• نوێ

    الثلاثاء، 31 ديسمبر 2013

    مەلا عەلی كەڵەك و (خواردنەوەی میزى مرۆڤ و چەند سەرنج و تێبینىیەک)

    قَالَ الزُّهْرِيُّ: " لاَ يَحِلُّ شُرْبُ بَوْلِ النَّاسِ لِشِدَّةٍ تَنْزِلُ، لِأَنَّهُ رِجْسٌ، قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: {أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ} [المائدة: 4] وَقَالَ ابْنُ مَسْعُودٍ، فِي السَّكَرِ: «إِنَّ اللَّهَ لَمْ يَجْعَلْ شِفَاءَكُمْ فِيمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ» صحيح البخاري (٧/ ١١٠)
    ئیمامی زەهەبی دەفەرمێ حەڵال نییە خواردنەوەی میز بۆچارەی نەخۆشی لە بەرئەوەی (ریجسە) عبدالله کوری مەسعود یش دەفەرمێ خوای پەروەردگار شیفای ئێوەی لەوانە دانەناوە کەلێی حەرامکردون.

    هەر لەسەرەتاوە میز (رجس) گەربەرت كەوت دەبێ بەرگەكەت بشۆی،گەر نا نوێژەكانت دروست نیە، خۆپاكرانەگرتنیش لەمیز هۆكارێكە لەهۆكارەكانی عەزابی قەبر بۆیە پێغمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بەلای ٢ قەبر تێپەری فەرموی :
    إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لاَ يَسْتَتِرُ مِنَ البَوْلِ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ يَمْشِيبِالنَّمِيمَةِ» صحيح البخاري (2/ 96).
    وەپێمان وایە (مامۆستا علی كلك ) هەلەیەكی گەورە دەكات بەوەی بەو خەلكە دەڵێ (میز بخۆنەوە) لەبەر ئەوەی خەڵکێک وادەزانێ ئەوە لە طبی نەبەوی باسی لێوەکراوە .
    ئەوەی مەبەستمە باسی بكەمبابەتەی(میز ) خواردنەوەیە.
    جارێ هەر لەسەرەتاوە ئەو قسانەی (مەلا علی كەلەك) هەلقولاوی هیچ مەدرەسەو قوتابخانەیەكی ئاینی نیە و هەروەها نیشانەی (تەخەلوف و دوا كەوتنیش) نیە لەبەر ئەوەی میز خواردنەوە نەك ملا علی بەلكو زۆرێك لە گەلانی ئەوروپی هەرلەكۆنەوە تاوەكو ئیستاباسیان كردوەو باسی دەكەن و وەكو دەرمان بەكاریان هێناوە و بەكاری دەهێنن.
    هیچ گومان لەوەدانیە ئەلمانیا دەولەتێكی پێشكەوتوە لە هەموو بوارەكان بەلام شتێك هەیە لایان پێی دەڵێن (Urin-Therapie)
    (چارە بەمیز) هەروەها كتێبێكیش هەیە بەو ناوەو دەفرۆشرێ و نوسەرەكەی باس لە كاریگەری (میزخواردنەوە) دەكات بۆ چارە سەر، خەڵکێک هەیە تاوەکو ئێستا دەیخۆنەوە.
    بەلام نەحكومەت هەلدەكودێتە سەریان وە نەكەسیش گالتە بەو جۆرە كەس و بۆ چونانە دەكەن و كەسیش نالێ ئەوە نیشانەی (تەخەلوف و دواكەوتنە).
    لەو فیدیۆیەی خوارەوە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئەلمانی ئەلقەیەكی تایبەتی لەسەر ئەوبابەتە پێش كەش كرد.
    لەسەرەتای بەرنامەكە دەچنە لای خەبیریك لەبواری (پشكنینی میز) کابرای خەبیر میزەكە تام دەكات.
    دواتر چاو پێكەوتن لەگەل ئافرەتێك دەكەن كەباسی كاریگەری میزخواردنەوە دەكات لەچارەكردنی نەخۆشیەكان .
    خەڵکێک وەکو ئەزمون باسی لێوەدەکەن و دەڵێن کاریگەرە هەشە دەڵێ لە روی پزیشکیەوە هیچ ئەصلی نییە لەهەمان کاتدا تاقی کردنەوە بەردەوامە لەسەر میز و چۆن بکرێ سودی لێوە بگیرێ.
    ئەوەی مەبەستمە ئەو بابەتە تەنهالەكۆمەلگای كوردەواری ئیمەو تەنها لەلای (ملا علی كەلەك) باسی لێوە ناكرێ بەلكو لەدەولەتە زۆر پێشكەوتوەكانی ئەوروپاش باسی لێوەدەكرێ.
    ئیتر کۆمەڵی کوردەواری کۆمەڵەو وەکو باقی کۆمەڵ و گەلانی تر ئەو جۆرە دیاردەیە نە نیشانەی دوا کەوتنە وە نە قەدەغەکردنیشی نیشانەی پێشکەوتنە.
    فەرمون لەگەل بینینی ئەو بەرنامەیەلەوە دلنیام كە بەزمانی انگلیزیش لەو جۆرە بەرنامەیە هەیە، بەداوای لێبوردنەوە کە هەندێک شتی قێزە ونی تێدایە .
    مامۆستا سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مەلا عەلی كەڵەك و (خواردنەوەی میزى مرۆڤ و چەند سەرنج و تێبینىیەک) Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top