• نوێ

    الخميس، 1 مايو 2014

    ئایا لە بابەتەکانى یەکخواپەرستى(تەوحيد)دا.. عوزرى نەزانین قبوڵ دەکرێت؟


    خواى گەورە بە هەوانتە دروستى نەکردوین. ئامانجى دروست کرانى مرۆڤ و جنۆکە بریتییە لە ئەنجامدانى پەرستش بۆ خواى گەورە دوور لە شیرک و زیادەڕەوى, لەبەر ئەوە ناکرێت مرۆڤ خۆى بە نەزانى بهێڵێتەوەو شارەزا لە هەموو کاروبارێکى دونیا بەڵام نەزان و نەفام بەرامبەر بەو ئامانجە گەورەیەى کە لە پێناوىدا خولقێنراوە,


    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (إن الله تعالى يبغض كل عالم بالدنيا جاهل بالآخرة). صححه الألباني فی صحيح الجامع برقم(1879).
    واتە: خواى گەورە ڕقی لەو کەسانەیە کە شارەزان بە دونیا و نەفام بە قیامەت.
    وە هەموو جارێکیش عوزرى نەزانین و جەهلى لێ قبوڵ ناکرێت, مادام لە تواناى خۆىدا بووەو هەوڵى نەداوەو پشتى کردۆتە پەیامى خوا.
    پرسیار کرا لە شێخ عبدالعزيز ابن باز (ڕەحمەتى خوا لێ بێت)کە :
    ئايا عوذرى جەهل هەيە لە بابەتى تەوحيد كه كاكڵه و ناواخنى دينه؟ وه حوكمى تەکفیر کردنى کەسێکى دیارى کراو چيه كه دەكەويتە شيرك بەجەهلەوە؟
    ئەویش لە وەڵامدا فەرموى:
     له بابەتى يەكخواپەرستىدا عوذر بەنەزانين (جەهل) نيە مادام ئەو كەسەلە ناو موسولمانان بژيت، بەڵام ئەو كەسەى دوورە له موسولمانان و جاهیلە ئەوا حەواڵەى خواى گەورەى دەكەين، وەحوكمەكەى حوكمى ئەهلى فەترەيە کە لە زەمەنێکدا ژیاوە پێش پێغەمبەر-صلى الله عليه وسلم, (بەڵام چونكه به جاهلى مردووه و ئيقامهحوججه نەكراوه) خواى گەورە له قيامەت تاقى دەكاتەوه، بەڵام كەسێك له ناو موسولمانان بێت و گوێ بيستى ووتەى خواو پێغەمبەر بوبێت (عليه الصلاة والسلام) و گوێى نەدابيتێ و لاى بەلا نەكردبيتەوه، وه قەبر بپەرستيت و هاوار بۆ قەبر ببات وه يان جوێن به دين بدات ئەوه كافره ، به مانا كافرىدەكەين وەك بڵييت فڵان كافرە, وە لەسەر حوککامى موسڵمانان(ئەگەر هەبوو) پێویستە داواى تەوبە لەو کەسە بکەن, ئەگەر تەوبەى کرد ئەوە باشە, ئەگەرنا بە کافرى دەکوژرێت, هەروەها هەرکەسێک گاڵتە بە دین بکات, یان ئەو شتە حەڵاڵ بکات کە خواى گەورە حەرامى کردووە: وەک ئەوەى بڵێ: زینا حەڵاڵە, یان شەراب حەڵاڵە, یان تەحکیم کردنى یاسا دانراوەکان حەڵاڵە, یان حوکم کردن بە غەیرى ئەوەى خواى گەورە دایبەزاندووە کە قورئانە حەڵاڵە, یان بڵێ ئەو یاسایانە باشترە لە حوکمى خوا, هەموو ئەمانە وەرگەڕان و هەڵگەڕانەوەیە لە دینى ئیسلام پەنا دەگرین بە خواى گەورە, بۆیە واجبە لەسەر هەموو حکومەتێکى ئیسلامى حوکم بە شەرعى خوا بکات و لە ناو ڕەعییەت و ژێردەستەکانىدا هەر کەسێکى بینى یەکێک لە هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلامى ئەنجام دابوو ئەوا داواى تەوبەو پەشیمانى لێ بکات, ئەگەر تەوبەى کرد ئەوا باشە, خۆ ئەگەر نا ئەوا واجبە بکوژرێت, لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) فەرمویەتى: (من بدل دينه فاقتلوه).
    واتە: هەرکەسێک دینەکەى گۆڕى بیکوژن,
    وە لە صەحیحى بوخارى و موسلیمدا هاتووە: لە مەعازى کوڕى جەبەلەوە (ڕەزاى خواى لێ بێت) کە فەرمانى کرد بە هەندێک لە والىیەکان هەستن بە کوشتنى هەڵگەڕاوە لە دین(مورتەد) ئەگەر تەوبەى نەکرد, وە فەرموى: ئەمە بڕیارى خواو پێغەمبەرەکەیەتى(صلى الله علیه وسلم).
    وە واجبە ئەو کارە بە هۆى وەلى ئەمرى شەرعى و دادگا شەرعییەکانەوە بێت هەتا حوکمى خواى گەورە لەسەر زانست و چاوڕۆشنى ئەنجام بدرێت, خواى گەورەى ئیصڵاحى حاڵى هەمووان بکات, هەر خۆى بیسەرو نزیکە.


