• نوێ

    السبت، 25 أبريل 2015

    ڤیدیۆ: هەرگیز نوێژى لەم جۆرەت بینیوە؟!!...

    لە گرتەیەکى ڤیدیۆیى کۆمەڵێک کەس بە جلوبەرگى سپى و عەمامەوە دەردەکەون لە ناو یەکێک لە مزگەوتەکانى شارى مەدینەدا بە جەماعەت جۆرە نوێژێکى زۆر سەیر ئەنجام دەدەن..!
    ڤیدیۆکە لە لایەن کەسێکەوە گیراوە کە سەرسوڕمانى خۆى لەو کارە دەردەبڕێت و ئەڵێت هەرگیز نوێژى وام نەبینیوە.

    نوێژەکە لە کاتژمێر دووى نیوەڕۆدا ئەنجامدراوەو تیایدا ئەو کۆمەڵە کەسە کە دیارە گەشتیارن و نازانرێت خەڵکى کوێن چەند ڕکاتێک نوێژ دەکەن بە بێ ئەوەى رکوع ببەن و لە هەر ڕکاتێکیشیاندا تەنها یەک سەجدە دەبەن و سەلامیش نادەنەوەو ئیمامیش بە دەنگى بەرز قورئان دەخوێنێت..!!!
    هۆکارى هەموو ئەمانەش نەفامى و خۆ نەفام کردنە بەرامبەر ئیسلام و شەعائیرەکانى, شوێنکەوتنى هەواو ئارەزوو پێشەوایانى گومڕایە کە ئاوا یارى بە دینى خەڵکى دەکەن و بەرەو نەفامییان دەبەن..نسأل الله العافیة

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ: هەرگیز نوێژى لەم جۆرەت بینیوە؟!!... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top