• نوێ

    الثلاثاء، 10 يونيو 2014

    مەنزیلەى صەحیحى بوخارى لاى زانایانى ئوممەت...

    بۆ قیامەت دەمەوێت تەنها لەبەر خوای گەورە دیفاعێك لەصحیحی (البخاري) بکەم..
    پێش هەمووشتێك پیشەوا بوخاری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) یەکیكە له پیاوه کەم وێنەکان له ناسینی فه‌رموودەدا، وە هەر لەتەمەنی منداڵییەوه راو قسەکانی لەلایەن زانا بەرزوبه تەمەنەکان پەسەند کراوه.. وە سەبارەت بەکتێبەکەشی زانایان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی کە صحیحی (البخاري) ڕاسترین کتێبه لەدوای کتێبەکەی خوای گەورە، وه چه‌ندین زانا شه‌رحیان كردووه‌، هه‌یه‌ تێكڕای و به‌ فراوانی شه‌رحكردووه‌، هه‌یه‌ به‌ كورتی، وه‌ هه‌یه‌ هه‌ندێك لایه‌نی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌..


    ئەوەی کەمن دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە کەسانێكی نەزان و سەرلێشێواو هەستاون بەطەعنەدان لەو کتێبەو ڕەخنەیان لێگرتووە..!! لەهەمووی سەیرتریش ئەوەیە کە ئەو کەسانە ئەگەر بیان دوێنی، ئەوا ناتوانن تەنها یەك فەرموودەت بەسەنەدەوە بۆ بڵێن..!!بۆیە بەڕاشکاوی دەڵێم: هیچ کەس نیه کە طعنە لەو کتێبه بدات ئیللا مەگەر ئەو کەسە گومڕاو سەر لێشێواو و نەزان بێت... وە بەدڵنیایی طەعنەدان لە صحیحی البخاري طەعنەدانه لە سوننەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم، بەلآم بەشێوەیەکی ناڕاستەو خۆ.....
    فەرموون ئەمیش چەند وتەیەکی پێشەوایانی ئوممەتە لەسەر صحیحی (البخاري)..
    وقال الإمام النووي: اتفق العلماء على أنَّ أصحَّ الكُتب بعد القرآن الكريم الصحيحان: صحيح البُخاري، وصحيح مسلم، وتلقتهما الأمة بالقبول. شرح النووي على صحيح مسلم (١٤/١)
    وقال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله: وأمَّا كُتُبُ الحَدِيثِ المَعْرُوفَةُ : مِثْلَ الْبُخَارِيِّ وَمُسْلِمٍ ، فَلَيسَ تَحتَ أَدِيمِ السَّمَاءِ كِتَابٌ أَصَحُّ مِنْ البُخَارِيِّ وَمُسْلِمٍ بَعدَ القُرْآنِ. مجموع الفتاوى (٧٤/١٨)
    وقال الحافظ ابن كثير: وأجمع العلماء على قبوله وصحة ما فيه وكذلك سائر أهل الإسلام. البداية والنهاية (٢٥/١١)
    وقال الإمام الذهبي: وأما جامع البُخاريِّ الصَّحيح فأجلُّ كتب الإسلام وأفضلها بعد كتاب الله تعالى. الحطة في ذكر الصحاح الستة صـ ٣١٢.
    وقال الشوكاني واعلم أن ما كان من الأحاديث في الصحيحين أو أحدهما جاز الاحتجاج به من دون بحث لأنهما التزما الصحة وتلقت ما فيهما الأمة بالقبول ] نيل الأوطار (٢٢/١).
    ئەمە نمونەی مشتێکه لە خەرمانێك..
    وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین..
    براتان/ مامۆستا أبوبکر أحمد
    ١٠ی(شەعبان) ـی ساڵی ١٤٣٥ی كۆچی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مەنزیلەى صەحیحى بوخارى لاى زانایانى ئوممەت... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top