• نوێ

    الجمعة، 30 أكتوبر 2015

    کوردانی ئەهلی تەوحید لە زیندانی ڕافیزەی مەجوسیدا...(13)

    ئێران حوکمى لەسێدارەدانى بۆ شەهرام ئەحمەدى دەرکرد
    بە هەزاران زاناو گەنجی بانگخوازی سوننە لە ئێران لەسێدارە دەدرێن بێ ئەوەی هیچ ئیدانەیەك ببیستین لە لایەن بەناو ئیسلامییەكانەوە..
    دادگای باڵای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی پەسەند كرد بۆ بانگخوازی سوننەی كورد (شەهرام ئەحمەدی)..
    شەهرام ئەحمەدی یەكێك بووە لە بانگخوازەكانی ئەهلی سوننە لە ئێران و ساڵی 2009 لە لایەن هەواڵگری ئێران دەستگیر دەكرێت, لە مانگی یولیوی 2015 مەحكەمەی باڵا حوكمی لەسێدارەدانی بۆ دەردەكات, دواتر بۆ جارێكی دادگایی دەكرێتەوە لەبەردەم هەمان قازیدا و بۆ جاری دووەم حوكمی لەسێداەدانی بۆ دەردەكەنەوە, پارێزەرەكانی پێیان ڕاگەیاند كە دادگای باڵا تەصدیقی بڕیاری لەسێدارەدانەكەی كردووە لە 15/9/2015 و ئەوراقی قەزییەكەی ڕەوانەی دادگای جێبەجێ كردن كردووە كە سەر بە دادگای شۆڕشە.
    شەهرام لە ماوەی زیندانیكردنیدا لە زیندانەكانی هەواڵگری ئێران بەرەو ڕووی چەندان جۆر ئەشكەنجەی توندو سامناكی جەستەیی و دەرونی بۆتەوە, بە جۆرێك ساڵی 2012 دادگای شۆڕشی ئێران حوكمی لەسێدارەدانی بۆ دەردەكات و لە كاتی دانیشتنی دادگایی كردنەكەشیدا قازی نایەڵێت پارێزەرەكەی ئامادەی جەلسەكە بێت.
    شەهرام بە چەندان نەخۆشی مزمینەوە دەناڵێنێت, هەردوو گورچیلەكانی بە تەواوی سست بوون بە هۆی ئەشكەنجەوەو بواریان نەدا ببرێتە دەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
    شایەنی باسە (بەهرام ئەحمەدی) برا بچوكی شەهرام بە هەمان شێوە بانگخوازێكی چالاك بوو لە 27/12/2012 لە زیندانی قزل حصار لە شاری كەرەج لەسێدارە دراوە.
    تۆمەتی دادگاكانی ئێران بۆ بانگخوازان كە بەهۆیەوە لەسێدارە دەدرێن بریتییە لە (دژایەتی خواو پێغەمبەر و فەساد نانەوە لە زەویدا) كە ئەم تۆمەتەش حزكمەكەی لەسێدارەدانە لە ئێران.
    سەراپای جیهان بێدەنگن لەم هەموو قەسابخانەیەی ئێرانی ڕافیزی دەرهەق بە ئەهلی سوننەی چەوساوە دایناوە, لە كاتێكدا ئێران بە هەموو جۆرێك بەرگری دەكات لە شیعەی وڵاتانی تر و هەموو دامەزراوە ڕەسمی و ناڕەسمییەكانی خستۆتە گەڕ بۆ ڕزگار كردنی زانای شیعە (نمر النمر) كە لە سعودیە گیراوە تا لەسێدارە نەدرێت.
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کوردانی ئەهلی تەوحید لە زیندانی ڕافیزەی مەجوسیدا...(13) Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top