
واتە: ئەشعەرییەکان کاتێ لە غەزایەکدا خواردنیان کەم بوایەتەوەو بەرەو تەواو بوون بچوایە, یان خواردنى خانەوادەو خێزانەکانیان کەم بوایەتەوە لە شارى مەدینە, هەر هەموویان چى خواردنیان هەیە هەموویان دەکردە ناو پارچە قوماشێکەوەو پاشان بە دەفرو پێوانەیەک بە یەکسانى لە ناو خۆیاندا دابەشیان دەکرد, ئەوان لەسەر ڕێگاى منن و منیش لەوانم.
ئەمەى دەیبینیت دیمەنێکى شامە...چاوکردنە لە سیفەتە جوانەکەى ئەشعەرییەکانى یەمەن...شوێنێکە تەرخان کراوە بۆ ئەوەى هەرکەسێک پۆشاکێک یان جلوبەرگێکى زیادەى هەیە بیبات و لەوێ دایبنێت تا کەسێکى تر سوودى لێ وەربگرێت..
لەسەرى نوسراوە: هەرکەسێک پێویستى بە پۆشاک هەیە بیبات..کێش پۆشاکى زیادەى هەیە بیهێنێت و لێرە دایبنێت..
0 التعليقات:
إرسال تعليق