• نوێ

    الثلاثاء، 19 مايو 2015

    سەلیم شوشکەیى داوا دەکات کەمترین سزایان لە سێدارە دان بێت..!!!

    وا نەزانیت سەلیم شوشکەیى ئەندام پەرلەمانى کۆمەڵ داواى لە سێدارەدانى بۆ ئەو کەسانە کردووە کە دەست سوورن بە خوێنى خەڵکى..
    یان بە دەیان ئەندامى ئیسلامییان سەرنگوم کردووە, یان خوێنى مامۆستا عبدالله ى قەصرێ و پاسەوانەکەى مەڵبەندى هەولێرو محمد سەنگاویان ڕشت..!!
    نا..ئەو داوا دەکات ئەو کەسانەى گەنجانیان هانداوە لە تاو ئەو هەموو زوڵم و زۆرو فشارەى لەسەریانە هەڵبێن و بچنە ناو دەوڵەتى ئیسلامى یان ڕوو بکەنە جیهاد و سەرخستنى دین کە بە ووتەى شوشکەیى چونەتە ناو گروپە توندڕەوەکانەوە..جا داوا دەکات ئەو کەسانەى هانى داون یان ڕەوانەى کردوون با کەمترین سزایان لە سیدارەدان بێت...!!..ئیتر شوشکەیى ڕوونى نەکردۆتەوە ئەى توندترین سزایان چى بێت باشە..!!
    ئەم ئەندام پەرلەمانە مێزەر بەسەرە!! بیرى لەوە نەکردۆتەوە کە ئێستا بە بێ هیچ پاساوێک بە دەیان ساڵ گەنجى دیندار لە کونجى زیندان توند دەکرێت و سەرنگوم دەکرێت ئەم داواکارىیەى ئەم بە قازانجى کێ دەشکێتەوەو جگە لە خۆ بردنە پێشەوە مەبەستى سەرەکى لە نوسینى چىیە؟

    مەبەست شارباژێڕى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سەلیم شوشکەیى داوا دەکات کەمترین سزایان لە سێدارە دان بێت..!!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top