• نوێ

    الأربعاء، 10 يونيو 2015

    تورکیا شایەتێکى ترى شکستى نەهجى ناونراو بە ئیسلامى دیموکراتى...

    ئایا ڕووداوى هەڵبژاردنەکانى تورکیا دەبێتە پەند بۆ بانگەشەکارانى دیموکراتى ئیسلامى...؟!!
    بیرۆکەى دیموکراتى ئیسلامى تەنها لەسەر یەک پاساو دروستکراوە: ئەویش ئەوەیە کاتێ ئیسلامییەکان حوکمى خەڵکى دەکەن و ئەوانیش دادپەروەرى و بەخشین و ئەمانەتیان دەبینن ئیتر جەماوەریان زیاد دەکات و خەڵکى بە بەدیلى تر ڕازى نابن!!!
    ئەوەبوو تەجرەبەى حیزبى عەدالە بە پێچەوانەى ئەم پاساوەوە دەرچوو, چونکە هیچ کەسێک گومانى لەوەدا نییە کە حیزب لەسەر هەموو ئاستەکان چى پێشکەشە کرد بە گەلى تورکیا, ئەوەى ئەو بۆ خەڵکى تورکیاى کرد کەسى تر پێش ئەو نەیکردووە, لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکانى هەڵبژاردن بەو جۆرە بوو کە ئەمڕۆ دەیبینین..!!! ئەى کەواتە هۆکار چىیە؟!!
    هۆکارەکە زۆر ئاسانە, ئەویش بۆگەنى فیکرىیە کە هەڵگرانى بانگەشەى دیموکراتى ئیسلامى هەڵیان گرتووە, وە هەورەک عبدالله عەززام فەرمویەتى: (خواى گەورە لە کێشانى کیلۆیەک کاڵەکدا غەش کردن قبوڵ ناکات, ئەى چۆن ڕازى دەبێت غەش لە دینەکەیدا بکرێت)!!!
    -لەخوا بترسن لەم نەوەیەدا ئەى بانگەشەکارانى دیموکراتى هەڵخەڵەتێنەرو گومڕاکەر, فیکرى ئیسلامی تێکەڵ کراوە بە فیکرى بۆگەنى نەفامى, چەمکەکان لاى زۆرێک لە گەنجان تێکەڵ بووە, بەجۆرێک سنورێکى جیاکەرەوە نەماوە لە نێوان زۆرێک لە چەمکە نەفامى و ئیسلامیەکاندا, تا واى لێ هاتووە هەندێک کەس دەبینیت موجادەلەى مەسەلە زانراوە چەسپاوەکانى ئەم دینە دەکات!!..
    -ڕوى ڕاستەقینەى درۆ و فرتوفێڵى دیموکراتى ئیسلامى لە جەزائیر دەرکەوت, وە عەورەتى لە میصر ئاشکرا بوو, قێزەونى ئەو بیرە لە تونس ڕوون بویەوە, وە تەزویرى و فەشەلى لە تورکیا بۆ هەموان بە دیار کەوت!!..
    -ڕوونى و ڕاشکاوى و ڕاگەیاندنى مەبدەء و ئامانج بە ڕوونى و بێ پێچ و لۆف و جیاکردنەوەى کوفرو نەفامى بە هەموو وێنەکانىیەوە ئەمەیە تاکە ڕێگاى ڕەبانى کە بانگەوازەکەى بە ڕوونى و درەوشاوەیى دەمێنێتەوەو عەقڵى وەچەکان دەپارێزێت لە گومڕایى و تیاچوون!!..
    -ئەم ڕێگا تاریکەیە گەنجانى پاڵى بە گەنجانەوە ناوە بەرەو بێ بڕوا بوون بە زۆربەى زانایانى ئوممەت, بەجۆرێک هیچ نمونەیەکى ڕاستەقینەى لەبەردەمیاندا نەهێشتۆتەوە بیکەنە ڕێنیشاندەر...مەگەر کەسانێک خوا ڕەحمى پێ کردبن!!!..
    -ئیسلام دەربارەى حاکمییەت تەواو ڕوونە, قورئان و سوننەت سەرچاوەو مەرجەعى نیزامى ئیسلامین, وە هەر حوکمێک پێچەوانەى ئەم سەرچاوەیە بێت یان دژى بوەستێتەوە ئەوە حوکمێکى کوفرىیەو ئیسلام لە بنچینەوە ڕەفزى دەکاتەوە, وە هەرگیز قبوڵ ناکات ئەحکامەکانى نەفامى تێکەڵ بە ئەحکامەکانى بکرێت, هەر فیکرێکیش لەسەر ئەم ڕیگایە نەبێت ئەوە فیکرێکى تەزویرو فێڵاوىیەو لادراوى و گومڕایى تێوە پێچراوە..خواى گەورە فەرمویەتى: (ودوا لو تدهن فیدهنون)!!

    أحمد سعيد عزام
    وەرگێڕانى/ مەبەست شارباژێڕى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: تورکیا شایەتێکى ترى شکستى نەهجى ناونراو بە ئیسلامى دیموکراتى... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top