• نوێ

    الأربعاء، 22 مايو 2013

    نەفەسی ( فیردەوسی ) لەسینەمای (ئێران) ی .

    فارسەكان روبەرێكی زۆری پاشخانی فیكریان ئەفسانەو چیرۆكی هەلبەستراو دایپۆشیوە، ئەو ئەفسانەو چیرۆكە هەلبەستراوانە لەزۆربەی بوارەكانی ژیانیان رەنگی داوەتەوە، زۆر جاریش لەسنوری رەنگدانەوە نەوەستاوە بەلكو بوون بەچەند خالێكی نەگۆرو هەلویستی لەسەر وەرگیراوە و رودای پێ تەفسیر كراوە.
    ( جمشید پادشایەكی چاك بوەو نەك هەرتوانیویەتی سود لە تواناكان وەرگرێ لە هەموو بوارەكان بەلكو توانیویەتی سود لە جنۆكەش وەرگرێ و توانای ئەوانیش بە بەرژەوەندی خۆی و ئەو خەلكە بەكار بهێنێ، هەر بۆیە تەختێك دروست دەكات و بەسواری ئەو تەختە زۆربەی مەمەلەكەتان دەكا ئا لەو رۆژە خۆشیەكی زۆری بینیوە و ناو نراوە (نەورۆز) بۆیە فارسەكان ئەو رۆژە یاد دەكەنەوە واتە رۆژی ( نەورۆز)



