• نوێ

    السبت، 23 مارس 2013

    مێژووی ئازارى براكانمان لە بۆرما(میانمار).....

    بۆرما لە باكوری ڕۆژهەڵاتیەوە صین و لە باكوری ڕۆژئاوایەوە هیند و بەنگلادیشە و لاوس و تایلاندیش هاوسنورن لەگەڵی لە لای باشوری ڕۆژهەڵاتییەوە......لە باشوریشەوە كەنارەكانی كەنداوی بەنغال و زەریای هیندی...
    ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2007 دا (48.798.000) كەس بووەو پێوەری زەوییەكەی 680 هەزار كیلۆمەتر دووجایە... زۆربەی دانیشتوانی بۆرما بوزیین و ژمارەی موسڵمانانیش دەگاتە 10 ملیۆن كەس و 20% ی بۆرما پێكدێنن, وە زۆربەیان لە هەرێمی ئەراكان دا نیشتەجێن كە ساڵی 1784 بۆرمییەكان داگیریان كرد,

    ئیسلام لە سەدەی دووەمی كۆچییەوە گەشتۆتە بۆرما ساڵی 172ی كۆچی, واتە سەدەی هەشتی زایینی و ساڵی 788 زایینی, ئەویش لە ڕێگای بازرگانە عەرەبەكانەوە لە سەردەمی خەلیفە هارونە ڕەشید ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت,  ئیتر ئیسلام لەو وڵاتەدا بڵاوبویەوەو پۆل پۆل خەڵكی دەهاتنە ناو دینی خوای گەورەوە, بە جۆرێك دەوڵەتێكی ئیسلامی ڕەسەن دروست بوو لەسەر دەستی سوڵتان سلێمان شاه, و نزیكەی سێ‌ سەدە و نیو بەردەوام بوو لە 1430 زایینی تا 1784, كە چل و هەشت پاشای موسڵمان فەرمانڕەوایەتییان كردووە بە دوای یەكدا و كۆتا كەسیان پاشا سەلیم شاه بوو... ئازارو ژان دەستی پێ‌ كرد لەسەر دەستی  بورتوغالییە داگیركەرەكان لە سەدەی چواردەی زایینید,ا وە چیرۆكی ستەم و چەوساندنەوە لە ساڵی 1784 گەرم بوو كاتێ‌ پاشای بوزییەكان (بودا بایە) ئەرەكانی داگیر كردو خستییە سەر بۆرما لە ترسی بڵاوبونەوەی ئیسلام. ئیتر بوزییەكان دەستیان كرد بە ڕوخاندنی مزگەوت و قوتابخانەو كوشتنی زاناو بانگخوازان و دزینی سەروەت و سامانی موسڵمانان. چەوساندنەوە بەردەوام بوو تا ساڵی 1824 بەریتانیا بۆرمای داگیر كرد و خستیە سەر حكومەتی هیندی بەریتانی داگیركەر, ساڵی 1937 بەریتانیا بۆرمای وەك موستەعمەرەكانی تری بە موستەعمەرەیەكی سەربەخۆ دیاری كردو لەو كاتەوە ناسراوە بە حكومەتی بۆرمای بەریتانی..
    ساڵی 1942 موسڵمانان توشی گەورەترین كوشتار بوونەوە لە لایەن بوزییەكانەوە كە ناسروان بە (ماغ) و زیاتر لە سەد هەزار موسڵمانیان كوشت و سەدان هەزاری تریش ئاوارە بوون.
    ئێستاش ئەو ئوممەتە توشی گەورەترین قەتڵوعامی بە كۆمەڵ بونەتەوەو لە لایەن نیزامی حوكمی عەسكەرییەوە دەچەوسێنرێنەوەو لەو سزایانەی بەسەر موسڵماناندا چەسپێنراوە ئەمانەن :
    1-ڕەتكردنەوەی ڕەگەزنامەی موسڵمانانی ڕۆهینجی لە ئەراكان بە پێی یاسایەك ساڵی 1982 دەركرا.
    2- مەحروم كردنی موسڵمانان لە ئازادی سەفەر كردن و چوونە دەروەی وڵات
    3- گرتن و ئەشكەنجەدانی موسڵمانان بە بێ‌ هیچ تاوانێك.
    4-زۆركردن لە موسڵمانان بۆ ئەنجامدانی كاری قورس بە بێ‌ كرێ‌.
    5-دەركردن و ئاوارەكردنی موسڵمانان و دانانی بوزییەكان لە شوێنیان.
    6-دەست بەسەرا گرتنی زەوی و زاریان.
    7- دزینی سەروەت و سامانی موسڵمانان و ڕێگری كردن لێیان لە ئەنجامدانی كاروباری بازرگانی.
    8- داخستنی دەرگاكانی وەزیفەی حكومی بە ڕوی موسڵمانانداو دانەمەزراندنیان. ئەوانەشی دامەزراون لە سەردەمی پێشوتردا زۆریان لێكرا واز بێنن.
    9- بەربەست دانان لەبەردەم موسڵماناندا بۆ فێر بوونی منداڵانیان لە خوێندنگاو زانكۆ حكومییەكاندا.
    10- ڕێگە نەدان بە بەشداری موسڵمانان لە نەدوەو كۆنگرە ئیسلامییە جیهانییەكاندا.

    ئێستاش ئەو گەلە بە دڕندانە ترین شێواز و بە بەرچاوی كاوێژكارانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییەوە دەگیرێن...دەكوژرێن...دەفڕێنرێن...لەتوپەت دەكرێن...دەسوتێنرێن...دەستدرێژی ناموس دەكرێتە سەریان بە بەرچاوی ئەندامانی خێزانەكانیانەوە....لە شار دەردەكرێن...هەموو ئەمانەو چەندانی تریش تەنها لەبەر ئەوەی موسڵمانن.... ئەو وڵاتەی بۆ سێ‌ سەدە ئیسلام حوكمی كرد تیایدا ئێستا بوزییەتی بت پەرست بە بەرچاوی دونیاوە كەوتۆتە گیانی ئەو گەلە چەوساوەیەو گۆشتاو گۆش سەریان دەبڕێت..بێ‌ ئەوەی هیچ وڵاتێكی شیوەنكەر بۆ مافی بەچكە بەرازێك نوتقی لێ‌ بێت....

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مێژووی ئازارى براكانمان لە بۆرما(میانمار)..... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top