• نوێ

    السبت، 18 أبريل 2015

    (10) سزای سەخت بۆ ئەوانەی نوێژی بەیانی ناكەن..

    الحمد لله والصلاة والسلام علي اشرف الانبياء والمرسلين نبينا محمد وعلي اله وصحبه اجمعين...
     دیارە نوێژی بەیانی یەكێكە لە نویژ گرنگەكان خودای گەورە سوێندی پێخواردوون دە فەرموێت: (والفجر) واتا سوێند بە كاتی بەرەبەیان وە هەروەها دەفەموێت: [..إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا].واتا نویژی بەیانی فریشتەكان شایەتی ڕەوای چاكەی بۆ دەدەن كاتی لێخۆشبوون و گیرابوونی نزایە، خودای گەورە لە وە سفی پیاوچاكاندا دەفەرموێت: [وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ] واتا لەبەرەبەیاندا داوای لێخۆشبوون دەكەن..
    هەربویە 10 سزای سەختی داناوە  بۆ ئەوانەی ئەو نوێژە دەچوێنن كە لە ئایەت و فەرموودەكانی پێغەمبەردا(صلى الله عليه وسلم) هاتووە:

    یەكەم/ شەیتان گاڵتەیان پێدە كات:
    عَنْ عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: ذُكِرَ رَجُلٌ عِنْدَ النَّبِيِّ(صلى الله عليه وسلم) نَامَ لَيْلَةً حَتَّى أَصْبَحَ، قَالَ: (ذَاكَ رَجُلٌ بَالَ الشَّيْطَانُ فِي أُذُنِهِ). ررواه  البخاري
    واتا باسی كەسێكیان كرد بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە خەوتووە هەڵَنەستاوە تا بەیانی, فەرمووی ئەوە شەیتان گاڵتەی پێكردووەو میزی كردۆتە گوێچكەی، فێڵی لێكردووە، گوێچكەی قورس كردووە گوێڕایەڵی شەیتانی كردوە، دەی بەسە گوێڕایەڵَی شەیتان تاكەی ؟؟

    سزای دووەم/ ئەو كەسە نەفسی پیسە و دەروونی توشی نائارامی دەبێت:
    عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ: (يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ إِذَا هُوَ نَامَ ثَلاَثَ عُقَدٍ، يَضْرِبُ كُلَّ عُقْدَةٍ عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ فَارْقُدْ، فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ صَلَّى انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ فَأَصْبَحَ نَشِيطًا طَيِّبَ النَّفْسِ، وَإِلاَّ أَصْبَحَ خَبِيثَ النَّفْسِ كَسْلاَنَ). متفق عليه.
    واتا كەسێك دەخەوێت شەیتان سێ‌ گرێ‌ دەدات لەلای سەری، دەڵێت بخەوە شەوێكی درێژە، بەڵام كاتێك هەڵسا زیكری خودای كرد ئەوە گرێی یەكەم دەكرێتەوە، ئەگەر دەست نوێژی گرت گرێی دووەم دەكرێتەوە، ئەگەر نوێژی بەیانی كرد گرێی سێیەم دەكرێتەوە، بەیانی دەكاتەوە بە چالاكی و دڵێكی خۆش و دەروونێكی ئارامەوە، بەلام ئەگەر هەڵنەستا بەدڵێكی نائارام و دەروونێكی پیس ڕۆژ دەكاتەوە..
    بۆ دەروونت پیس دەكەیت؟ دڵت نائارام بێت؟ خودا لێت ناڕازی بێت؟ ..براكەم بۆ یە ئارامی ژیانمان لەدەستداوە!

    سزای سێیەم/ نیشانەیەكی دووڕووەكانی تێدایە، خودا بمان پارێزێت:
    عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ النَّبِيّ(صلى الله عليه وسلم): (لَيْسَ صَلَاةٌ أَثْقَلَ عَلَى الْمُنَافِقِينَ مِنْ الْفَجْرِ وَالْعِشَاء). رواه البخارى 
    واتا قورسترین نوێژ لەسەر شانی دووڕووەكان نوێژی بەیانی و عیشایە.
    ئەگەر وەها ییت دڵنیابە نیشانەیەكی دووڕووەكانت تێدایە! دەی برام دووڕووەكان هاتوون بۆ نویژی بەیانی بەڵام قورسبووە لەسەر شانیان ..چی بەخۆت دەڵێیت كە نایەیت بۆ نوێژی بەیانی؟؟؟

     سزای چوارەم/ دەرچووی  لەوەی خودات لەگەڵا بێت، پارێزگاری خودات لەگەڵ نییە:
    رسول اللە(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (من صلى الصبح فى جماعة فهو فى ذمة الله).
    واتا هەر كەسێك نوێژی بەیانی  بكات بە كۆمەڵ لە پارێزگاری خودادایە.
    بەڵام ئەوەی نایەت خودا نای پارێزێت لە دینی لە ژینی، ئەوەش گەورەترین خەسارەتمەندییە لە دونیا و دوارۆژدا.

