلسەفە بوو بەفكری فەلسەفی بوو... )
    بەهەموو عەقلی واحالی بوە كە ئیمامی غەزالی دژی (ئیبداع) بوە رێی لەفەلسەفەگرتوە واتە رێی لە (ئیبداع) گرتوە.
    ئەوە نەك هەر جاهیلە بگرەک جەهلی مورەكەبی هەیە.
    جاری هەر لەسەرەتا و ئەو فەقیرحالە ئەگەر 10 سالی تریش بخوێنێ ناگاتە ئەو ئاستەی لە نوسینەكانی ئیمامی غەزالی حالی ببێت.
    ئینجا ناحالیە و نازانێ چی دەڵێ:
    پێ وایە ئیمامی غەزالی لە (احیا‌ء علوم الدین) هێرشەكانی بۆ سەر فەلسەفە دەستپێكردوە !!!.
    كەسێك لەناو موسلمانان بژی و قسان لەسەر فەلسەفە بكا موستەحیلە بەسەر ئیمامی غەزالی تێپەرێ واتە دەبێت كتێبەكانی ئەو بخوێنیتَەوە لەبەر ئەوەی (تهافت الفلاسفە ) زەربەێكی ئەوەندە گەورە بوو بە فەلسەفە كەوت كە تائیستاش لەجیهانی ئیسلامی خۆی نەگرتۆتەوە.
    ئینجا ئیمامی غەزالی هێرشی نەكردۆتە سەر ابداع هێرشی كردۆتە سەر فەلسەفەی ئەو فەیلەسوفانەی قسەیان لەسەر(میتافیزیك) كردوە ئەوەی ناو نراوە (ماورا‌ء الطبیعة) واتە ئەوانەی ناكەونە بەر یاسای ئەو بونەوەرە بۆیە قسەیان لەسەر(خواو دواروۆژ و جیهانی غەیبەوەكردوە).
    ئینجا ئیمامی غەزالی لەو سێ خالی سەرەكی وەلامیان دەداتەوە
    (ئایا بونەوەر قەدیمە یان تازەیە وە ئایا (مەعاد) زیندو بونەوە بەجەستەیە یان تەنها بەرۆحە وە ئایاعیلمی خوای گەورە بە كولیاتە یان تەنها جوزئیاتە )
    كوفری فەیلەسوفەكان لەوەبوو كە دەیانگوت بونەوەر كۆنە و زیندوو بونەوەش تەنها بە رۆحەو خوای گەورەش تەنها گشتیەكان دەزانی ئیمامی غەزالی رەحمەتی خوای لێبێ ئەو كوفرانە رەد دەداتەوە.
    بۆیە ئیمامی غەزالی دەفەرمێ:
    لەو خالانە وەلامیان نادەمەوە مەبەستی (فەیلەسوفەكان) كە پەیوندیبەدروستكردنی ئەو بونەوەرە هەیە یان ئەو بابەتانە پەیوەندی بە گیرانی مانگ و خۆر هەیە ئەو بابەتانە مەبەستی ئیمە نیە رەدی بدەینەوە ئەوەی گرنگە رەد بدرێتەوە بەشی سێیەمە
    (القسم الثالث : مايتعلق النزاع فيه باصل من اصول الدين، كالقول في حدوث العالم وصفات الصانع ، وبيان حشر الاجسادوالابدان، وقد انكروا جميع ذالك ، فهذا الفن و نظائره هو الذي ينبغي ان يظهر فساد مذهبهم فيه دون ما عداه... لاپەرە ٨١ لەکتێبی تهافت الفلاسفە. )
    ئەو كتێبانەی ئیمام غەزالی (فیصل التفرقە بین الإسلام والزندقە) یان) تهافت الفلاسفة) زیاتر وەلامی ئەو زەندەقەو كوفرانە دەداتەوە نەوەك رێ لە(ئیبداع و داهێنان) بگرێ كە ئەو ناحالیە وادەزانی داهێنان دروستكردنی پەیكەرێكە و هیچی ترنا.
