• نوێ

    الأحد، 21 ديسمبر 2014

    کوردانى ئەهلى تەوحید لە زیندانى ڕافیزەى مەجوسیدا...(6)

    کەیوان زەند کەریمى بن أسد(ڕەحمەتى خواى لێ بێت)......بانگخوازێکى کوردى سوننى بوو لە 27/12/2012 لە سێدارەدرا, کەیوان لە ساڵى 1988 ولە  شارى سنە لە خێزانێکى پابەند لە دایک بووە, باوکى منداڵەکانى هان دەدا پابەند بن بە مزگەوت و لەسەر خواردنى حەڵاڵ پەروەردەى دەکردن هەر بۆیە توشى زۆر ناڕەحەتى دەبوو لە بژێوى پەیدا کردندا, نەوەکانیشى ئەو پەروەردە بوون کە ئەو مەبەستى بوو, بە جۆرێک خولیاى مزگەوت و بە دەستهێنانى زنستى شەرعى و بانگخوازى بوون.
    بە هۆى بەرگرى کردنییەوە لە دایکە عائیشە(ڕەزاى خواى لێ بێت) وە بڵاوکردنەوەى کتێبى ژیانى هاوەڵانەوە دەزگا ئەمنییەکان لە 18/یولیو/2009 کەیوانیان دەستگیر کرد.
    بە شایەتى هاوڕێ زیندانییەکانى لە هەواڵگرى شارى سنە کەیوان ڕووبەرووى قورسترین ئەشکەنجەى دەرونى و لاشەى بۆتەوەو ناچاریان کردووە بە چاو بەستراوەیى ئیمزا لەسەر ئیفادەیەک بکات کە ئاگاى لێ نییە.
    9 مانگ لە زیندانى سنە دا بەسەر دەبات و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ زیندانى هەواڵگرى لە هەمەدان و لەوێش 6 مانگ بەسەر دەبات و پاشان دەبرێت بۆ عەنبەر 209 ى سەر بە هەواڵگرى لە زیندانى ئیفن و لەوێش 4 مانگ دەهێڵرێتەوە.
    زۆربەى ماوەى مانەوەى لە زیندانى هەواڵگرىدا کە ساڵ و نیوێک زیاتر بووە لە زیندانى تاکەکەسیدا بووە بەبێ بینینى تیشکى خۆر و دوور لە هەواڵ و پەیوەندى لەگەڵ دەرەوەداز
    لە 12/2/2011 و لە بەناو دادگایەکى ڕوکەشدا بە بێ محامى کەیوان و نۆ زیندانى تر بۆ ماوەى 10 دەقیقە..!! مەحکەمە کران و قازىیەکى بەدناو بە ناوى (محمد مقیسە) بڕیارى لەسێدارەدانى سەپاند بەسەریاندا, ئەویش لە بەشى 28 لە دادگاى بەناو شۆڕشى ئێران, دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانى رجایى شەهر و دواتر برا بۆ قزل حصار.
    لە 27/12/2012 کەیوان و پێنج براى تر بەناوەکانى: أصغر رحيمي، بهنام رحيمي، هوشيار محمدي، بهرام أحمدي و محمد  زاهر بهماني  لە زیندانى قزل حصار لە سێدارە دران.
    ئەمە یەکەم ناسۆر نییە لە خانەوادەى کەیواندا, چونکە ئەندامانى هەواڵگرى آرمان لە سەرەتاى ساڵى 2011 دا هەستان بە تیرۆر کردنى برایەکى کەیوان بە ناوى آرمان کە خوێندکار بوو لە زانکۆى شارى سنە.
    شایەتى هاوڕێکانى لەسەرى:
    هاوڕێیەکى کەیوان دەڵێ: کەیوان کەسێکى زۆر هێمن و دیندار و پاک و خاوەن متمانە بوو هەردەم لە خزمەت کردنى براکانیدا بوو سوور بوو لەسەر یارمەتیدان و هاوکاریان بە جۆرێک ئەگەر یەکێک خەفەت یان کێشەیەکى هەبووایە دەچووە لاى و دڵنەوایى دەکرد.
    هەردەم بە وورە بوو ڕازى بوو بە قەزاى خواى گەورە, خواى پەروەردگار ئارامگرى و ڕازى بوونى پێ بەخشى بوو لە کاتى ڕووبەڕووبونەوەى ناڕەحەتییەکانداو ژیانى ئەو لە ناو قورئان و سوننەتدا بوو زۆربەى کاتەکانى بە زیکرو قورئان لەبەر کردنەوە بەسەر دەبرد.
    ئەو نەیدەویست دڵى وابەستە بکات بە دونیاوە, زیکرى خوا هەردەم دڵى ئارام دەکرد, بە زەردەخەنەوە ڕۆیشت بەرەو پەتى سێدارە چونکە دەیزانى بە لە سێدارەدرانى دەنگى موسڵمانانى چەوساوەى ئێران دەگاتە سەراپاى دونیا...
    خواى گەورە بەزەیى پێیدا بێتەوەو بە پلەى شەهیدى گەیاندبێت...

    دیمەنێکى ڤیدیۆیى کە تیایدا کەیوان دەردەکەوێت لە زیندانى ئەجایى شەهردا:

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کوردانى ئەهلى تەوحید لە زیندانى ڕافیزەى مەجوسیدا...(6) Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top