    دوای ئەوە جمشید غرور دەیگرێ ولە عەدالەت لادەدا خەلكی لێی بێزار دەبن پەنا دەبەن بۆ پادشایەکی عەرەب کەناوی (زوحاك) بووە.
    زو حاك دێ بۆ هانایان بەلام شەیتان واز لەزوحاك ناهێنێ و خۆی دەكا بەخزمەتكاریكی دلسۆزی،زوحاك هەست بە دلسۆزی ئەو خزمەتكارەی دەكا و پێ دەلی بەچی پاداشتی چاكەكانت بدەمەوە؟
    خزمەت كارەكە كە (شەیتانە) دەلی قوربان بەس ئەوەندە ریم پێبدە شانەكانت ماچ بكەم،ئەوە بوو هەردوو شانەكەی ماچدەكاو دەم ودەست خزمەتكار بزر دەبێ.
    ئەو شوینەی كە ماچی كردوە دوو ماری رەشی لێدەروێ، زوحاك زۆر هەولدەدات چارەی ئەو مارانە بكات هیچ كەس چارەیپێناكرێ و مارەكان تا دەهاتن گەورەتر دەبون ئەو جارەیان شەیتان خۆی دەكا بە دكتۆرو دەلی چارەی ئەو مارانە تەنها میشكی مرۆڤە بۆیە زوحاك ناچار كوڕی ئەو خەلكە دەكوژێ و مێشەكەكانیان دەدا بەو مارانە بۆ هێوركردنەوەیان تا ئەوكاتەی (فەرەیدون و كاوەی) ئاسنگەر دێن وخەلكی رزگار دەكەن لە زورلمی زوحاك .... ( زال ) باڵندەی (عەنقا‌) بەخێوی كردوە لەیەكێك لەشاخەكانی هیند... دوای ئەوەی (زال) گەورە دەبی، عەنقا دەیگێریتەوە لای (دایك و باوكی) بەلام پەراموچەیەكی خۆی دەدا بە (زال) و پێی دەڵێ هەركاتێك ناخۆشێكی گەورەت هاتە پێشی پەراموچەكە بسوتێنە و منیش بەزووترین كات دەگەمە لای تۆ بۆیە ئەو كاتەی (رۆزابە) ی خێزانی( زال) مندالی دەبی گیانی دەكەویتە خەتەر و (زال) ناچار ئەو پەراموچەیە دەسوتێنێ و (عەنقا) ئەو بالندە زلە دیتە خزمەتی دەڵێ:
    ئافرەتەكە بێهۆش كەن و سكی بدرن و مندالەكە دەربێنن ، ئەوانیش بەقسەی عەنقا دەكەن و ( رۆستەم ) لەدایك دەبێ (زال ) ی باوكی لەخۆشیان شەو و رۆژێك بێهۆش دەبێت ... زالزۆر زوو گەورەدەبێ لە سینگیدەئافرەتی دەخوارد وجگە لە ( فیل ) هیچ ئاژەلێكی تر نەیتوانیوە هەلكرێ..... هتد )
    ئەوە ئەو قسانە هەموی لە شانامەكەی فیردەوسی دا هاتوە، فارسەكان تاوەكو ئیستا ( فیردەوسی ) بە میژونوس و شاعیری هەرە گەورەی خۆیانلەقەلەم دەدەن.
    فارسەكان نەفەسێكی درێژیان هەیە لە ژیان لەگەل ئەفسانەو چیرۆك هەلبەستان ئەو نەفەسەش لە سیناریۆی فلیم و سینەماكانیان(یەلدا) ئاسا دەگاتە ئەوپەڕی درێژی.
    (
    هۆلیۆد)ی ئەمریكی(هیندە) سورەكانی (كەنەدا و ئەمریکا) و دانیشتوانی ئە صلی ئەو كیشوەرەیان بە مرۆڤ خۆرو درندە لەقەلەمداوە.
    لەكاتێكدا سەر چاوە مێژویەكان دەلێن (كەولی سەری ئافرەت و منال و پیاوی هیندەكان لەبازاری سپی پێستەكاندەفرۆشرا).
    لە یادەوەریەكانی خودی(كۆلۆمبس) بەپێچەوانەوە باسیان دەكاو دەلێ:
    ئەو هیندە سورانە خەلكی زۆر سەلامەت و میوان دۆست بوینە.
    سینەمای ئێرانی ئەگەر زیاتر لە (هۆلیۆد) ی ئەمریكی راستیەكانی نەشێواندبێ لەوی كەمتر نەكردوە.
    (
    موختارنامە) ئەو زەنجیرەیە بوو کە خوێنرێژوو (موتەنەبێکی) کردبووە پیاو چاك و دۆستی (ئالوبەیت).
    موختاری سەقەفی مێژونوسانی ئیسلام کۆران لەسەر ئەوەی درۆزن و دەجالێک بووەو گوتویەتی کە وەحی بۆهاتووە.
    پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ:
    فِي ثَقِيفٍ كَذَّابٌ وَمُبِيرٌ سنن الترمذی (٥/ ٧٢٩).
    (
    درۆزن و خوێن) رێژەکە لەسەقیفن.
    بۆیە ئیمامی زەهەبی دەفەرمێ:
    فَكَانَ الكَذَّابُ هَذَا، ادَّعَى أَنَّ الوَحْيَ يَأْتِيهِ، وَأَنَّهُ يَعْلَمُ الغَيْبَ، وَكَانَ المُبِيْرُ الحَجَّاجَ - قَبَّحَهُمَا اللهُ- سير أعلام النبلاء ط الرسالة (٣/ ٥٣٩).
    درۆزنەکە موختار بو گوتی وەحیم بۆهاتوە خوێنرێژەکەش حەجاج بوو.
    سینەمای ئێرانی هەنگاو بەرەو هەدەفێکی دیاری کراو دەنێن شێواندنی مێژوو،ئاخر دوژمنان زۆر لەو مێژووە پاکەی ئیسلام دەترسن، بەعسەکان لەساڵانی هەشتاکان لێژنەیەکیان دانا بەناوی ( اعادة کتابة التاریخ ) هەوڵیان دا مێژوو بەشێوەیەکی ئاوا دابرێژنەوە لەگەڵ ئامانجەکانی ئەوان جووت بێتەوە.
    ئەورۆ لەکوردستان زۆر بەداخەوە ئیعلامی ئیسلامی دابەش بوون بەسەر دوو رووبەر.
    رووبەرێکی ئەهلی بیدەعەی (سوننە)کە خورافاتی صۆفییە سوننیەکان وەردەگێردرێتە سەر زمانی کوردی لە زەنجیرە ئاینیەکانی تورکی خۆی دەدۆزێتەوە.
    رووبەرێکی تری ئیعلامیزەنجیرە ئاینییەکانی ئێران وەردەگێرنە سەر زمانی کوردی کە خۆیی لە (شیعەو تەشەیوع) دەدۆزێتەوە.
    چیرۆکەکانی(مەسنەوی) جەلالەدینی رۆمی و فەلسەفەکەی (سوهرەوەردی ) و هەنگاوەکانی ( ئیبن عەرەبی) و (حلول و ئیتحاد) لە شێوەی (عاریف و عیرفان) زۆر بەئەسپایی خەریکە دەخزێتە نێو دیدو تێروانینی ئەو خەڵکە.
    بارەکە زۆر قورس بووە مەنهەجی ئەهلی سوننەش لەبەردەم (شێواندن) دایە، سێ کوچکەی شەیتانیش گۆشەیەکی ( بیرێکی شێواوە ) گۆشەی دووەم ( مونەزیرو کاهینەکان) کەخەڵکی بۆبانگدەکەن، گۆشەی سێیەم ( خەڵکی بێئاگاو خراپ حاڵیکراو ) کەلەدەوری ئەو زەڵاڵەتە کۆ دەبنەوە.
    لەنوسینی داهاتو بەپشتیوانی خوایگەورە تیشك دەخەینە سەر ئەو سێ گۆشەیەی شەیتان کە لە ئەزمونەکەی (عەمری کوری لوححەی ) رەنگی دایەوە 

    مامۆستا سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: نەفەسی ( فیردەوسی ) لەسینەمای (ئێران) ی . Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top