• نوێ

    الخميس، 16 يوليو 2015

    ئایا دەزانیت پێش ئیسلام حاڵی کورد چۆن بووە بەدەست فارسەکانەوە؟

    هەر کەسێک لە کوردستان ژنی بهێنایە دەبوو بەناچاری و بە زەبری هێز یەکەم شەو ژنەکەی ببردایە بۆلای بەگ و کوێخاکانی فارسەکان تا لەگەڵیدا ڕاببوێرێت
    پاشان دەدرایەوە بە پیاوەکەی کە ئەمەش پێی دەوترا ( مافی شەوی یەکەم ) واتە هیچ کەس بۆی نەبوو ژن بهێنێت ئیلا دەبوو یەکەم شەو بیبەخشێتە بەگ و کوێخاکانی فارس پاشان دەیدرایەوە وە ئەڵێن جاری وا هەبوو هاوسەرگیری دوائەخرا لەبەرئەوەی کوێخای فارس هەرشەوە و لەگەڵ ژنی کەسێکدا ڕایدەبوارد و ئەو هەموو بوکەی پێبەڕێنەدەکرا هەروەها کوێخا و بەگەکانی فارس بە ئارەزوی خۆیان هەر کچ و ژنێکیان بەلاوە پەسەند بوایە هەڵیاندەگرت وە کابرا بە بەرچاویەوە خێزانی یان کچی یان خوشکی دەبردرا بۆ ڕابواردنی کوێخا و بەگەکانی فارس و کەسیش بۆی نەبوو قسەبکات چونکە ئەمە بە پێی یاسا ڕێکخرابوو بەناوی موڵکی گشتی واتە کابرا خاوەنی ماڵ و منداڵ و ژن و کچی نەبووە بەتەواوەتی تەنانەت کیسرای فارس خاوەنی ٣٠٠٠ ژن بوو بەردەوام داوای لە کوێخا و بەگەکانی دەکرد ژن و کچی زیاتری بۆ بنێرن .

    ئاخر ئەمە حاڵی کورد بوو پێش ئیسلام ئەوە بوو لە ساتەوەختی هاتنی سوپای ئیسلام و جەنگی لەگەڵ فارسەکاندا کوردان لە دژی زوڵم و ستەمی ساسانیەکان ڕاپەڕین و شارەکانیان لێڕزگارکرد و پاشان بەبێ جەنگ تەسلیمی سوپای ئیسلامیان کرد وە بە ڕەزامەندی خۆیان ئیسلامیان قبوڵکرد و موسڵومان بوون وە هاوکاری سوپای ئیسلام بون لە شەڕ دژی فارسەکان .

    پێشتریش پێش ڕوخانی دەسەڵاتی ساسانیەکان کوردان پەیوەندی نهێنیان بە سوپای ئیسلامەوە بەستبوو و ئەوەبوو زۆرێک لەو کوردانەی لەناو سوپای ساسانیدابوون لەوانە دلێمیەکان کە ژمارەیان ٤٠٠٠-٥٠٠٠ چەکدار دەبوو لە سوپای ساسانی جیابونەوە و چونە پاڵ سوپای ئیسلام و ڕۆڵی سەرەکیان گێڕا لە سەرکەوتنی سوپای ئیسلام لە جەنگی قادسیەدا کە بووە هۆی سەرەتای داڕوخانی ئیمپڕتۆریەتی ساسانی .........ئیتر سیکۆلارەکان ئەو درۆیەیان لەچی کە دەڵێن کورد بە زەبری شمشێر موسڵومان بووە !!!!

    ئا : بەهمەن زاخەیی

    بەدەستکاریەوە لە کتێبی : ڕۆڵی عەلمانیەت لە دروستبونی مەینەتی کورد

    + کوردستان لە بەردەم فتوحاتی ئیسلام وەرگیراوە
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا دەزانیت پێش ئیسلام حاڵی کورد چۆن بووە بەدەست فارسەکانەوە؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top