• نوێ

    الأحد، 22 سبتمبر 2013

    عەدنان ابراهیم پەشیمانە ...

    كارەساتە قوتابخانەی بەناو نوێخوازی و عەقلانی، كە نە (نوێخوازن و نە عاقلیشن) ئەو درشمانەی بەرزیان كردۆتەوە رێك پێچەوانەی هەنگاوەكانیانە.
    عەدنان ابرهیم يەكیك بوو لەو كەسانەی زۆر باسی (فیكرو نویخوازی) دەكردو گوایە سەر لەنوو بەتەمای خوێندنەوەی مێژوی ئیسلام و دەقەكانە.
    خۆی لەزۆرێك لەبابەتەكان دا كە پیاوی ئەو بوارە نەبوو هێرشی زۆری كردە سەر هاوەلانی پێغەبمەری خوا صلی الله علیه وسلم قسەی زۆری بەزانایانی ئیسلام گوت زۆر لە شیعە چوە پێش .



    ئیستا لەهەموو ئەوانە پەشیمان بۆتەوە.
    سەرەتای ئەو پەشیمانیەی كە لە كەنالی (رۆتانای خەلیجی) بلاو كراوەتەوە.
    چەند وێنەیەكی عدنان ابرهیم بلاو بویەوە لەگەل (وەلیدی كوری تەلال) ملیاردێری سعودی ئایا بەكاریگەری ئەو بوە ؟
    ئەگەر بەكاریگەری ئەو ملیاردێرە بێت ئەوە كارەساتە بۆ عەدنان لەبەر ئەوەی ئەو ملیاردێرە لەبنەمالەی ئال سعودەو زۆر جار عدنان ابراهیم هێرشی دەكردنە سەرئەو بنەماڵەیە.
    ئەگەر ئەو پاشگەزبونەوەی (عەدنان ابراهیم) بەقسەكانی ئەو ملیاردێرە نەبێت ... ئەی ئەو دانیشتن پێكەوە چ مانایەكی هەیەو چمەبەستێك عدنان و وەلید ی كوری تەلال كۆدەكاتەوە؟.
    لەو بەرنامەیەی كە لینكەكەی لەخوارەوەیە نزیكەی (١) سەعات و (١٠) دەقەیە (٢) جار گوێم لێگرت .
    بەكورتی ئەو چەند قسەیەم هەیە
    یەكەم : عەدنان ابرهیم كەسێكە قول نیە لەزانستی شەرعی و زۆربەی جاران وە لەزۆربەی بابەتەكان بە (الجمع بين أطراف الَادلة) هەلناستی واتە زۆربەیبەلگەكان لەچوار چێوەی بابەتەكە ناخوێنێتەوە بەڵكو لە چەند بەڵگەیەك حوكمی تەواو بەسەر بابەتەكان دەدات .
    دووەم: بێئاگایی لە سەرچاوە سەرەكیەكان (قورئانی پیرۆز و فەرمودەكانی) پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بۆیە فەرمودەی لاواز دەداتە پال راستترین سەر چاوە دوای قورئانی پیرۆز كە صەحیحی بوخاریە .
    سێیەم: جورئەتێكی زۆر و بێ تەقوایی لە شكاندنی بەرامبەر بۆ پشتراستكردنەوەی بۆ چونەكانی بۆیە زۆریك لەو قسانەی كەدەیكاتهەر بونی نیە لەكتێبەكان یان بۆچونی دوژمنانی ئەو دینەنە.
    چوارەم: پەشیمانە لە هەنگاوەكانی بۆ نزیك بوونەوە لەگەل شیعە ئەوەش هەمان هەلەی (قەرەزاویە) كە دووبارەی كردەوە و ئەوەی لەمەنهەج حالی بێ دەزانی ئەو جۆرە نزیك بوونەوەیە لەگەل شیعەكان لەزیان زیاتر هیچی لێناروێ.
    پێنجەم: زۆرخۆهەلكێش و موعجیبە بەبۆچونەكانی ئەوەش سەرەتای لەرێدەرچونی هەموو قوتابێكی زانستی شەرعیە. ئاخر ئەو دەڵێ
    (
    لەبەرچی باوەر بەکەرامەتەکانم ناکەن نامەێکی تەلەفۆنیم لە غەیبەوە بۆ هاتوەو نوسرابوو ماڵی عەدنان هەموی حەڵاڵە)
    (
    دەستم داوەتە دیوارو رۆناک بۆتەوە )
    (
    جن هاتن بۆلام و گوتیان براکەمان دوعامان بۆ بکە منیش گوتم ان شاء الله)
    شەشەم: خۆی دەلی هەندیك قسەم داوەتە پال صەحابەكان كە لەراستیدا وانەبووە و كارێكی خراپ بوە كردومە و لەرق و تورەبون ئەو قسانەم كردوە ئەوەش بەراستی خۆی لەخۆیدا كارەساتەو دەبێت متمانەی تەواو لەتەواوی قسەكانی بسەنرێتەوە وبە ووریاییەكی زۆر گوێ لەقسەكانی بگرین.
    هەروەكو تێبینەیەكموقەلیدەكانی عەدنان ابراهیم لە عەدنان زۆر دورتر بوون لە(عەقل و ماناینویخوازی) بۆیە لەگەل ئەو دەستیان كردبوو بەقسە گوتن بە صەحابە بەلام نازانین ئایا لەگەل ئەو واز دەینین یان بەردەوام دەبن؟

    سەرباز محمد 

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: عەدنان ابراهیم پەشیمانە ... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top