• نوێ

    الخميس، 19 سبتمبر 2013

    بەڵگە: ئاسایش داوای لە پزیشكی توێكاری كردووە وەفات نامە بۆ سێ‌ ئیسلامی زیندانی كراو بكرێت..

    ئاسایشی سلێمانی بە کتابی رەسمی داوای لە پزیشکی توێکاری کرد،کە بروانامەی مردن بکەن بۆ ٣ هاولاتی ،بەلام وەلامی پزیشکی توێکاری چی بوو؟
    کاتێک دایکوباوکی هەرسێ هاولاتی (فەرهەنگ احمد ناسراو بە (نامۆ) ،هەردی جمال،هونەر جمال ) لەگەل نوێنەری خاچی سوری نێودەولەتی مستەر مارتن مارکۆ سەردانی ئاسایش دەکەن بۆ زانینی چارەنوسی کورەکانیان،
    سەرکەوتی کوبە کە ئەو کات بەرپرس بوو لە ئاسایشی سلێمانی ،بە کتابی ژمارە ٧٧١٩ بەرواری ٣١/٧/٢٠٠٦ داوا دەکات لە پزیشکی توێکاری کە بروانامەی مردن بۆ ئەم کەسانە بکەن ،چونکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەمان رۆژ لە دوای دەستگیر کردنیان بێ دادگای کوژراون . بەلام لە وەلامدا دکتۆر بەرزان وەلامی ئاسایشی دایەوە بە نوسراوی ژمارە ٢٢٥ کە ئەم تەرمانە نەهاتونەتە لای ئێمە بۆیە ناتوانین بروانامەی مردنیان بۆ بکەین ، وە گۆرەکانیشیان نازانین .

    کەواتە ئەمە دەیسەلمێنێ ئەگەر ئەم کەسدانە کوژرا بن بە بێ یاسا و دادگای بووە رەشەکوژی کاری ئاسایش بووە وە هەرخۆیان لە شوێنی نادیار ژێر گلیان داون ، دور لە هەموو یاساو مافێکی مرۆڤ وە دور لە هەموو پرنسیپێکی ئەخلاقی دینی و یاسای و کۆمەلایەتی. چونکە مافی ئەوەیان هەبوو لانی کەم تەرمەکانیان بدەنەوە بە خاوەنیان و بە دابو نەریت و رێورەسمی خۆیان بە خاکیان بسپێرن .




    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بەڵگە: ئاسایش داوای لە پزیشكی توێكاری كردووە وەفات نامە بۆ سێ‌ ئیسلامی زیندانی كراو بكرێت.. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top