
لە ناكاو شەیتان بە هەموو هێزی دەستی كرد بە زریكەو قیژەی خۆی و ئەو كەشە هێمن و ئیمانییەی تێكدا....دەنگیمان بیست و خۆشی دیار نەبوو..!!!
موسڵمانان بەو پەڕی تووڕەیییەوە لە دڵەوە نەفرەتییان لێ كرد....
ئەمەش وێنەی شەیتانەكەیە:
دەنگی جەڕەسی مۆبایلی یەكێك لە نوێژخوێنە كەمتەرخەمەكان بوو كە مۆسیقاو گۆرانییەكی خستبووە سەر..
گۆرنبێژەكە مردووە..بەڵام ئەوەتا لە دوای خۆی ئەم شەڕو خراپەیەی جێ هێشتووە.
ئایا ئەوانەی حورمەتی ماڵەكانی خوای گەورە ناگرن شەرم دایانناگرێت لە كاتی گەورەترین فەرزدا ئاوا زەنگی مۆبایلەكانیان كردۆتەوەو دەنگی شەیتانیان خستۆتە سەرو خەڵكی پێ لە زیكری خوای گەورە دوور دەخەنەوە...
خوای پەروەردگار ڕاستی فەرمووە: كە بە شیتانی دوور خراوە لە بەزەیی دەفەرموێت:
(وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْؤالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا) (الإسراء :٦٤)
واتە: وە هەر كەس لەوانە كە دەتوانی گومڕای بكە، بەدەنگت (بە گۆڕانیت) و بدە بەسەریانداو تێ یان خوڕە بەسوارو پیادەی لەشكرەكەتەوە و هاوبەشییان بكە لە ماڵ و سامان و منداڵیاندا بەڵێنیشیان پێ بدە بەڵام شەیتان بەڵێنیان پێ نادات تەنها خەڵەتاندن نەبێت.
بە ئومێدی ئەوەی خۆ بە دوور بگرین لەو دیاردە ناشەرعییە...
تێبینی/ مەبەست لە دەنگی شەیتانەكە لەم بابەتەدا دەنگی ناشەرعی و گۆرانی و مۆسیقاكەیەتی...ئەگەرنا مۆبایل وەك زۆر ئامێری تر ئامێرێكی چاكەو بۆ زۆر كارو پرۆژەی خەیری بەكاردێت..
وەرگیراو
0 التعليقات:
إرسال تعليق