• نوێ

    السبت، 6 فبراير 2016

    براکەى مامۆستا کرێکار ئەم ماستاوەى لە چى بوو؟!

    خالید رەنجدەرى براى مامۆستا کرێکار لە پۆستێکیدا بە پێچەوانەى هەڵوێستە توندەکانى مامۆستا کرێکارى براى کە مەسعود بارزانى بە فیرعەونە بچوک ناودەبات ئەم بە (جەناب) و (سەرکردەى هەرێم) و (خاکى) و (خاوەنى گفت) وەسفى دەکات و چەندان ووشەى ترى پیاهەڵدانى بۆ دەنوسێت و ناششیشارێتەوە کە لەوانەیە خەڵکى بەوە لەم نوسینەى تێ بگەن کە هانا بۆ سەرۆک دەبات..
    وێڕاى گلەیى دەکات لەو کەسانەى کە خۆیان بە دڵسۆز دەزانن کە دەبوایە لەم کاتەدا لە دەورى بوونایە..! لە کۆتاییدا مەبەستەکەى ئاشکرا دەکات کە (دەستى دۆستایەتى بۆ ئیسلامییە پەرتەوازەکانى نیشتمان) درێژ بکات...!!


    دەقى نوسینەکە وەک خۆى:

    لەمێژە چاوەڕێی هەنگاوێکی گرنگت لێدەکەم
    ٢٠١٥/١٢/٢٠
    من لە پارتەکەی جەنابت نیم و، سەر بە هیچ پارتێکی تری کوردستانیش نیم بە ئیسلامی و سیکولارەوە. ڕەنگە بەلای هەندێک لە ئیسلامییەکانەوە نامۆ بێت کە من ئەم نامەیەت ئاڕاستە دەکەم. من وەک هاوڵاتییەکی کورد مافی خۆمە ئەوەی لە ناخمدایە دەری ببڕم. ئەوەش یەکێکە لەو ئازادییەی کە دەبێ هەموومان هەمان بێت بێ جیاوازی حیزبی و بیروهزری سیاسی و ئینتیمای ئایینی. من هیچ مەرامێکم پێت نییە و، چاوم لە پۆست و پارە نییە. هیچ تینێکیشم لەسەر نییە تا وا لێک بدرێتەوە کە هانات بۆ دەهێنم. من وەکو کوردێکی بێ پێگە و دەوڵەت. وەکو کوردێکی سەرگەردان کە نازانێت سەر بە چ دەوڵەتێکە، ئەم چەند وشەیە دەنووسم.
    من ئەوەندە دەڵێم کە تۆ لە کاتێکدا سەرکردایەتی ئەم هەرێمە دەکەی کە ناوچەکە ئاگری گرتووە. تۆ لە کوردستاندا بە تەنهای لە کاتێکدا دەبوو ئەوانەی خۆیان بە دڵسۆزی میللەت و نیشتمان دەزانن لە دەورت بوونایە و، لەم کاتە ناسک و هەستیارەدا خاوەنی تەگبیر بوونایە نەک خۆیان دوورەپەرێز بگرتایە.
    ئاڕاستەکردنی ئاشتی بەئەرکترە لە ئاڕاستەکردنی شۆڕش. لە شۆڕشدا دوژمن ئاشکرا و دیارە. بەڵام لە پرۆسەی ئاشتیدا دەبێ سەرکردە لە لایەکەوە ئاگای لە میللەت بێت و، لە لایەکی تریشەوە ئاگای لە دۆستەکانی خۆی و میللەتەکەی بێت و، وریای مەکری دوژمن و ناحەزەکانیشی بێت. دەبێ سیاسەتێک پیادە بکات کە قوربانی بە هیچیان نەدات بۆ ئەوی تریان.
    من وات دەبینم کە کەسێکی خاکیت و، لە شەڕ و ئاشتیدا خاوەنی گفتی خۆتی. من زۆر لەمێژە چاوەڕوانی هەنگاوێکی گرنگت لێدەکەم. ئەویش درێژ کردنی دەستی دۆستایەتییە بۆ ئیسلامییە پەرتەوازەکانی نیشتمانەکەت. تۆ کوردستان بە موڵکی هەموو کوردێک دەزانیت. ئەوانیش کوردن و مافیان لەو نیشتمانەدا هەیە.
    خالد ڕەنجدەر
    ـــــــــــــــــــــــــ


    ڕێگا بە کۆمێنتی سوکایەتی ئامێز نادرێت.


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: براکەى مامۆستا کرێکار ئەم ماستاوەى لە چى بوو؟! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top