
دەقى هۆنراوەکە:
توێشووى سبەینێت هەڵگرە
کە ڕێبوارى سەر سەفەرى
بەس دونیا بەکۆڵتا بە
کە نازانى بۆ کوێى بەرى
کۆکردنەوەت بۆ خەڵکیەو
هەر بۆ خەڵکیش کۆڵبەرى
ڕێى توێشوودارانت دەوێ
بە تەماش نیت توێشوو بەریت
پڕکە توێشوو کە ئێستاکە
کە ئێستایە لە بەردایە
شەوى تاریکت لە پێشە
ڕێگا ئیحتیاجى چرایە
زۆر جار لەگەڵ خەڵکیا
تەرمت بۆ گۆڕستان بردووە
ڕۆژێ دەبێ هى تۆ دەبێ
کە خەڵکى هەڵیان گرتووە
0 التعليقات:
إرسال تعليق