• نوێ

    الجمعة، 24 أبريل 2015

    فلیمە فاسیدەکانى ئێن ئاڕ تى2 سەرجەم مامۆستایانى قوتابخانەیەک دێنێتە دەنگ..!!!

    مامۆستایانى یەکێک لە قوتابخانەکان داوا لە مامۆستایەکى وتاربێژ دەکەن خەڵکى ئاگادار بکاتەوە ماڵەکانیان دوور بخەنەوە لە تەماشا کردنى زنجیرە فلیمەکانى کەناڵى نالیا...

    قوتابخانەى پێشکەوتنى بنەڕەتى تێکەڵاو لە نوسراوێکدا کە ناوو ئيمزاى بەڕیوەبەرو یاریدەدەرو توێژەرى دەرونى و مامۆستاکانى لەسەرە بە ناونیشانى (داواکارى) نامەیەک ئاڕاستەى مامۆستا (مەلا عبدالله دەرەکۆتر) دەکەن و داواى لێ دەکەن لە ووتارى جومعەدا کەسوکارى قوتابیان ئاگادار بکات کە نەهێڵن منداڵەکانیان تەماشاى زنجیرە فلیمە گڵاوەکانى کەناڵى ئێن ئاڕ تى دوو بکەن لەبەر ئەوەى ئەو زنجیرەیەى لێ دەدرێت فلیمێکى لە ڕادەبەدەر دوور لە ڕەوشتەو کێشەى گەورەى بۆ قوتابیان دروست کردووەو قوتابیەکانیان هەموو خراپییەکانى ئەو فلیمە دووبارە دەکەنەوە..!!!
    کەناڵە فاسیدەکانى عەلمانى بەردەوام خەریکى شەونخونى کردنن بۆ لە ڕەگ دەرهێنانى دین و ڕەوشتى ئەم میللەتەو شوێنەوارى کاریگەرى ئەم بەرنامەو فلیمانەش بە ئاشکرا بە کۆمەڵگاى کوردىیەوە دیارەو چەندان دیاردەى سەیرو دوور لە دین ڕەوشتى نامۆ و قێزەون تێیدا دەرکەوتووە..




    نوسخەیەکى تر نێردراوە بۆ بەڵێن مەلا بەڵێن باقلانى:


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: فلیمە فاسیدەکانى ئێن ئاڕ تى2 سەرجەم مامۆستایانى قوتابخانەیەک دێنێتە دەنگ..!!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top