    سزای پێنجەم/ سەختترین  عەزابی قەبری هەیە: 
    وقال(صلى الله عليه وسلم): (إنَّه أتاني اللَّيلةَ آتيانِ وإنَّهما ابتَعَثاني وإنَّهما قالا لي: انطلِقْ وإنِّي انطلَقْتُ معهما حتَّى أتَيْنا على رجُلٍ مُضطجِعٍ وإذا آخَرُ قائمٌ عليه بصَخرةٍ وإذا هو يَهوِي بالصَّخرةِ لرأسِه فيثلَغُ بها رأسَه فتُدَهْدِهُهُ الصَّخرةُ ها هنا فيقومُ إلى الحَجَرِ فيأخُذُه فما يرجِعُ إليه - أحسَبُه قال: حتَّى يصِحَّ رأسُه كما كان ثمَّ يعودُ عليه فيفعَلُ به مِثْلَ ما فعَل المرَّةَ الأُولى قال : قُلْتُ: سُبحانَ اللهِ ما هذانِ الرَّجُلُ الأوَّلُ الَّذي أتَيْتَ عليه يُثلَغُ رأسُه بالحجَرِ فإنَّه الرَّجُلُ يأخُذُ القُرآنَ فيرفُضُه وينامُ عنِ الصَّلاةِ المكتوبة).
    واتا: شەو ڕەویم پێكرا، چەندین دیمەنی خۆش و ناخۆشم بینی، یەكێك لەو دیمەنە ناخۆشانە پیاوێكم بینی ڕاكشابوو یەكێكی دیكە بە بەرد سەری پاندەكردەوە لەو كاتەدا هاواری دەكرد پاشان سەری چاك دەبووەوە وەك جاری یەكەم بەردەوام وەها ئازار دەدرا، گوتم:  ئەوە بۆ وای لێدەكەن گوتیان: ئەوە قورئانی وەرگرتووە و پاشان پشتی تێكردووە و تاوانێكی دیكەی ئەوەبووە لەكاتی نوێژە فەرزەكاندا خەوتووە.. بەهۆی خەوتنی تۆوە لەكاتی نوێژی بەیانیدا توشی ئەم  سزا سەختە دە بیت! 

    سزای شەشەم/ بێبەشیت لە ڕووناكی لە ڕۆژی قیامەتدا:
    بەڵێ‌ تەنیا بۆ ئەوانەیە كە هاتوون بۆ نوێژی بەیانی:
    عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): (لِيَبْشَرْ الْمَشَّاءُونَ فِي الظُّلَمِ إِلَى الْمَسَاجِدِ بِنُورٍ تَام يَوْمَ الْقِيَامَةِ).
    واتا مژدە بدە بەوانەی كە بەتاریكی دێن بۆ مزگەوت  بەڕووناكییەكی تەواو لەڕۆژی دووایدا.
    تەنیا مژدە دراوە بەوانەی بەتاریكی دێن بۆ مزگەوت خۆت بێبەش مەكە لەڕووناكی لەو رۆژەدا، ناتوانین لەدونیادا چەند ساتێكی كەم بێ‌ رووناكی بین، چۆن بۆ تاریكی ساحەی مەحشەر و پردی سیرات بێ‌ ڕووناكی بین؟؟

    سزای حەوتەم/ بێبەش دە بیت لە بینینی خودای گەورە. ئەمە سەختترین سزایە:
    عَنْ جَرِيرٍ، قَالَ: كُنَّا عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم)، فَنَظَرَ إِلَى الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ، فَقَالَ: (إِنَّكُمْ سَتَرَوْنَ رَبَّكُمْ عَيَانًا كَمَا تَرَوْنَ هَذَا, لا تُضَامُّونَ فِي رُؤْيَتِهِ، فَإِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ لا تُغْلَبُوا عَلَى صَلاةٍ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ فَافْعَلُوا). هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحٌ أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ.
    واتا جەریر دەڵیت: ئیمە لای پێغەمبەر بووین(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی ئێوە خودای خۆتان دەبینن هەروەكو چۆن مانگی چواردە دەبینن هەرگیز تێر نابن لە بینینی بە مەرجێك بتوانن پارێزگاری لە نوێژی بەیانی و عصر بكەن..
    براكەم ئەگەرپارێزگاری نەكەی لە نوێژی بەیانی  بێبەشیت لە بینینی خودای  گەورە، بەڕاستی گەورەترین خەسارەتە.

