• نوێ

    الأربعاء، 20 أبريل 2016

    سیفەتی كوفر كردن بە طاغوت چۆنە؟

    یەكێك لە بابەتە چەسپاوەكانی عەقیدە برتییە لەوەی ئیمان بوونی نییە بەبێ كوفر كردن بە تاغوت و بەری بوون لێی, ئەویش لە چەندان ئایەت و فەرممودەدا هاتووە:


    شێخ محمدی كوڕی عبدالوهاب(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: ( واعلم أن الإنسان ما يصير مؤمناً بالله إلا بالكفر بالطاغوت، والدليل قوله تعالى: [...فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطًّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللًّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لاَ انْفِصَامَ لَهَا وَاللًّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ]). مجموعة رسائل في التوحيد والإيمان (ص: 378).
    واتە: چاك بزانە كە مرۆڤ نابێتە ئیماندار بە خوای گەورە هەتا كوفر بە تاغوت نەكات, بەڵگەی ئەمەش فەرمودەی خوای گەورەیە كە دەفەرموێت: ئەوەی باوەڕی نەبێت بە طاغوت و باوەڕی دامەزراو بهێنێت بەخوا، بێگومان ئەوكەسە دەستی گرتووە بە بەهێزترین هۆكاری ڕزگارییەوەو شوێن دامەزراوترین بیروباوەڕ كەوتووە، كە هیچ پسان و هەڵوەشاندنەوەیەكی بۆ نییەو هەمیشە پتەو و دامەزراوە، خوای گەورەش بیسەرو زانایە.
    هەروەها  فەرمویەتی: (أصل الدين وقاعدته أمران: الأول: الأمر بعبادة الله وحده لا شريك له، والتحريض على ذلك، والموالاة فيه، وتكفير من تركه.
    الثاني: الإنذار عن الشرك في عبادة الله، والتغليظ في ذلك، والمعاداة فيه، وتكفير من فعله). الواجبات المتحتمات المعرفة على كل مسلم ومسلمة (ص: 1).
    واتە: بنچینەو بناغەی دین دوو شتە: یەكەم: فەرمان كردن بە تەنها پەرستنی خوای گەورە بە بێ هاوبەش بۆ دانان.
    دووە: ئاگادار كردنەوە لە شیرك لە پەرستنی خواداو بە توند گرتنی ئەمەو دوژمنایەتی كردن لەسەر ئەمەو بەكافر دانانی هەركەسێك ئەمەی كرد.
    وە سیفەت و شێوە ئەم كوفر كردن بە تاغوتەش تەنها ووتەیەك نییەو پێویستە بەم جۆرە بێت كە شێخ محمدی كوڕی عبدالوهاب  فەرمویەتی: (اعلم رحمك الله تعالى أنّ أول ما فرض الله على ابن آدم الكفر بالطاغوت والإيمان بالله ، والدليل قوله تعالى: [وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللّهَ وَاجْتَنِبُوا الطّاغُوتَ..]. فأمّا صفة الكفر بالطاغوت أن تعتقد بطلان عبادة غير الله وتتركها وتبغضها وتكفِّر أهلها وتعاديهم). الواجبات المتحتمات المعرفة على كل مسلم ومسلمة (ص: 8).
    واتە: بزانە خوا ڕەحمت پێ بكات كە یەكەم شتێك كە خوای گەورە لەسەر نەوەكانی ئادەمی فەرز كردووە بریتییە لە كافر بوون بە گاغوت و ئیمان هێنان بە خوای گەورە, بەڵگەش فەرمودەی خوای گەورەیە كە دەفەرموێت: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەناو هەر گەل و نەتەوەیەكدا پێغەمبەرێكمان ڕەوانەكردووەو پێمان ڕاگەیاندووە كە پێیان بڵێت: تەنها خوا بپەرستن، خۆتان دوورە پەرێز بگرن لە هەموو طاغوت و پەرستراوێكی تر.
    بەڵام سیفەتی كوفر كردن بە گاغوت ئەوەیە كە: بڕوات وابێت پەرستش كردن بۆ غەیری خوا باتڵەو پێویستە وازی لێ بێنیت و ڕقت لێی بێت و هەركەسێك ئەو كارە بكات بە كافری بزانیت و دوژمنایەتی بكەیت.
    وە دەفەرموێت: (ومعنى الكفر بالطاغوت: أن تبرأ من كل ما يعتقد فيه غير الله، من جنى، أو أنسى، أو شجر، أو حجر، أو غير ذلك; وتشهد عليه بالكفر، والضلال، وتبغضه، ولو كان أنه أبوك أو أخوك;). الدرر السنية2/121-122.
    واتە: وە مانای كوفر كردن بە تاغوت ئەوەیە: بەری بیت لە هەموو شتێك جگە لە خوا كە خەڵكی بیروباوەڕی پێیەتی: لە جنۆكە یان مرۆڤ یان درەخت یان بەرد یان جگە لەمە, وە شایەتی كوفرو گومڕایی بۆ بدەیت و ڕقت لێی بێت, ئەگەرچی باوكت یان برات بێت.



    ئا/مەبەست شارباژێڕى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سیفەتی كوفر كردن بە طاغوت چۆنە؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top