• نوێ

    السبت، 29 أغسطس 2015

    ئێرانى موجریم بڕیارى دا پەخشى ئەو فلیمە بکات کە تیایدا دیمەنى شەخصییەتى پێغەمبەرى خوا دەردەخات....!!

    حکومەتى ڕافیزەى ئێران بڕایرىدا فلیمى (محمد رسول الله) پەخش بکات کە تیایدا بۆ یەکەم جار دیمەنى شەخصییەتى پێغەمبەرى خوا(عليه الصلاة والسلام) بەرجەسە دەکرێت لە لایەن ئەکتەرێکى شیعەوە...!!!

    بڕیار وایە فلیمەکە لە 40 هۆڵى سینەما ى شارى تاران و 98 خانەى پارێزگاکانى وڵات لێبدرێت..
    نیشاندان و بەرجەستە کردنى لاشەو دیمەنى پێغەمبەرى خوا(عليه الصلاة والسلام) بۆ یەکەم جار دەنگدانەوەیەکى گەورەى دروست کردووەو هەر لە سەرەتاى ڕاگەیاندنى کارەکەو وێنەگرتنىیەوە پەرچەکردارى لە نێوخۆى موسڵمانان و زانایانى جیهاندا دروست کرد..
    (مەجید مەجیدى)دەرهێنەرى فلیمەکە ئەڵێ: لە ڕێگاى ئەو فلیمەوە هەوڵم داوە ئەو وێنەیە توندوتیژىیەى بۆ ئیسلام دروست کراەوە لابەرم..
    فلیمەکە نزیکەى 50 ملیۆن دۆلارى تێچووەو ماوەکەى نزیکەى (177)دەقیقەیەو هەرچەند دەموچاوى ئەو کەسە دەرناخات کە ڕۆڵى شەخصییەتى پێغەمبەرى خوا(عليه الصلاة والسلام) دەبینێت بەڵام لاشەو جوڵەکانى دەردەخات لە هەموو گۆشەیەکەوەو تەرکیز دەکاتە سەر قۆناغى منداڵى و بە هەرسێ زمانى فارسى و عەرەبى و ئینگلیزى پەخش دەکرێت..
    جگە لە ڕۆڵى شەخصییەتى پێغەمبەرى خوا(عليه الصلاة والسلام) شەخصییەتى دایەنەکەى و ئەبوطالبى مامى و عبدالمطلبى باپیرى و فاطمەى کچى و ئەبو سوفیانى کوڕى حەرب لە فلیمەکەدا دەردەکەوێت..
    شایەنى باسە کاتى خۆى و لەکاتى ڕاگەیاندنىدەستکردن بە ئەنجامدانى ئەم کارەدا زانایان زۆر بە توندى بەرەنگارى ئەم کارە بوونەوەوفەتواى حەرامێتییان دەرکرد...


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئێرانى موجریم بڕیارى دا پەخشى ئەو فلیمە بکات کە تیایدا دیمەنى شەخصییەتى پێغەمبەرى خوا دەردەخات....!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top