• نوێ

    السبت، 31 أكتوبر 2015

    کێ دەلێت:".. قەیــــرانی دارای لەو هەرێمە هەیە"..؟!!

    ئەویش هاتە مەیدان..!!
    سەیرە ئەو هەرێمە خێر لە خۆ نەدیوە، ئەوەی بیەوێت خۆی دەولەمەند بکات..یان گەندەڵی بکات. یان سنوور داشی خەڵکی بکات.. یان ڕوونتر بلێم" ئەوەی ویستی بیکات کەچی میللەت..هەر لێی بدەنگە.."
    بە کورتی چی لێبکرێت هەر بێدەنگ..!!
    بــۆ خەڵک.. ناپرسن.. ئەرێ خێرە لەو قەیرانە پر بێ پارەییە کەچی کردنەوەی کەناڵ..لە وها کاتێک و، بە وها شێوەیەک له پای چی..و، به پارەی کێ و، بــۆ خزمەتی کێ..؟!
    من. پێموایە ئەو قەیرانە گیرفانی هەموو حیزب و، ڵایەکی نەگرتۆتەوە..گەرنا ئەو قەیرانە بــۆ کاری لە کەناڵی نەوتەکە"ڕووداو" نەکرد..؟! بـــۆ موچەی کارمەندانییان دواناکەوێت..خۆ خوا نە خواستە نا فەرموون"..لە رای خوا کار دەکەین..بــۆ خزمەتی" میللەتی کورد.."....!!
    باشە بـــۆ میللەت ناپرسێت" ئەرێ پارەی ڕووداو لە کوێ دێت و، چەندە..؟!
    لە بەرامبەردا بــۆ ناپرسن کەناڵی 24 ی ئامۆزای خاوەنی کەناڵی نەوتەکە..ڕووداو.. بە کام پارە کرایەوە و، تێچوونی چەندە و، لەو قەیرانە ..نە دەکرا ئەو سوکایەتییە بەرامبەر بە خەڵکی بێ موچە..جارێ بە کاتی رایگرن..دوای نەمانی قەیران.. ئەو کات ئەو کەناڵە بکەنەوە..؟!!
    من.پێموایە کردنەوەی کەناڵ..لەو کات و، ساتە "قەیرانە بێ پارییە" جگە لە سوکایەتی بە خەڵک..هیچی تر نییە..
    چونکی مادەم دەلێن"..قەیرانە، خۆ قەیرانی ئابووری واتە بێ پارەی یان ڵاوازی دارایی.." بەڵام من. زۆر دەمێکە دەلێم: ئەم میللەتە.. شایەنی ئەوەیە وهای لێبکرێت..بگرە خراپتریش..!! چونکی بێدەنگی ئەو میللەتە وها کەسانێک..دێنێتە مەیدان..!!
    کەناڵی کوردستان 24 لە شەش مەجموعە پەخشی هەیە بەکوالێتێکی بەرز..!!


    فاخر عبدالباقی برادۆستی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کێ دەلێت:".. قەیــــرانی دارای لەو هەرێمە هەیە"..؟!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top