
ئەویش فەرموی: چییە ئەڵێی پێتان ناخۆش بوو,؟! ئینجا فەرموی: من هەرگیز لەسەر ئەوە لە كەس سڵ ناكەمەوەو شەرم لەكەس ناكەم, من بیستومە لە پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەیفەرموو: هەركەسێك بە بانگەوازی نەفامێتی بانگەشەو پیاهەڵدانی كرد ئەوا بڵێن: بڕۆ قەپ بكە بە عەورەتی باوكتداو بە كونییەش پێی مەڵێن..
ابن الأثير(ڕەحمەتی خوا لێ بێت) فەرمویەتی:"أي: قولوا له : اعضض بأير أبيك، ولا تكنوا عن الأير بالهن، تنكيلاً له وتأديباً". صحيح الأدب المفرد(745/963)
واتە: پێی بڵێن: قەپ بكە بە كێری باوكتدا, وە لە جیاتی (كێر) مەڵێن (هین)ی باوكتدا, ئەمەش وەك سزا دان و ئەدەب دادانێك.
هەر بۆیە ئیمامی عومەری كوڕی خەطاب(ڕەزای خوای لێ بێت) كاری بەم فەرمودەیە دەكرد و دەفەرموو: " من اعتز بالقبائل فأعضوه، أو فأمصوه ".رواه ابن أبي شيبة كما في (الجامع الكبير) (3/235/2) . أنظر سلسلة الأحاديث الصحيحة تحت حديث رقم(269).
واتە: هەركەسێك شانازی كرد بە تیرەو هۆزەكانەوە پێی بڵێن قەپ بكە بە عەورەتی باوكتدا...
ئەمەش بەو مانایەی شانازی بكات شانازی كردنی خەڵكی سەردەمی نەفامێتی بە تیرەو هۆزو كۆمەڵ و باوك و باپیرانییەوە جا لە شەڕو جەنگدا بێت یان كاتی تر, وە خۆی هەڵبكێشێت بەوەی سەر بە فڵان تیرەو تاقمە, یان بڵێت: ئای لە ئازایەتی و قارەمانێتی و دلێری و جوامێری فڵانە دەستەو تاقم...هەموو ئەمانە شانازی كردنێكی نەفامانەیەو ئەو پەڕی قێزەونی ئەو كردەوەیە دەر ئەخات بۆیە شایستەی ئەو سزاو ڕەدعە قورسەیە.. چونكە ئەوە بانگەوازێكە پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەربارەی دەیفەرموو:..وازی لێ بێنن بۆگەنە...!
بەڵكو پێویستە موسڵمان تەنها شانازی بە ئیسلامەتی خۆیەوە بكات, چونكە تەنها هەر ئەوەیە مایەی سەربەرزی و عیززەت لە دونیاو قیامەتدا:
پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەفەرموێت: (.... ومن ادعى دعوى الجاهلية فإنه من جثا جهنم فقال رجل يا رسول الله وإن صلى وصام قال وإن صلى وصام فادعوا بدعوى الله الذي سماكم المسلمين المؤمنين عباد الله). أخرجه الترمذي وقال هذا حديث حسن صحيح غريب وصححه الألباني أنظر المشكاة (3694) ، التعليق الرغيب (1/189-190) ، صحيح الجامع (1724).
واتە: هەركەسێك بانگەوازی ڕێرەوی نەفامێتی بكات ئەوە لە ڕۆژی دواییدا لە كۆمەڵ و كۆتەڵەو سوتەمەنی دۆزەخە, پیاوێك فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئەگەر نوێژیش بكات و ڕۆژویش بگرێت؟ فەرموی: ئەگەر نوێژیش بكات و ڕۆژویش بگرێت, جا بەوەوە شانازی بكەن كە خوای گەورە ناوی لێ ناون پێی كە موسڵمانێتی و ئیماندارێتی و بەندەی خوایە.
حەمزە بەرزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق