• نوێ

    الثلاثاء، 31 مارس 2015

    بۆ بەراز خۆرەكان!!..هۆنراوە

    هۆ مورتەدانى بێ ئەدەب!!
    ڕۆڵەکانی موسەیلمەو ئەبوو لەھەب!!
    ئێوەی تەرەس..ئێوەى غەزەب
    نیوەی سکتان پاشەڕۆیەو
    ئەقڵیش,وەک خۆتان تڕۆیەو
    سبەیش بە زەلیلی ئەمرن...
    ئێوەی گڵاو...
    ئێوەی ئەڵقە لە گوێ کراو
    ئێوەی بە ناو مرۆڤ لەقەب
    چۆن ڕووتان دێ!
    سەنگەر بەرامبەر خوا بگرن...؟
    ****

    ئێوەى مەلەعوون ..
    قەترەیەکی زۆر گڵاوى
    لە کونی میز دەرھێنراوی
    قێزەون بوون..
    کە گەورە بوون
    لە جیاتی بوونتان بە بەشەر...
    بوون بە ئاژەڵ..
    ئاژەڵێکی بێ سەرو بەر...
    دایمە بە کەڵ..
    بۆ تێرکردنی نەفستان
    وەکو ئەوان
    ڕیى بێ ئەقڵیتان گرتە بەر...
    ****
    دە پێم بڵێن؟
    ئێوەی ناپاك
    ئێوەی مێشك پڕ لەخاشاك
    چیتان پێیە بەرامبەر خوا...؟
    ئێوەی موفلیس ..
    ئێوەی کۆیلەو عەبدی ئیبلیس..
    ئێوەی ڕسوا...
    یاساو بەرنامەی ژینتان کوا...
    ****
    دەپێم بڵێن ؟
    گەر ڕاست دەکەن
    قەترە شیرێکی بەسەرچووم
    بۆ درووست کەن...؟
    گەر ڕاست دەکەن
    یەک تاڵە مووم..
    بۆ درووست کەن
    گەر ڕاست دەکەن
    بەس یەک مێرووم ..
    بۆ درووست کەن
    گەر ڕاست دەکەن پاک داوێنن...
    ئەوە مەیدان بیسەلمێنن
    گەر دەتوانن
    ئایەتێکى قورئان بێنن...
    ****
    نەخێر بەخوا ..
    ئێوى ڕیسوا
    قوفڵیکى صەد هەزار تەنی!
    لەئەقڵى سوکتان دراوە ..
    ڕۆح و ئەندێشەو شعورتان
    کۆت کراوە
    لەسەر سەرتان
    لێی نووسراوە:
    ئەم ھەموو گەمژە داماوە
    تووتی و ئەڵقە لەگوێی ئێمەن!
    ئێمەی مرۆڤی ڕۆژئاوە.

    ------------------
    -یاخى-
    ٤.٧.٢٠١٤
    (سلێمانى)
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆ بەراز خۆرەكان!!..هۆنراوە Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top