
هەموو شتێک لە پەرلەمانە کوفرىیەکەدا شیاوى خستنە دەنگدانە..حەڵاڵ..حەرام..کوفر..ئیمان..هەتا قسە کردن لە داوێن و خوێن و سامانى خەڵک..
ئەمان لە سەرەتاوە سوێندیان خوارد ڕێز لە یاسا بگرن...مەبەستیش بە یاسا ئەو یاسایانەیە کە پەرلەمان بە زۆرینە پەسەندى دەکات..
بەشدارى کردن لە قسە کردن و دەنگدان لەسەر ئەو حەرامانەى خواى گەورە حەرامى کردووە خۆى لە خۆیدا کوفرە..چونکە خواى کاربەجێ فەرمویەتى:
(وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡۗ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلٗا مُّبِينٗا) (الأحزاب :٣٦)
بۆ هیچ پیاوو ژنێكی بڕوادار نیه كاتێ خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی بڕیاری كارێكیان دا سه‌رپشككرانیان بۆهه‌بێ له كاره‌كه‌یاندا، واته: بۆیان نیه خۆیان بارێك هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو ده‌بێت بێ سه‌رلێكردنه‌وه فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چ بن. هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات له‌فه‌رمانی خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی صلى الله علیه وسلم به‌وشێوه‌یه كه جگه له‌بڕیاره‌كانی ئه‌وان- كارێكی دی هه‌ڵبژێرێ بۆ خۆی ئه‌وه بێگومان گومڕا بووه، به گومڕابوونێكی ئاشكرا.
ئیتر هەقى ئەوەیە میللەتى موسڵمان لە خۆى بپرسێت:
ئایا هیچ پاساوێک ماوەتەوە بۆ ئەوەى بوترێت ئەتوانرێت لە پەرلەمان ئیسلام سەرخرێت...؟
ئایا بە کردارى دەرنەکەوت بەشدارى کردن لە پەرلەمان و حکومەت لە لایەن خۆ بە ئیسلامى زانەکان هیچ پاساوێکى شەرعى نەماوەتەوەو جگە لە شەرعییەتدان بەو بتە هیچى تر نییە؟
0 التعليقات:
إرسال تعليق