• نوێ

    السبت، 7 نوفمبر 2015

    لە مێژووى پڕ لە سەروەرییەوە: ئەو زانایەى حاکمێکى لەکارخست..!!

    ژیاننامەى پێشەوایانى فیقه نمونەیەکى زیندوو بووە لەسەر ئەنجامدانى ئیصلاح لە خۆیان و چاکردنى چواردەوریان, وە چاکسازییان تەنها لە بوارى فێرکردن و ئامۆژگارى و ڕێنماییدا نەبووە و بەس, بەڵکو زۆربەى لایەنەکانى تریشیان بە چاکترین شێوە گرتووە, هەر لەبەر ئەمەش بووە خەڵکى خۆشى ویستوون و ڕێزو پلەو پایەیان هەبووە لە چاوى ئوممەتدا.

    چونکە بەڕاستى شوانى بێ نەوایان بوون و ئەمینى سامانى خێرو زەکات و سەرپەرشتیارى کارەکان بوون, ئەوپەڕى توانایان دەخستە گەڕ بۆ خزمەتى خەڵک و تکایان بۆیان دەکرد لاى کاربەدەستانیان...
    لەو نمونانەش : کاتێ سوڵطان عبدالحق المرینی(ت869ك) وەک عقوبەیەک دوو حاکمى جولەکەى کردە کاربەدەستى شارى (فاس), دوو جولەکەکەش دەستیان کرد بە ناڕەحەت کردنى دانیشتوانەکەى وەک سزاو عقوبەیەک, ئیتر خەڵکى لە خەطیبى قورەوییەکان کۆبونەوە کە ناوى (أبی فارس عبدالعزیز بن موسى الوریاکلی-880ک) بوو, زانایەکى زۆر هەقبێژ بوو خۆى دەهاوێشتە ناو ناڕەحەتییەوە لەسەر ووتنى هەق و گوێى پێ نەدەدا, ووتیان: نابینیت ئێمە کەوتوینەتە ناو چ زەلیلییەکەوەو چۆن جولەکە کراوەتە کاربەدەستى موسڵمانان و یارییان پێ ئەکات تا کار گەیشتۆتە ئەوەى کە بیستوتە؟
    ئایا ئەو زانایە چى کرد؟
    ئایا هەستا ئاگادارى کردنەوە لە فیتنەى دەرچوون لە کاربەدەست و حاکم؟
    ئایا ئەو دەقانەى بۆ هێنان کە باس لە فەزڵ و پلەو پایەى ئەمن و ئاشتى و واجبێتى گوێڕایەڵى کردن دەکات هەتا بە وێنەى لایلایەى دایک بۆ کۆرپەکەى هێوریان بکاتەوە پێى؟
    بەڵکو قسەى خەڵکەکە کارى تێ کردو هانى دان تا جولەکەکە لەناوبەرن و گوێڕایەڵى کردنى بۆ عبدالحق لەکارخست و پێى ووتن بەیعەت بدەن بە (الشریف أبی عبداله), ئەوانیش بەگوێیان کرد و شەریفیان بانگ کردو بەیعەتیان دایەو هەموویان لێى کۆبونەوەو بەمەش (الوریاکلی) کاربەدەستى (مەرینییەکانى) سەرەوژێر کرد.
    ئەم بەسەرهاتەو هاووێنەکانى تەنها کارى فەقیهەکە نەبووەو بەس, بەڵکو هەڵپەکردنى خەڵکەکەش کاریگەرى هەبووە, چونکە ئەو کات خەڵکیش تەنها بەو کەسانە ڕازى دەبوون کە خاوەنى ئەمانەت و پتەوییە.

    مەبەست شارباژێڕى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: لە مێژووى پڕ لە سەروەرییەوە: ئەو زانایەى حاکمێکى لەکارخست..!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top