• نوێ

    الثلاثاء، 12 فبراير 2013

    ڤیدیۆ:...پۆل بریمەریش چووە ڕیزەوەو درایە بەر پێڵاو...

    سایتی ئەلعەرەبییە نێت ڕایگەیاند:....چوارشەممەی ڕابووردوو گەنجێكی عێراقی بە ناوی یاسر السامرائی حاكمی مەدەنی ئەمریكی پێشوو لە عێراق (پول بریمەر)ی تەمەن 71 ساڵ دەداتە بەر پێڵاو...ئەویش كاتێ‌ بریمەر خەریكی قسە كردن بوو لە كۆڕێك كە ڕێكخراوی (هنری جاكسون) لە یەكێك لە قاعەكانی پەرلەمانی بەریتانیا سازی كردبوو. وە چەندان كەسی رۆژنامەنوس و سیاسی بەشداری بووبوون.

    ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنەكاندا بڵاونەكرایەوە چونكە ڤیدیۆكەیان بەدەست نەگەیشتبوو.
    دوای وتارەكە بریمەر یاسر هەستاو باسی خۆی كردو وتی دوو پەیامی پێیە بۆ بریمەر..یەكێكیان لە صەدام حوسەینەوەو یەكێكیشیان لە گەلی عێراقەوە... ئیتر بریمەر ئەوەندەی زانی پێڵاوی یەكەم ڕووبەروی هات!! هەرچەند یەكەمیان كورتی هێنا... بە دوایدا دووەمی تێگرت و ئەمیان بەپێچەوانەوەی یەكەمەوە دوورهاوێژ بوو بۆیە بریمەر بە پێكەنینی دۆڕاوییەوە وتی: ئەمجارە ئەگەر ویستت هەنگاوێكی لەم جۆرە بنێیت خۆت ڕابهێنە لەسەر دەست ڕاستی!!... یاسریش وتی: نەفرەتی خوا لە تۆش و لەو دیموكراتییە ساختەیەتان...وڵاتەكەمتان وێران كرد...دەرناچن...
    شایەنی باسە پێش 4 ساڵ لەمەوبەر ئەم پێڵاو تێگرتنە بەسەر جۆرج بۆشی خوێنمژ هات لە بەغداد...

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ:...پۆل بریمەریش چووە ڕیزەوەو درایە بەر پێڵاو... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top