• نوێ

    السبت، 10 يناير 2015

    سەگێک لەسەر پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دێتە دەنگ و گاورێک دەکوژێت...!!

    زۆرن ئەو بەناو ئادەمى و بە بەرگ زانایانەى پاساو بۆ ئەو جوێن و بێ ئەدەبییانە دێننەوە کە کافران و داغ لە دڵان بەرامبەر بە پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەیکەن,
    وەرن تەماشاى گیان لەبەرێک بکەن چۆن بەرگرى لە سەروەرى مرۆڤایەتى دەکات..
    لەسەردەمى هۆلاکۆى ملهوڕدا گاورەکان بانگخوازەکانیان دەناردە ناو هۆزەکانى مەغۆل بە ئومێدى ئەوەى بیانکەنە گاور, هۆلاکۆش ڕێگاى بۆ خۆش کردبوون بەهۆى ئەوەى ژنەکەى کە ناوى (ظفر خاتون) بوو گاور بوو, بۆیە کۆمەڵێک لە گەورە گاورەکان ئامادەى ئاهەنگێکى گەورە بوون کە بە بۆنەى بوون بە گاورى یەکێک لە فەرماندەکانى مەغۆلەوە ساز کرابوو..
    ئیمام ئیبن حەجەرى عەسقەلانى(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە کتێبى (الدرر الکامنة)دا بەسەرهاتەکە دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت:
    (فەرماندەیەکى مەغۆل بوو بوو بە گاورو ئاهەنگ و مەجلیسێکى ساز کردبوو کۆمەڵێک لە گەورەکانى گاورو مەغۆلەکان تیایدا ئامادە بوون یەکێک لە گاورەکان دەستى کرد بە بێ ئەدەبى گوتن بە پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم), لەولاشەوە سەگێک بەسترابوەوە, کاتێ زۆر قسەى کرد سەگەکە هاشاوڵى بۆ هێناو چنگێکى لێداو دەموچاوى ڕوشاند, ئیتر خەڵکەکە دووریان خستەوە لێى و هەندێک لە ئامادەبووان وتیان: ئەمە بەهۆى ئەو قسانەوە بوو کە کردت بەرامبەر بە پێغەمبەر محمد(صلى الله علیه وسلم), ئەویش وتى: نا.. بەڵکو ئەم سەگە هەر خۆى نەفسى بەرزەو منیش بە دەستم ئیشارەتم کرد بۆى ئەویش واى ئەزانى لێى ئەدەم بۆیە واى کرد..!!, بۆیە جارێکى تر کەوتەوە قسەوتن بە پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) ئەمجارە سەگەکە هەڵمەتى هێناو پەلامارى قوڕگى کابراى گاورىداو هەڵى کەندو کابراى گاورى کوشت, بەهۆى ئەو ڕووداوەوە نزیکەى 40 هەزار کەس لە مەغۆلەکان موسڵمان بوون).

    سەرچاوە: الدرر الکامنة فی أعیان المائة الثامنة4/154
    وەرگێڕانى: مەبەست شارباژێڕى


    ووتارێکى خالید الراشد لەسەر ئەو بابەتە

    -
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سەگێک لەسەر پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دێتە دەنگ و گاورێک دەکوژێت...!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top