• نوێ

    السبت، 16 فبراير 2013

    یەكەم گەنجی كوردی شاری سلێمانی لە سوریا كوژرا (خوای گەورە بە شەهید قبوڵی كردبێت)....

    هاوكارمحمد لەسالی 1988 لەدایك بوە, لەمنداڵیەوە لە مزگەوت دەرسی خوێندوە لە مزگەوتی خەبات ,خویندكاری زانكۆی سلێمانی بوو كۆلیژی زانست بەشی فیزیا, دوای ئەوە چووەتە هیندستان بۆ خۆیندن, لەكۆلیژی پزیشكی دەرمانسازی بو قۆناغی دووەم, پار ساڵ 2012 پاش دەستپێكردنی شۆڕشی سوریا بڕیاریدا ڕوو لەو وڵاتە بكات بۆ پشتیوانی لەبراكانی  لەشام و چووەتە ناو كەتیبەی (ملة إبراهیم), 

    ڕۆژی سێ‌ شەممە 12/2/2013 لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی الجراح لە حەلەب كوژرا... خوای گەورە بە شەهیدی وەرگرتبێت, پێش دوو هەفتە لەشەهید بونی تەلەفون دەكات بۆ كەسوكاری و دەڵێت خەوم بینیوە شەهید ئەبم, نە تەعزیەم بۆ دانێن, نە ڕەشم بۆ بپۆشن, نە بگرین, ئەو هاوڕێ‌یەی كە هەاوڵی شەهید بوونی گەیاندۆتە كەسوكاری دەڵێت: كاتێ‌ شەهید بووە بە ڕۆژوو بووە.
    ئێمە لە جیاتی سەرەخۆشی پیرۆز بایی لە كەسوكاری سەربەرزو بەڕێزی ئەم گەنجە دەكەین....داواكارین لە خوای گەورە بە شەهید وەری گرتبێت و ئەو كاروانەی ئەو پێیدا ڕۆیشت پڕ لە مەرد و بەردەوام بێت...
    شەهیدی....ئاواتەكەی پێغەمبەری خۆشەویستمان(صلی الله علیه وسلم) كە فەرمویەتی: (...والذي نفسُ محمّد بيدِه ! لوددتُ أنْ أغزوَ في سبيلِ اللهِ فأُقْتَل ، ثمَّ أغزُوَ فأُقتل ، ثم أغزُوَ فأُقتل)سوێند بەو خوایەی نەفسی منی بەدەستە ئاواتەخوازم كە لە ڕێی خوای گەورەدا بجەنگێم و بكوژرێم...پاشان زیندوو بمەوەو بجەنگێمەوەو بكوژرێم..پاشان زیندوبمەوەو بجەنگێمەوەو بكوژرێم...
     

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: یەكەم گەنجی كوردی شاری سلێمانی لە سوریا كوژرا (خوای گەورە بە شەهید قبوڵی كردبێت).... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top