    سێیەم : بەشێوەیەكی گشتی خیطابی ئیسلامیەكان لەو جۆرە بەرنامانە زۆر لاوازە، من لەوە دلنیام كە ئەو برایانەی بەژداریئەو جۆرە بەرنامانە دەكەن دەڵێن:
    باقسەیەك نەكەین عەلمانیەكانبیقۆزنەوە واتە زۆر رەچاوی حیكمەت دەكەن ئەوە شتێكی چاكە، بەلام لە حیكمەت دانیە راستیەكان بشاردرێتەوە.
    بۆ نمونە مەسەلەی (تەكفیر) كەسێك كەدەڵێ: من كافرم و باوەرم بەخوا نیە ئیتر پاساوی چی بۆ قسەكانی بهێنینەوە ئەوە پێش ئەوەی موسلمانان تەكفیری بكەن خۆی خۆی تەكفیر كردوە و بەفەخیریش دەزانێ ئەو كوفرەی كە باوەری پێیەتی.
    ئیتر بۆ زوڵمی لێبكەین و بلین نا ئەو موسلمانەو ئیمە تەكفیرمان نەكردوە !!! .
    ئینجا تەكفیر كردن مانای ئەوە نیە ئەو كەسە بكوژرێ و لەگەردەنی بدرێ هەتادوای لەو بوختانانەی بەئیسلام و موسلمانان دەكرێ كەی موسلمان لەسەر هەلگەرانەوە لەدین خەلكیان كوشتوە ئەوە هەر عەلمانیەكانن لەسەر ئیسلامهەزارا گەنجی موسڵمان و زانای ئەو ئومەتەیان شەهید كرد.
    كەوابوو لەبریئەوەی ئیمە تاوانبار كەن دەبێت ئەوان تاوانبار بكرێن و بابزانین ئەوان چۆن وەلامی پرسیارەكانی ئەو گەلە دەدەنەوە لەسەر تاوانەکانی عەلمانیەت.
    چوارەم: زۆر جار باسی حوكمی (طالیبان ) دەكرێ و بەقۆناغێكی تاریك لەقەلەمی دەدەن ئیمە بۆشەرم لەحوكمی طالیبان بكەین (طالیبان) دەنگی گەلیكە دەنگی (گەلی ئەفغانیە) بۆ حورمەتی ئیرادەی ئەو گەلە ناگیرێ ؟
    (طالیبان) بەشایەدی نەتەوە یەكگرتوە كان توانیان لەماوەیەكی زۆر كەم بەتەواوی بازرگانی (مادە هۆشبەرەكان) بنبر بكەن طالیبان جگە لەئەجرە قیامەتیەكە لەودونیایەش شایستەی (خەلاتی نۆبل)ە لەئاشتی نەك وەكو بزوتنەوەیەكی تیرۆریست لەقەلەم بدرێت.
    ئەوە خودی ئەمریكایەراشكاوانە دانی بە رەسەنایەتی طالیبان ناوەو لەسەر یەك مێز بەمەمنونی دادەنیشی بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەك .
    كەوابوو لەبەر چی و تاكەی خیتابی ئیسلامیەكان لاواز بێ و لەو راستیانە بترسێین.
    (ئیمەی موسلمان و ئەورابونە ئیسلامییە) هەوێنی ئاشتی و بنچینەو بنەمای سەقامگیری و پێشكەوتنین ئەوە عەلمانیەتە رێنادات ئەو ئومەتە پێش كەوێت.
    لەکۆتاییدا دەڵێم هێزی ئێمە لە پابەند بونمانە بەو ئیسلامە تابەرەو رەسەنایەتی ناسنامەی ئەو ئیسلامە بگەڕێینەوە ئەوەند کاریگەرتر دەبین لەسەر ئەو واقیعە.

    سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەند قسەیەك لەسەر رووبەرو بونەوەی ئیسلامی وعەلمانییەکان لە بەرنامە راستەو خۆكان Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top