
هەتا ئێرەى هەواڵەکە ئاساییە...بەڵام ئەوەى هەرگیز چاوەڕوان ناکرێت لە وڵاتێکى بەناو موسڵماندا ڕوو بدات ئەم بەشەى ترە:
کەسوکارەکەى زۆر بێ تاقەت و خەمبار دیاربوون...چونکە کچەکە هاوارى دەکرد کە براکەى واى لێ کردووە..!!!. براکەى کە خاوەنى خێزان و منداڵەو پێشتر لە سلکێکى عەسکەرى کارى کردووە بە تۆمەتى دەستدرێژى کردنە سەر خوشکەکەى قۆڵبەست کرا, ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەى کە ئاگاى لەو کارە نییەو خوشکەکەى درۆى بە دەمەوە دەکات, تا دواتر پشکنینى (DNA) بۆ منداڵەکە کراو کاتێ ئەنجامى تاقیگەى هاتەوە ئەوەى چاوەڕوان نەدەکرا ئاشکرابوو...
دەرکەوت ئەم خوا نەناسە بە زۆر کارى بەد ڕەوشتى لەگەڵ خوشکەکى خۆىدا کردووەو ئەو منداڵەش هى ئەوە....!!!
بەڵێ موسڵمانان...بەڵێ ئەمە بەرهەمى پلانى شەو و ڕؤژى کەناڵە عەلمانییەکان و خەوتویى لایەنە ئیسلامى و بانگخوازانە کە لەم بارەوە بێ هەڵوێستى و بێ دەنگیمان هەڵبژاردووە..
گەنجەکە ئێستا زیندانەو ئافرەتەکەش دانیشتووى گەڕەکێکى شارى سلێمانىیەو لەبەر شەخصییەتى کەسوکارى ناوەکەى دەشارینەوە و کۆرپەکەش درا بە ئافرەتێک کە منداڵى نەدەبوو ئەو بڕیارى دا ئەرکى گەورەکردنى بگرێتە ئەستۆ...
هەرچەندە هەتا ئێستا کەس نەیوێراوە باس لەم حاڵەتە بکات....بەڵام هەموو کەسێک بە هۆى کەسوکارو ناسراوىیەوە ئەتوانێت هەم لە ڕێگاى نەخۆشخانەى منداڵبون یان دادگاى سلێمانى تەواو ڕاستى ئەم هەواڵەى بۆ دەربکەوێت...
0 التعليقات:
إرسال تعليق