• نوێ

    الجمعة، 22 مارس 2013

    بە زانایان دەڵێم: بەو ڕێگایەدا مەڕۆن چونكە ئەوە كۆتایییەكەیەتی

    شێخی قورئانخوێنان محمد كریم راجح لەسەر كەناڵی جەزیرەی مباشر لەسەر كوژرانی بوطی ووتی: شێخ سەعید بوطی من لە قوتابیانی ئەو بووم...ڕێگایەكی گرتە بەر كە هەمیشە ئەمە كۆتایییەكەیەتی...هەڵەی كرد و نەدەبوو وا بكات...چەندمان ئامۆژگاری كرد...وە پێمان ووت:سەرخەری بەشار ئەسەد مەبە, خەڵكی قێزی یەتەوە...


    لە درێژەی وتەكانیدا ووتی: بەشار ئەبێت بڕوات و كێشەی ئێمە حەل نابێت بە بێ‌ ڕۆیشتنی ئەو..
    بە مامۆستایان و زانایانیش دەڵێم:...پێویستە خۆتان بناسن..ئێوە لەسەر مینبەرو لە ناو میحرابەكاندا نوێنەرایەتی پێغەمبەری خوا دەكەن(صلی الله علیه وسلم).ئێمە پاسەوانانی دینین..مەببنە زەلیلی ژێر دەستی خەڵك..چی چاوەڕوانتان دەكات...زیندان..با زیندانی بكرێن...كوژران...با بكوژرێن...ئەو ئیسلامەی تا ئەمڕۆ ماوەتەوە تەنها بە هۆی بوێری زانایانەوەیە...
    پرسیار بكە لە كوژرانی بوطی... كێ‌ كوشتی...هەموو بەڵگەكان وەڵامت دەدەنەوە كە ڕژێم خۆی كوشتی...بەكاری هێنا...ئەوراقی سوتاند...بە جۆرێك نەیدەتوانی بە ڕيگاكاندا بڕوات....بوطی كوڕو برای منە.. مردنەكەی زۆر كاری تێكردم...حەز ناكەم زانایان ئاوا بمرن...بە زانایان دەڵێم: بەو ڕێگایەدا مەڕۆن چونكە ئەوە كۆتایییەكەیەتی...زانا بن...هەق بێژ بن....بە حەسون دەڵێم: -موفتی نیزامی خوێنڕژ-: ئەو پۆست و پلەیە جگە لە شەڕو خراپە هیچی ترت بۆ ناكات..بچۆ بۆ حەلەب و وتەی حەق بڵێ‌....


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بە زانایان دەڵێم: بەو ڕێگایەدا مەڕۆن چونكە ئەوە كۆتایییەكەیەتی Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top