• نوێ

    الثلاثاء، 23 ديسمبر 2014

    تونس..نمونەیەکى ترى شکستى ئەوانەى ئیسلام دەخەنە ناو گەمەى دەنگدان و هەڵبژاردن...

    وانە لە دواى وانە...کەچى زۆرێک لە نەفام بە دینەکان بەخەبە نایەنەوەو واز لە خۆ گێل
    کردن ناهێنن,
    ئەوەتا جارێکى تر ئیخوان بە شکستێکى زۆر ئاشکراوە لە هەڵبژاردنەکەى توسن هاتە دەرەوە, دواى ئەوەى لە میصر و یەمەن بینى, لە میصر سیسی و لە تونس سبسى بوونە براوەى سەر کورسى حوکم و موسڵمانانیش لەم گەمەیەى ناوى لێ نراوە سندوقى هەڵبژاردن و بە ئاشتى گەیشتنە حوکم جگە لە دەریایەک خوێنى بە ناهەق ڕژاو هیچى تریان پێ نەبڕا, ئەو هەموو هوتافە دیموکراتییانەیەى!! ئیخوان بەرزى کردەوە بەناوى ئیسلامەوە کە ئیسلام لێى بەرىیە هیچ سوودى پێ نەگەیاندن و نەبووە هۆى ئەوەى کوفریان لێ ڕازى ببێت.
    لە تازەترین هەواڵدا دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن حیزبى نیداى تونسى عەلمانى بە سەرۆکایەتى (الباجي قايد السبسي) تەمەن (88) ساڵ کە زۆربەى لایەنگران ئەندامانى حیزبە هەڵوەشاوەکەى (زین العابدین)ى لەخۆ گرتووە زۆرینەى دەنگەکانى بەدەست هێناو بووە براوەى یەکەم. بە ڕێژەى 55.68% کە دەکاتە نزیکەى (1.7 ملیۆن دەنگ) بەرامبەر بە 44.32% بۆ (منتصف المرزوقى).
    دوا بە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانیش ئەمریکا زۆر بە گەرمى پیرۆزبایى لە سبسى کردو ئەو سەرکەوتنەى بە هەنگاوێکى گرنگ ناو برد بۆ بەرەو دیموکراتى چوونى تونس, بەهەمان شێوە فەرنساو یەکێتى ئەوروپى و عبدالفتاح سیسى و سەرۆکى جەزائیرو قەطەر و مەغریب پیرۆزباییان کرد.

    مەبەست شارباژێڕى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: تونس..نمونەیەکى ترى شکستى ئەوانەى ئیسلام دەخەنە ناو گەمەى دەنگدان و هەڵبژاردن... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top