• نوێ

    الاثنين، 23 ديسمبر 2013

    لەپەراوێزی پەلاماردانی مزگەوتەکان و دەستگیرکردنی مامۆستایانی سەر مینبەر!

    دوێنێ پیرۆزی میحرابی مزگەوتەکانیان بەپۆستاڵەکانیان پیس کردو ، سیناریۆیان دروستکرد بۆ لەناو بردنی فەقێکان!. ئەمڕۆش زاناکانمان و مامۆستایانمان بەتۆمەتی بێ بنەما دەستگیر دەکەن!. چاواڕوان بن بۆ بەیانیش بزانە چی بەسەرپۆش و ڕیش دەکرێت
    !. کوان ئەو بەچکە مسوڵمانانەی کە تا دوێنێ بوو وێنەی پڕۆفایلەکانیان ماندێلای ئاشتی پارێز بوو! بۆ دەنگتان نەما؟ بێڕێزی بە میحرابەکانمان و مامۆستایانی ئاینی و فەقێ و قوتابیانی زانستەشەرعی یەکان ، هەڵوێستی ئیمانی و هاوسۆزی و پشتیوانی دەوێت ؟ یان کەسانێکی بێباوەڕو دوور لەدین؟.
    وانەزانن ئاگرە سورە لێتان دوورە!، ئەمڕۆ ئەوان بەیانیش ئێمە سەرەمان دێت و کڵاوەکلانیشمان با دەیبات!. لەم غەریبی یەوە پەلاماردانی مزگەوتەکان و دەستگیرکردنی مامۆستایانی سەر مینبەر شەرمەزاردەکەم و،دەڵێم: پێشینان ڕاستیان فەرمووە: هەموو شتێك لە باریکیدا دەبچڕێت، بەڵام زوڵم لەئەستوریدا، وە داواکارم لەسەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەگشتی و زانایانی ئاینیش بەتایبەتی، دەڵێم: ئەگەر ئێوە بەڕاستی مسوڵمانن و، خۆتان بەخاوەنی قورئان دەزانن و ،میراتگرانی پێغەمبەری خواش بە خۆشەویستی خۆتاندەزانن ئەوە بێدەنگی هەڵنابژێرن لەسەر ئەم کارە قێزەونانەی کە بەردەوام بە پیرۆزیەکانی دین دەکرێت!.

    باوکى ئەسماء
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: لەپەراوێزی پەلاماردانی مزگەوتەکان و دەستگیرکردنی مامۆستایانی سەر مینبەر! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top