    دەقى پرسیارو وەڵامەکە:

    س: هل هناك عذر بالجهل في أمور التوحيد التي هي صلب الدين وما حكم تكفير المعين لمن يقع في الأمور الشركية بجهله؟
    ج: أمور التوحيد ليس فيها عذر ما دام موجودا بين المسلمين , أما من كان بعيدا عن المسلمين وجاهلا بذلك فهذا أمره إلى الله , وحكمه حكم أهل الفترات يوم القيامة , حيث يمتحن , أما من كان بين المسلمين ويسمع قال الله وقال رسوله , ولا يبالي ولا يلتفت , ويعبد القبور ويستغيث بها أو يسب الدين فهذا كافر , يكفر بعينه , كقولك فلان كافر , وعلى ولاة الأمور من حكام المسلمين أن يستتيبوه فإن تاب وإلا قتل كافرا , وهكذا من يستهزئ بالدين , أو يستحل ما حرم الله : كأن يقول الزنى حلال أو الخمر حلال , أو تحكيم القوانين الوضعية حلال , أو الحكم بغير ما أنزل الله حلال , أو أنه أفضل من حكم الله , كل هذه ردة عن الإسلام نعوذ بالله من ذلك , فالواجب على كل حكومة إسلامية أن تحكم بشرع الله , وأن تستتيب من وجد منه ناقض من نواقض الإسلام من رعيتها فإن تاب وإلا وجب قتله , لقول النبي صلى الله عليه وسلم : « من بدل دينه فاقتلوه ». أخرجه البخاري في صحيحه, صحيح البخاري الجهاد والسير (2854),سنن الترمذي الحدود (1458),سنن النسائي تحريم الدم (4060),سنن أبو داود الحدود (4351),سنن ابن ماجه الحدود (2535),مسند أحمد بن حنبل (1/282)., وفي الصحيحين « عن معاذ بن جبل رضي الله عنه أنه أمر بعض الولاة بقتل المرتد إذا لم يتب وقال: إنه قضاء الله ورسوله » صحيح البخاري المغازي (4086),سنن النسائي تحريم الدم (4066),سنن أبو داود الحدود (4354),مسند أحمد بن حنبل (4/409.
    والواجب أن يكون ذلك بواسطة ولي الأمر بواسطة المحاكم الشرعية حتى ينفذ حكم الله على علم وبصيرة بواسطة ولاة الأمر أصلح الله حال الجميع إنه سميع قريب .// من برنامج نور على الدرب ، شريط رقم 9. وأنظر مجموع فتاوى ابن باز9/79 تحت عنوان: أمور التوحيد .. لا عذر فيها.

    http://www.binbaz.org.sa/mat/2064



    حەمزە بەرزنجى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا لە بابەتەکانى یەکخواپەرستى(تەوحيد)دا.. عوزرى نەزانین قبوڵ دەکرێت؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top