• نوێ

    الأربعاء، 22 مايو 2013

    میلیشیاكانی پەیەدە PYD هاوكاری شەبیحەكانی بەشار ئەكەن !!

    ئەمرۆ لەناوچەی شەبیبەی حەلەبی سوریا لەكاتی هێرشی سوپای سوریای ئازاد بۆ سەر سەربازگەیەكی چەكدارەكانی ئەسەد بەمەبەستی گرتنی ئەو جێگەیە چەتەكانی پەیەدەی باڵی سەبازی شەبیحە كوردەكانی سوریا لە پشتەوە پەلاماری شۆرشگێرنیان داوە بەمەبەستی هاوكاری كردنی چەكدارەكانی بەشار ئەسەد بۆیە شۆرشگێران لێیان هاتوونەتە دەست و تێكیان شكاندوون و تەرمی یەكێك لە كوژراوەكانیان لەدوای خۆیان بەجێهێڵاوە.


    شەبیحەكانی پەیەدە لەماوەی دووساڵی شۆرشی گەلی سوریا دژی ستەمكاری رژێمەكەی بەشار ئەسەدی عەلمانی مێژوویەكی رەشیان بۆخۆیان تۆماركردووەو ژەندین كردەوەی كوشتن و فراندنیان ئەنجام داوەو بەبەردەوامی هاوكاری رژێمەكەی بەشار ئەكەن ، لەماوەی رابردوودا چەند گەنجێكی خەڵكی شاری سلێمانیان دەستگیركرد كەبەمەبەستی بەشداریكردن لەشۆرشی سوریا چووبوونە ئەو وڵاتە ، پاشان لەماوەی رابردوودا نزیكەی حەفتا ئەندامی پارتێكی كوردیان دەستگیركرد كە لەهەرێمی كوردستانەوە ئەگەرانەوە بۆ كوردستانی رۆژئاوا !!

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: میلیشیاكانی پەیەدە PYD هاوكاری شەبیحەكانی بەشار ئەكەن !! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top