• نوێ

    الثلاثاء، 6 أغسطس 2013

    ئه‌های كۆیله.....(هۆنراوە)........

    ئه‌م شیعره‌ش پێشكه‌شه‌ به‌ كۆیله‌كان!!
    به‌و كۆیلانه‌ی ژیانیان له‌سه‌ر ڕاپۆرت و ته‌قریر
    دانه‌ له‌سه‌ر موسوڵمانان،ئه‌و كۆیلانه‌ی خۆراكیان
    گۆشت و خوێنی موسوڵمانه‌،پاره‌ؤی ئه‌وه‌ وه‌ر ئه‌گرن!



    ئه‌های كۆیله..
    ئه‌های زه‌لیل...
    ئه‌های سه‌گی ماڵه‌ پاشا..
    هه‌ی ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی كۆت و دیل
    ئه‌های سیخوڕی ڕاپۆرت نوس!
    هه‌ی ئه‌خلاق سستی بێ ناموس
    به‌هه‌واڵ،ته‌قریری درۆ
    وا به‌بێ هۆ ..
    چه‌ندان خانه‌واده‌ت تێكدا
    چه‌ندان دایكت كرد ڕه‌نجه‌ڕۆ.
    ئه‌های مونافیقی خوێن ڕێژ..
    هه‌ی چڵكاو خۆر .
    هه‌ی مشه‌ خۆر..
    هه‌ی كاسه‌لێسی گێژو وێژ
    هه‌ی جاشی به‌ری گوێ درێژ .
    ئه‌م كۆیلانه‌ هێنده‌ سوكن
    بۆ ئێسقانێ ..
    ئاماده‌یه‌ هه‌موو ئه‌خلاق،
    شه‌ره‌ف و ناموسی دانێ
    نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش
    ڕێزی مرۆڤ هێنده‌ له‌لایان هه‌رزانه‌
    خۆراكی ماڵو مناڵیان گۆشت و خوێنی
    موسوڵمانه‌ !!
    ئێمه‌ش بێ منه‌تین لێتان
    به‌خۆتان و ده‌ست و پێتان
    به‌ئه‌شكه‌نجه‌ ،به‌ئازار دان
    ژینمان سه‌رف بێت له‌زیندان
    هه‌ر بۆ ئیسلام تێ ئه‌كۆشین
    نه‌فره‌ت له‌ به‌رنامه‌و ڕێتان.

    بــیــــلال شه‌شكی
    5\8\2013

    وەرگیراو...
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئه‌های كۆیله.....(هۆنراوە)........ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top