• نوێ

    الثلاثاء، 9 سبتمبر 2014

    دەستەڵاتدارانی سعودیە شێخ تۆفیق الصائغی قورئانخوێنیان دوورخستەوە.

    لە دیمەنێکی زۆر کاریگەرو دڵ بزوێندا شێخ توفیق الصائغ لە بەردەم دەرگای کەعبەدا وەستاوەو باوەشی گرتۆتەوە بۆ کەعبەو دەگری. ئەوە ماڵئاوایى کردن بوو.!!
    دوای ئەوەی 30 ساڵی تەمەنی لە وڵاتی سعودییە بەسەر برد بە بڕیاری دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەنێردرێتەوە بۆ ئەریتریای زێدی خۆی. چونکە لە بنەڕەتدا شێخ خەڵکی وڵاتی ئەریتریایە.
    دەستەڵاتدارانی ئال سعود ڕەگەزنامە دەبەخشنە گۆرانیبێژانی وەک ماجد المهندس, کەچی قورئان خوێنان دوور دەخەنەوە!!!زانایان زیندانی دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن..!!
    دوێنێ نەبیل العوضی و ئەمڕۆش شێخ توفیق الصائغ و پێشتریش زیندانی کردنی شێخ خالد الراشد و تەوقیف کردنی هانی الرفاعی  پاشان الشاگری و لە زیندان توند کردنی دەیان و سەدان زاناو بانگخوازی تر.
    هۆکاری دوورخستنەوەشی تەنها بەهۆی بوونی بۆچونی صەریح و ڕاستەوخۆو شەرعی ئەو زانایانەوەیە کە ئەو سزایانەیان بەسەردا دەدرێت, چونکە شێخ صائغ بەوە ناسراو بوو کە زۆر بە توندی هەڵوێستی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو قەسابخانەیەی سوپای کودەتاچی سیسی لە میصر ئەنجامیدا بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ڕابیعەی عەدەوی, وە بە بەردەوامی بۆ ئەو بەناهەق کوژراوانە دەپاڕایەوە, ئەمە جگە لە پشتگیری بەردەوامی لە قەزییەی فەلەستینی.

    دیمەنى ماڵئاوایى کردنى شێخ لە کەعبەى پیرۆز:

    ڤیدیۆ: شێخ تۆفیق الصائغ لەسەر مینبەر دەگری بۆ قەسابخانەکەی رابیعەی عەدەوی لە میصر:

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دەستەڵاتدارانی سعودیە شێخ تۆفیق الصائغی قورئانخوێنیان دوورخستەوە. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top