    سزای هەشتەم/ دەرخوارد دانی (غەی)، كە پیسترین خواردنە لە دۆزەخ ..
    خودای گەورە دەفەرموێت:  [فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا] سورەتی مریم/59
    واتا ئەوانەی لە دوای ئەوانەوە هاتن نوێژەكانیان پشتگوێ‌َ خست، شوێن ئارەزووی خۆیان كەوتن لە ڕۆژی دوایدا دەخرێنە(غەییە).
    وە ابن مسعود دەڵێت: (واد فی جهنم بعید القعر الطعم  خبیث) غەی دۆڵ و شیوێكە لە دوزەخ كێماوو پیسی دۆزەخییەكانی تێدایە دەدرێت بەوانەی نوێژەكانیان پشتگوێ‌ دەخەن و نایانكەن.

    سزای نۆیەم/ وە یل و هاوار، یان شیو و دۆڵێك لە دۆزەخ بۆ ئەو كەسە:
    خودای گەورە  دەفەرموێت: [فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ . الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ]. واتا وە یل و هاوار یان شیو و دۆلێك لە دۆزەخ بۆ ئەو كەسانەی كە لە نوێژەكانیان بێئاگان، خودا بمانپارێزێت ..امین

    سزای دەیەم/  زانایان ڕای جیایان هەیە لەسەر ئەو كەسە موسڵمانە یان بێباوەڕە ئەوە ئەو پەڕی ترسناكە كەوتبێتە نێوان ئەوەی موسڵمان یان بێباوەڕ.. برام  بگەڕێوە بۆلای خودا تاكەی!؟!! بگەڕێوە تا مردن نەبووەتە میوانت!

    چی بكەین بۆ ئەوەی بەیانی خەبەرمان ببێتەوە؟ ..
    دەبێت ئاگاداری ئەم خاڵانە بین:
    یەكەم/ زوو خەوتن، درەنگ خەوتن یەكێكە لە هۆكارەكانی هەڵنەستان بۆ نوێژی بەیانی وە تێكچوونی باری دەروونی ئەو كەسە وە لەشەرعدا دروست نییە مروڤ بێهۆ درەنگ بخەوێت.. برام مسلسل و فلیم لەقیامەتدا سودت پێناگەیەنێت..
    دووەم/ ئادابەكانی خەوتنت بیر نەچێت وەك بە دەستنوێژەوە بخەویت،  دوعاكانت بیر نەچێت، ئایەت الكرسی تا كۆتایی.
    سێیەم/ ئەنجامدانی كاری چاكە و سیلەی رەحم،  چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك، ئەمر بە چاكە و نەهی لە خراپە و بەخشین بەنهێنی ئەمانە هەموویان هۆكارن بۆئەوەی خودا یارمەتیت بدات بۆ هەڵسانت بۆ نوێژی بەیانی.
    چوارەم/ كەمخواردن، ئەمەش  یەكێكە لە هۆكارەكانی هەڵسان پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەموویەتی: ئێمە گەلێكین نان ناخۆین تا برسیمان نەبێت، ئەگەر نانمانخوارد تێرناخۆین، ئەو  یاسایە جوانترین ڕێگەیە بۆ تەندروستی دونیا و هەڵسان بۆ نوێژی بەیانی.
    پێنجەم/ دووركەوتنەوە لە تاوان، بەڵَێ‌ براكانم تاوان دەتبەستێتەوە، ناهێڵێت چێژ بكەیت لە پەرستن، ناهێلێت هەستیت بۆ نوێژی بەیانی لەناوبەری خۆشی دونیا و دوارۆژە.
    شەشەم/ نیەتپاكی لەگەڵ خودای گەورە، نیەتپاكی بۆ خودابوون، دووربوون لە ڕیابازی هۆكاری هەموو سەركەوتنەكانە.
    حەوتەم/ ئارامگرتن لەسەر هەستانی كاتی بەیانی لەبەرئەوەی شەیتان زۆر قورسی دەكات لەسەرت خەوت   زۆر لەلا خۆشەویست دەكات، دڵنیابە لە قەبردا زۆر دەخەویت ؟؟
    هەشتەم/ بەكارهێنانی ئامێرێك بۆ بەخەبەر هێنانەوە لە وێنەی سەعاتی جەڕەس و مۆبایل و هاوڕێیەك كە لەو كاتەدا تەلەفۆنت بۆ بكات.

    مامۆستا ئارام خەلەکانى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: (10) سزای سەخت بۆ ئەوانەی نوێژی بەیانی ناكەن.. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top