• نوێ

    الثلاثاء، 12 فبراير 2013

    هيَرشى فەرەنسا بۆ سەر مالی...جەنگە دژ بە ئيسلام...

    ئەوەی ئەمڕۆ فەرەنسا پێی هەستاوە لە چوونە ناو وڵاتی (مالی)یەوە نوێ‌ نییە...چونكە پێشتر جەزائیرو تونسی داگیر كردو بە هەزاران موسڵمانی كوشت, تەنها لەبەر ئەوەی ئەو میللەتە موسڵمانن...ئەوەی ئەمڕۆش ئەنجامی دەدا پەیامێكە بۆ موسڵمانان تا بەهیچ جۆرێك بیر نەكەنەوە لە چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی..چونكە تاكە ڕەزامەندە لەسەر جێبەجێ‌ كردنی یاسای تونسی و جەزائیری لە وڵاتی موسڵمان نشینی مالیدا,

    وە ئەو كوشت و بڕینەشی كە فەرەنسا بە یارمەتی و پشتیوانی زۆرێك لە وڵاتە عەرەبییە نۆكەرەكانی ڕۆژئاوا پێی هەستاوە ڕونترین شایەتە لەسەر ئەندازەی ڕق بوونیان لە موسڵمانان...كەواتە بێ‌ گومان جەنگەكەیان دژ بە ئیسلام و شەریعەتە لە ژێر ناوی خوازراوو هەڵخەڵەتێنەردا...
    مالی دەكەوێتە باكوری ڕۆژئاوای ئەفریقاوە و پایتەختەكەشی (باماكۆ)یە,  ئەبێت بە سێ‌ بەشەوەو هەر بەشێك هۆزێك دەیبات بە ڕێوە كە ئەوانیش (الطوارق اڵامازیغ) كە زۆربەیان موسڵمانی سوننە مەزهەبن و پەیڕەوی مەزهەبی مالیكین, وە هۆزی (هۆتسۆ) و هۆزەكانی (بمبراو)ن, لە مالی دا نۆ زمان قسەی پێ‌ دەكرێت, و زمانی عەرەبیش یەكێكە لەوانە.

    وێنەی یەكێك لە شارەكانی باكوری مالی


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هيَرشى فەرەنسا بۆ سەر مالی...جەنگە دژ بە ئيسلام... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top