• نوێ

    الأربعاء، 27 نوفمبر 2013

    ئۆخەی دڵان بەرەواندنەوەی گومانەکانی عەدنان


    بەپشتیوانی خوای گەورە دەرسەکانی ( پاکراگرتنی دڵ و دەست و زوبان لە قسەگوتن بەمعاویەی کوری ئەبو سوفیان) بڵاو دەکەینەوە، بەو ئومێدەی بتوانین خزمەتێک بەو دینە بکەین و وباوەرمان وایە خۆشەویستی صەحابەی کیرام و دیفاع کردن لێیان ورەواندنەوەی ئەو گومانانەی دژیان دەکرێ واجیبێکی دینیە. رەزاو رەحمەتی خوایان لێبێت.

    (نەخشەی) بابەتەکانیش بەو جۆرە دەبێت بەپشتیوانی خوای گەورە
    ناوی بابەتەکە (پاکراگرتنی دڵ و دەست و زوبان لە قسەگوتن بەمعاویەی کوری ئەبو سوفیان ).
    بەشی یەکەم : رەواندنەوەی گومانی هەندێک لەو کەسانەی کە قسان بەصەحابە دەڵێن وەکو ( عدنان ئیبراهیم و حسن فرحان المالکی و محمد بن المختار الشنقيطي خاوەنی کتێبی(الخلافات السياسية بين الصحابة - قراءة في مكانة الأشخاص وقدسية المبادئ) و حسن السقاف .
    هەر لەو بەشە لە (عەدنان ئیبراهیمەوە) دەستپێدەکەین لە ژێر ناونیشانی ( ئۆخەی دڵان بەرەواندنەوەی گومانەکانی عەدنان ) ئەو ناونیشانەش دوو خاڵ لەخۆ دەگری :
    ناساندنی سەرچاوەکان و داماڵینی ماسکەکان .
    خوێندنەوەی بەڵگەکان و صاغکردنەوەی شێواندراوەکان .
    بەشی دووەم: باسی ئەو فەرمودانە دەکەین کاباسی فەزڵی صەحابەدەکەن رەزای خوایان لێبێت.
    لەخوای پەروەردگار داواکارم لێمانی قبوڵکات و تەرازوی چاکەمانی پێقورس و گرانکات .

    رەحمەتی خوا لە ( مەحوی ) دەڵێ:
    یارەب قبووڵی کەی لەکەم ئەم خدمەتە کەمە
    لەم زەڕڕە موورە لاقە کولێ زۆرە ئەرمەغان
    بەم لاقە کوللە بۆیە تەماداری جەننەتم
    بۆخۆم و بۆ ئەوانەی بەدڵ لەم عەقیدەدان
    کارم لەگەڵ کەریم و کەریمە بەهانەجۆ
    داهەوری رەحمەت و کەرەمی بێتە دارژان
    لەو هەورە هەڵرژێ بە ئەبەد لێزمەی سەلات
    سەر قەبرو جیسم و رۆحی نەبی ئاخرالزمان .


    خزمەتکاری بانگەوازی سەلەفی ( سەرباز ).












    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئۆخەی دڵان بەرەواندنەوەی گومانەکانی عەدنان Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top