• نوێ

    الخميس، 19 سبتمبر 2013

    بێ‌ سەروشوێنكراوێك: دایە گیان کتێب و دەفتەرو مەلزەمەکانم کە بە پارەی کرێکاری باوکم کریومە بیان بەخشە !

    ئەو خوێندکارەی لە خەون دا بە دایکی دەلێت کتێب و دەفتەرو مەلزەمەکانم کە بە پارەی کرێکاری باوکم کریومە بیان بەخشە!
    هونەر جەمال خوێندکاری شەشی زانستی خوێندنگەی هەرێمی ئێواران بوو ، رۆژی ٢٧/٨/٢٠٠٣ لەگەل براکەی دا میوان دەبن لە مالی فەرهەنگ احمد ناسراو بە (نامۆ) کە ئامۆزای حاکم قادر حمەجانە. هەر ئەو رۆژە ئاسایشی سلێمانی بە پلانێکی سیاسی و گلاوی خۆیان نەخشەی کوشتنی بەرپرسێکی ئاسایشی خۆیان بە ناوی (حمە حسێن) دادەرێژن و .بە هێزێکی زۆری ئاسایش و بە چەندان چەکی قورسەوە بە شێوەیەکی زۆر نا مرۆڤانەو نا شارستانی ،هەلدەکوتنە سەر مالی نامۆ ،بێ گوێدانە منال و پیر و هاولاتیانی دانیشتوی ئەو گەرەکە ،دەست دەکەن بە تەقەکردن و روبەروبونەوە لەگەل فەرهەنگ احمد و ، دواتر خۆیان لە دواوە بە گولەی قناص حمە حسێن دەکوژن .بەلام بۆ داپۆشینی تاوانەکەی خۆیان ، نامۆ و ئەو دوو برایەی کە لەمالەکەیدا میوان بون و. خزمی نامۆ بوون بە هۆی ژنوژنخوازییەوە ، بە تیرۆرست و عەرەب و چەندان شتی تر پێناسە دەکەن .

    بەلام بە بەلگەوە هونەر جمال خوێندکاری شەشی زانستی بوو مانگی ٦ تاقی کردنەوەی کۆتای سالی کردبوو ، ٢ وانەی مابوو بۆ خولی دووەم ، کۆمەلێک خواست و هیوای هەبوو ، بۆ ئەوەی لە بەشێکدا وەربگیرێت لە زانکۆ کە خۆی ئاواتی پێدەخوازێت ،
    بەلام درندەکانی ئاسایشی سلێمانی لەرۆژی ئەو روداوەوە بێسەرو شوێنیان کردووەو ،تا ئێستا باوکی چەندان هەولی داوە لە لای بەرپرسان و دادوەری گشتی و پەرلەمان و ،سەرجەم رێکخراوە کانی مافی مرۆڤی کوردی و بیانی ،بۆ دەرخستنی چارەنوسیان ، بە مان و نەمان ، بەلام هەموو هەولەکانی بێ وەلام بووە ،
    روو رەشی و رسوای بۆ ئەو دامودەزگا ئەمنییەی سلێمانی کە ئەگەر کەسێک دەستگیر بکات و نەتوانێت تاوانێکی لەسەر ئیسپات بکات ، بە ناچاری و بێ گوێدانە ئەخلاقی یاسای و مرۆی بۆی هەلدەبەستێت .
    ئەم خوێندکارەی کە دایکی ٩ سالە جل و دەفتەرو کتێبەکانی بۆ هەلگرتووە بەو هیوایەی رۆژێک لە رۆژان جارەنوسی بە دەرکەوێت و ،درێژەبدات بە پرۆسەی خوێندنی . بەلام هونەر چەندان جار چۆتە خەونی خزم و هاورێ و دۆستەکانی ، کە با دایکی شتەکانی ببەخشێت و لەوە زیاتر هەلیان نەگرێت .
    ئەمە بەرهەمی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤە لە کوردستان ئەمە مافی منال و خوێندکارە لە ژێر دەسەلاتی میلیشیای یەکێتی و پارتی ،تف لە روی رەشی بەرپرسان و ،تف لە پەیرەوپرۆگرامی مرۆڤ کوژیتان.

      

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بێ‌ سەروشوێنكراوێك: دایە گیان کتێب و دەفتەرو مەلزەمەکانم کە بە پارەی کرێکاری باوکم کریومە بیان بەخشە ! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top