
بە ئاشکراو بێ پەردە سوکایەتى بە هەرچى پیرۆزى موسڵمانان هەیە کردى و پڕ بە گەرووى گڵاوى دژ بە ئیسلام و ڕەوشت و ئەحکامەکانى ئیسلام ڕشایەوە..وەزارەتى بەناو ئەوقاف بە سەرپەرشتى وەزیرە گۆڕانخوازە کۆنە یەکێتییەکەى نوتقەى نەهات..یەکێتى بەناو زانایان کە زۆرێک لە مەلاکانى تیایە دواى سێ ڕۆژ و لە 29/3 بەیاننامەیەکى زۆر شەرمن و بێ غیرەتانەى دەرکرد کە تیایدا بە بەڕێز مەلا بەختیار ناوى دەبات.!! و داوا دەکات کار بۆ خاڵە هاوبەشەکان بکرێت و هەستى خۆشەویستى و پێکەوە ژیان قوڵتر بکرێتەوە..وە ترسیان لەوە هەیە ئەمە ببێتە ئامڕازێک بۆ ئەنجامدانى کارى تیرۆریستى..!!
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژى 30/3/2015 وەزارەتى ئەوقاف بەیاننامەیەکى زۆر توندو پڕ لە هەڕەشە لەسەر بانگخوازى دیار دکتۆر عبدالواحد دەردەکات و بە سوکایەتیکردن و هاندان دژى کەمینە ئایینەکان و هەوڵى شێواندنى ئاسایشى کۆمەڵایەتى کوردستان تاوانبارى دەکات و.. ئەڵێت: لەپیرۆزیی خاك و ئاڵاو بەرگریكردنی پێشمەرگە لەخاك و خەڵكی كوردستان كەمدەكاتەوە....وە ووتارەکانى بە ژەهراوى وەسف دەکات....!!!...لە کۆتاییشدا داوا لە داواکارى گشتى و لایەنە پەیوەندى دارەکان دەکات ڕێوشوێنى یاسایى لەگەڵ بگرنە بەرو..!!! داوا لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو وەزارەتى تەندروستیش دەکات مۆڵەتى کارکردنى لێ بسەننەوە..
ئا/ مەبەست شارباژێڕى
لینکى هەردوو بەیاننامەکە:
0 التعليقات:
إرسال تعليق