• نوێ

    الأربعاء، 14 أغسطس 2013

    میصر...وانەیەك بۆ ئیسلامییەكانی لای خۆمان..

    زۆر دەمێكە كۆمەڵە موسڵمانێكی ساویلكە گۆرانی بەباڵای دیموكراتییەتدا دەچڕێت..
    دەمێكە بزوتنەوە ئیسلامییەكان فێر بوون هاوار دەكەن و دەڵێن:..پێكەوەژیانی ئاشتییانە...سەروەری یاسا.!!...هەڵبژاردنی نەزیهـ....دەنگی خەڵك....كە ئەمانە تیایەتی لە تەرازووی شەرعدا كوفری بەواحەو پێچەوانەیە بە نەصی قورئان و سوننەت...

    ئەوە میصر...بە هەڵبژاردن و بە دەنگی زۆر و بە سندوقی دەنگدان و زۆرینە..موسڵمانان لەگەڵ ئەو هەموو تەزویرەی لێیان كرا گەشتنە سەر حوكم..سەرۆكییان هەڵبژارد...بە چی گەیشت؟...ببینە چۆن عەلمانییەتی كاوێژكەری مافی مرۆڤ و ئەمریكاو ئەوروپای باوەگەورەی دیموكراسیخوازان بە پلان و پیلان ئەو حكومەتەیان لە ڕەگ هەڵكێشاو بە پارەو حوكمی عەسكەر هەموو دەنگەكانیان خستە ناو زبڵدان و مورسیش بۆ ناو زیندان... شاریان كردە تەعزێ‌ خانە....بۆنی باروت و خوێن و لاشەی سوتاویان كردە دیاری...هاوارو گریانیان خستە ناو هەموو ماڵێكی ئەوێ‌ و.. دڵی هەموو موسڵمانێكی دونیا...
    ئايا ئەمە وانە نییە؟...جەزائیر وانە نەبوو دوای بەدەستهێنانی زیاتر 80% دەنگەكان بە چ دەردێكیان برد؟...
    ئەوان ئەو شیعارات و فیكرانەیان تەنها بۆ گێل كردنی میللەتی بێ‌ شوانی موسڵمان بەرز كردۆتەوە..
    ئەگەرنا هەر كە زانییان موسڵمانان زۆر بوون و بوونەتە خەتەر بۆ پڕۆژەی داگیركارییان.. بوونەتە چقڵ بۆ چاوی جولەكە...بوونەتە ئومێد و هیوا بۆ وڵاتانی تر...عەلمانییە نۆكەرو ئاڵقە لە گوێ‌ و عەسكەرتارییەكانیان وەك سەگی هار بەردەدەنە لاشەی ناسكیان و مێشیان بە بەرچاوی دونیاوە دەپژێنن..
    ئیتر بەسە فێربن...پەرلەمان كلیلی ڕزگاری نییە..بەسە دین ناخرێتە مەزاد و دەنگدانەوە.... بەسە موسڵمانان مەكەن بە مشكی تاقیگەی بۆچوون و وەسیلە ناشەرعییەكانتان بۆ گەیشتن بە حوكم...بەسە ئیتر بگەڕێنەوە تا خوای گەورە لەوە زیاتر زەلیلتری نەكردوون...

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    1 التعليقات:

    1. assalamu alaykum
      baray mn dimokrasi tanha wshayek au basu u manakay tanha xalkanek sud law wshaya war dagrn ka amadabn bo xofroshten u din u xak froshten.
      badaxawa azadi zor snurdar bwa bo musulmanan.
      dur nachin xoman wak kurd komalek sarkerday namasul u laxwa natersman haya ka lawan waya ba barzkerdeni mnarakan bo asman u hawerdakerdeni mudilati sayara u jlwbarg u mobayilat u bgra zor shti ter wa demokrasyan bo ema dabin kerdwa balam katek ka prsyarekyan arasta dakayn u bdlyan nabet wa maytakashman nadozretawa.
      badaxawa ka sarkerday walatani muslman amadan la penaw madah u kursi u nawbang hamushtek qbul kan.
      kabena sar mis wa ba ashkra tedagayn ka salaneka ka husni namubarak topi dasti israil bwa uhar israel xoy bagerti da u har xoshyan azadyan kerd chunka bakregirawi aman bun.
      mn way bo daromn kma henani barez mursi bo sar hukm ba nadyar ba dasti israel bu bo henanakay fitna bo misr chunka badaxawa musulman wa bar bota gyani yakteri nabetawa be away bzanet ka tanha walatani fitna sudi lewardagrn.

      dimokrasi yani adalat u yaksaniu balam awro la walati islami kas bo kas danashkenet u xoy laway ter pe barzter u shayan tera kawata ta aw aqliyata habet qat la many dimokrasi te nagan.

      lagal rezm bo hamu muslmanek balam badaxawa mn taki musulmanm zor kam deta pesh chaw katek ka dayan binm wa xo xorn u barbunata yekter la penaw hich magar tanha sud gayanden ba walati fitna wak israel amrika u baritanya nabet.

      xozga twanibam per bazar hawarm kerdba ta hamu muslmanek gwey le baya u blem basa xo xory basa begana parasti basa dushmn zal kerdn basar xotanwa.
      takay yak riz nabn takay hili nabn.
      dimokrasi la wtay allah u pexambryeti ba yekrizi byni bra musulmanan.

      ردحذف

    Item Reviewed: میصر...وانەیەك بۆ ئیسلامییەكانی لای خۆمان.. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top